چەند كۆسپێك لە ڕێگای لاواندا
سەردارن: 538

و. بە دەستكاریەوە: إدریس محمود
لاوانی خۆشەویست : ئێوە هیوا و ئومێدی سەرخستنی دینەكەتانن ، ئێوە سەرمایەی نەتەوەی ئیسلامن ، نهێنی هێز و توانای لە بن نەهاتووی ئەم ئوممەتەن ، ئەگەر حەزتان كرد بزانن داهاتووی ئەم ئیسلامە چی دەبێت ، ئەوا سەرنجی حاڵی خۆتان و برا لاوەكانی ترتان بدەن ، بزانن لە چ حاڵێكدان ! دڵنیام ئەگەر بە ڕاستگۆییەوە سەرنجێكی ژیانی خۆتان و هاوڕێ‌ و لاوەكانی دەورووبەرتان بدەن ، لەوانەیە ئازار و ناسۆری جێگای ئەم هیوا و ئومێدەمان بگرێتەوە ، بەڵام هەرگیز لێتان بێ‌ ئومێد نابین ، هیوامان وایە هەستتان بجوڵێ‌ ، و ئەم ئازارە دڵی پاكتان بلەخشێنێ‌ ، و ئومێدێك بێنێتەوە بە بەری ئێوە و ئێمەشدا .. بگرە بە بەری هەموو نەتەوەی ئیسلامدا ، چونكە چاوەڕوانی ئێوە دەكات ، چاوەروانی گەڕانەوەتان دەكات بۆ ڕاستە شەقامی ئیسلام ، بەو ئامانجەی شارستانیەتەكەی بۆ بنیات بنێنەوە ، و بەشداری بكەن لە گێڕانەوەی سەربەرزی و دەسەڵات بۆ ئەم ئوممەتە لە پاش ماوەیەكی زۆر لە لەدەستدانی ، بەڵام ، ئەوەی لێی دەترسین ئەوەیە كە ئەم هیوا و ئومێدەمان لە نێو تەپوتۆزی بیرۆكە و دینە پوچەكانی تردا دوا هەناسەكانی ژیانی بسپێرێت ، و ئێوەش لە قووڵایی خەوی ژیاندا خەونی گەورە گەورە بە حەزەكانی دنیاتانەوە ببینن .

داگرتنی کتێب