دوعا كردن : فەزڵەكانی ، ئەحكامەكانی ، ئادابەكانی
سەردارن: 3741

ناوى کتێب :  دوعا كردن : فەزڵەكانی ، ئەحكامەكانی ، ئادابەكانی

نوسینى : الشيخ  إبراهيم بن عبد الله المزروعي

وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى وەڵامەکان و بەهەشت

پێناسەى کتێب :
لە ڕاستیدا دوعا نیعمەتێكی هەرە گەورە و بەنرخە و خوای گەورە مننەتی كردووە بەسەر بەندەكانیدا بەهۆی دوعاوە بەوەی فەرمانی پێیان كردووە و لەهەمان كاتیشدا بەڵێنی وەڵامدانەوەی پێ داون، وەكو فەرموویەتی: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} [غافر:60] . 

بۆیە گرنگە موسڵمانان فێری حوكم و ئادابەكانی دوعا ببن بۆ ئەوەی بەوپەڕی بەرچاو رۆشنیەوە داوا لەخوا بكەن و نەکەونە هەڵە و تاوان و شیرکەوە و ئەوەش بەئومێدی وەڵامدانەوە وقبوڵ بوونی دوعا و داواكاریەكەی....     
جا لەم کتێبە پوختەدا ، كۆمەڵێك ئەحكامی پەیوەست بە دوعا کۆکراوەتەوە لە وانەی كە لە قورئان و سوننەتدا هاتوون و هەروەها لە وتە و فەتوای زانایاندا بۆ ئەوەی بەرچاو رۆشن بین سەبارەت بە دینەكەمان لەوانە : 

1- پێناسەی دوعا.
2- هەردوو جۆرەكەی دوعا.
3- فەزڵەكانی دوعا.
4- مەرجەكانی دوعا.
5 – ئادابەكانی دوعا.
6- ئەو كات و شوێن و حاڵەتانەی كە دوعایان تێدا گیرایە.
7- چەند هەڵەیەك لە كاتی دوعادا.
8- هۆكارەكانی گیرابوون و وەڵامدانەوەی دوعا.
 9- چەند فەرموودەیەكی لاواز دەربارەی دوعا.
10- هەندێ لە دوعا گشتگیرەكان لە قورئان و سوننەتدا.

داگرتنی کتێب

ئەم کتێبە بەدەنگ خوێندراوەتەوە