لاوان ئامڕازەكانی بەردەوامی و هۆكارەكانی لاڕێ‌ بوون
سەردارن: 516

ئامادەكردن و وەرگێڕانی: بلال جلال حداد
پێداچوونەوەی: مامۆستا عدنان بارام كەلاری

لە ڕاستی دا گرنگی دان بە لاوان ئەركێكە پڕە لە پێویستی لە میللەتدا كە ئاوڕی لێ‌ بداتەوە بۆ بیناكردنی ئایندەی خۆی ، هەرگیز میللەت بونیادێكی باشی نابێت لەسەر گەنجانێك كە ڕێگا و ڕێبازیان جیاواز بێت لە ئاین و ئادابی كۆمەڵگاكەیان ، جا هەر لەبەر ئەمەیە كە دوژمنانی موسڵمانان زۆر سورن لەسەر ئەوەی بچپێننە گوێی لاواندا بۆ گۆشكردنیان لەسەر ڕێگاو ڕێسایەك جیاواز لە هی خۆمان بۆ ئەوەی ئەو بینا قایم و توندە بڕوخێنن، بۆیە ئاگاداركردنەوەو وریاكردنەوەی گەنجان لە فێڵ و تەڵەكەی دوژمنان ئەركی سەرشانی هەموو موسڵمانێكە ، هەروەها پارێزگاری كردن لە گەنجان لەو رێگە خوارو لە ناوبەرانەی كە ڕووی تێ‌ كردوون، وە گرنگی دان بە چاندنی بیروباوەڕی ڕاست و دروست لە دڵەكانیاندا ، بۆ ئەوەی قەڵایەكی بەهێزیان هەبێت بە ڕووی ئەو نەخۆشی یە فیكری وبیروباوەڕە لادەرانەی كە پۆشاكی ئیسلامیان پۆشیەوە و شین و باوكە ڕۆ بۆ ئیسلام دەكەن.. كەچی دەبێتە هۆی لە ناوبردنیشی ، وە هەندێكیش هەر ویستی لە ناوبردنی هەیە..!

داگرتنی کتێب