چۆنێتی فێربوونی دەست نوێژ و نوێژ
سەردارن: 2809

ئامادەكردنی: أبوبكر أحمد قادر
پێداچونەوەی: م. صلاح الدین عبد الكریم 

باوەڕداری خۆشەویست: لای هەمووان ڕوون وئاشكرایە كە (نوێژ) پلەیەكی زۆر گەورەو گرنگی هەیە لەئیسلامدا، زیاتر لەپەرستشەكانی تر، وەبنچینەی ئیسلامە لەدوای شایەتی دان بەتاكو تەنهای خوای پەروەردگار، وەپێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) وە (نوێژ) كۆڵەگەی دینە، بەشی مرۆڤ لەدینەكەیدا بەستراوە بەپەیوەست بوون و گرنگی دان بە (نوێژ) ە كانیەوە، وە كۆڵەگەو بنچینەی هەموو ئایینەكانی پێش ئایینی ئیسلام بووە، وە كۆنترین پەرستشە كە پێویست كرابێت لەسەر مرۆڤەكان، وەخوای پەروەردگار پێویستی كردووە لەسەر هەموو پێغەمبەران(علیهم الصلاە والسلام) كەبەئوممەتەكانیان ڕابگەێنن وەگرنگی پێبدەن، وەپەیوەست بن بە ئەنجامدانییەوە ئەمیش هەمووی لەبەر گەورەیی (نوێژ) ە چونكە هیچ كردەوەو پەرستشێك نی¬یە وەكو (نوێژ) كاریگەری هەبیت لەسەر (دڵ و دەروون) وەپاك كردنەوەیان، وەیەكەم پەرستشە كەپێویست كرابێت لەسەر ئوممەتی پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) وەیەكەم پەرستشە كە لەسەروی (حەوت) ئاسمانەوە پێویست كرابێت....

داگرتنی کتێب