ئامادەكردنی: إدریس محمود
پێداچوونەوەی: مامۆستا خلیل أحمد
بیدعە یەكێكە لەو بەڵا گەورانەی كە تووشی ئوممەتی ئیسلامی بووە ، و زۆرێك لە خەڵكی بەرەو سەر لێ شێواوی و گومڕایی بردووە ، هەرچەندە هەندێكیان وا تێگەیشتوون یان وا تێگەیەنراون كە لەسەر حەقن ، وەكو (صدیق حسن خان) دەفەرموێت : (وكثيرا ما يقع الإنسان في الابتداع ، وهو يظن أنه في الاتباع ، والسبب عدم الشغل بالعلم ، وسؤال أهل الذكر) واتە : زۆر جار مرۆڤ دەكەوێتە بیدعەوە و تووشی دەبێت ، بەڵام خۆی پێی وایە شوێنكەوتووی سوننەتە ، هۆكارەكەشی سەرقاڵ نە بوونە بە عیلم ، و پرسیار نەكردنە لە زانایان و شارەزایانی دین .