نووسینی: هاوار عبدالله
پێداچوونەوەی: مامۆستا عدنان بارام
یەكێك لەو نیعمەتە گەورانەی پەروەردگار كە بە مرۆڤایەتی بەخشیوە ( مۆبایلە ) ، كە دەتوانرێت بەهەردوو دیوی باش و خراپ بەكاربهێنرێت ، بەڵام زۆر بەداخەوە زۆربەی هەرەزۆری خەڵكی و بەتایبەت لاوان كوڕ بن یان كچ بەدیوە خراپەكەی بەكاریان هێناوە !!! لە كاتێكدا كە ئەتوانرێت ئەم ئامێرە بچوكە بكرێتە مینبەرێك بۆ كاری چاكە و بانگەواز بۆ ئاینی ئیسلام .