گــۆڕ بەڵێن و پەیمان پێ‌ دراومانە
سەردارن: 572

وەرگێڕانی: دایكی سوننە
پێداچوونەوەی: مامۆستا عدنان بارام

برا و خوشكی موسڵمانم : ئایا گۆڕت بینیوە ؟ ئایا تاریكی گۆڕت بینیوە ؟ ئایا ترس و سامناكی گۆڕت بینیوە ؟ ئایا ناڕەحەتی گۆڕت بینیوە ؟ ئایا تەنگی و تەسكیت بینیوە ؟ ئایا مرۆ و كرمەكانیت بینیوە ؟ ئایا ئەزانی ئەوە بۆ تۆ ئامادەكراوە هەروەك بۆ چۆن بۆ جگە لە تۆش دانراوە ؟
ئایا بینیت چۆن هاوڕێی خۆشەویست و كەس وكارت لە خانووە بەرز و جوانەكانیان گوێزرانەوە و بران بۆ گۆڕستان ؟ وە لە ڕوناكی سەر زەوی بۆ تاریكی گۆڕ ؟ وە لە یاری كردن لەگەڵ خێزان و منداڵان و كەس و كاردا ، بۆ یاری كردن لە گەڵ توندی و ناڕەحەتی مارو مرۆ ؟ وە لە گوزەرانی خۆشی بەخواردن و خواردنەوە ، بۆ پلانەوە لەناو خۆڵ وخاكدا ؟ وە لە شادمانی و دڵخۆشی بوون لەناو هاوڕێ و خۆشەویستاندا ، بۆ سامناكی و ترسناكی و تەنهایی ؟ وە لەسەر دۆشەكی نەرم بۆ مردنێكی توند و تێژ و بێ‌ ئاكام و بەد و خراپ ؟ هەموویان لەكاتی بێ ئاگاییاندا مردنیان پێگەیشت ، و نیشتەجێ‌ی گۆڕستان بوون پاش ژیانی ڕابواردن و تام و چێژ بینینەكان ، هەموو یەكسان بوون لەپاش مردن لە ناو ئەو گۆڕەدا ، داوا لە خوای گەورە دەكەین كە گۆڕەكانمان بكات بە باخچەیەك لەباخچەكانی بە هەشت.

داگرتنی کتێب