مردن لە دەرگا دەدا
سەردارن: 1423

وەرگێڕانی بەدەستكاریەوە: ئەندازیار باوكی ئاسیا
پێداچونەوەی: مامۆستا علی خان

لەگەڵ كێمە !!
وتەكانم  لەگەڵ كەسانێك دەست پێدەكەم كە سستی ئەنوێنن لەكردنی نوێژ، دانی زەكات بە زیان دادەنێن، وازیان لە قورئان خوێندن هێناوە، درۆیان كردۆ‌تە پیشەی خۆیان،دایك و باوكیان پشتگوێ خستووە، لە دین دووركەوتونەتەوە، لەدەریای گوناه و تاوان نقوم بوون‌. شەوان بە گوێگرتن لە موسیقا و تەماشای فیلم و بێئاگایی ئەخەون و بەیانیانیش هەر بەم حاڵەوە بەخەبەر دێنەوە، نوێژی بەیانیان ئەبێتە‌ قوربانی زیندووكردنەوە و كۆبوونەوەی شەوان، وتەكانم لەگەڵ كەسانێكی نقووم بووە كەناوی یاریزانەكانی جیهان و ڕۆژی لەدایك بوونیان لەبەركردووە و ئەوان باش ئەناسن و لە ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵەكانی بێئاگان.

داگرتنی کتێب