شـیكردنەوەی پەرتوكی  بنـچینـە فیقهی یەكـان
سەردارن: 1415

نوسینی زانایای پایەبەرز: عبدالرحمن ناصر السعدی (رحمە الله)
شیكردنەوەی: د.عبد اللطیف أحمد
پێداچوونەوەی: مامۆستا خلیل أحمد
داڕشتنەوە و نوسینەوەی: هیوا زیرەك

لەسۆنگەی ئەوەی كە زانینی زانستی شەرعی و گەڕان بەدوایدا وفێربوونی پێویستە لەسەرمان ، وە كەمی یاخود نەبوونی هەندێك لەو سەرچاوانە بەزمانی شیرینی كوردی ، وای لەبەندە كرد هەستم بەنوسراوكردنی ئەو دەنگانەی كەڕێزدار دكتۆر (عبد اللطیف) لەماوەی (9) ئەڵقەی تەواودا هەستا بەشیكردنەوەی ئەم دانراوە فیقهی یە كە زانای بەڕێز (عبدالرحمن ناصر السعدی) بكەوێتە بەر ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە ، هەستاوە بەداڕشتنی ئەو دانراوە فیقهی یە ، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە زاراوە فیقهی یەكان زۆربەیان تایبەتن بەزانستەكە خۆیەوە ناچار بۆ تێگەیشتنی خوێنەران و خوێندكارانی زانستە شەرعی یەكان تەنها هەر زاراوەكانمان وەكو خۆی داناوەو وەرماننەگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی ، بەڵام لەبەرامبەریشدا هەندێ وشەمان شیكردۆتەوەو زاراوە عەرەبی یەكەشمان وەكو خۆی داناوە ، بەو هیوایەی توانیبێتمان هیچ نەبێت سودێك بەخوێنەران بەگشتی و فێرخوازانی زانستە شەرعی یەكان بەتایبەتی بگەیەنین ، وە وشەیەكیشمان خستبێتە سەر كتێبخانەی ئایینی كوردی و كەلێنێكمان پێ پڕكردبێتەوە ، كۆتا وتەشم ئەوەیە كە شاعیر دەڵێت:

ليس الجمـال بأثواب تزيننا  ***    إن الجمال جمال العقل والأدب 
ليس اليتيم الذي مات والده   ***   إن اليتيم يتيم العلـم والأدب
 

داگرتنی کتێب