كۆكردنەوە و ئامادەكردنی: فیردەوس عبدالله
پێداچونەوەی: مامۆستای ڕێزدارم: مامۆستا خەلیل ئەحمەد
بێ گومان هیچ پەیوەندیەكی دروست كراوەكانی خودا لە پەیوەندیەكانی نێوان ژن و مێرد بەهێزتر و قوڵتر نیە چونكە پەیوەندییەكی تەواوكاریە و خۆشەویستی نێوان هاوسەران خۆشەویستیەكی جوان و بەرزە هاوسەران پۆشاك و ساباتن بۆ یەكتری دەتوانن ژیانی دونیایان ئاوەدان و گوڵباران بكەن بەڵام بە داخەوە زۆرێك لە هاوسەرانی ئەمڕۆ گلەیی و گازندەیانە سەبارەت بە وشكی و زبری و نەبوونی سۆز و میهر لە نێوانیاندا،لەم باس و بابەتەشماندا ڕووی قسە و گوفتارمان لەو ئافرەتانە و چەند ئامۆژگاری و ڕێنومایەكی بە نرخ و پڕ سوود دەخەینە بەردەستی خانمان كە بەشێكی گەورە لە بەختەوەری خێزان لەسەر دەستی ئەواندایە و دەتوانن ماڵەكانیان بكەن بە بەهەشتێك و بەهەشی دواڕۆژیشی پێ بكڕن چونكە ژن تامگە و خۆشی و شادی و حەوانەوەی مێردەكەیەتی كاتێك مێرد لەدوای هەوڵ و كۆشش و ماندوبونێكی زۆر و لە پێناو پەیداكردن و دابینكردنی ژیانی ڕۆژانەی دەگەڕێتەوە لای ژنەكەی كە ئەویش دەبێ بەڕوویەكی خۆش و گەش و سینگێكی فراوانەوە بەرەو ڕووی بێ و پێشوازی بكات و سۆز و خۆشەویستی بۆ دەرببڕێ ئالەو كاتەدا مەیلی بەلادادەچێ و دەگاتە ئەم خۆشیە و ئەم حەوانەوەیە ئەم خۆشییەكە باسكرا بەهۆی ئەم ڕەفتار و هەڵس و كەوتەوە ماندویەتی و خەم و پەژارەی ژیان لە بیر مێردەكەی دەباتەوە.