بیروباوەڕت وەربگرە لە قورئان و سوننەت
سەردارن: 2948

نووسینی : شێخ محمد جمیل زینو رحمه الله
وەرگێڕانی : محمد عبد الرحمن 

خوێنەری بەڕێز : ناوەڕۆكی ئەم نامیلكەیە بریتییە لە هەندێك زانیاری سەرەتایی زۆر گرنگ سەبارەت بە (بیروباوەڕی ڕاستی ئیسلام : بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعە) كە بە بەڵگەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) پشتڕاستكراونەتەوە ، بە شێوازی پرسیار و وەڵام داڕێژراوە بە مەبەستی ئاسانكاری تێگەیشتن لە زانیاری یەكان .
بۆیە بە پێویستم زانی وەریبگێڕمە سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی ببێت بە دەروازەیەك بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ئاشناببن بە بابەتەكانی بیروباوەڕی ڕەسەنی ئیسلامەتی كە بە هۆی لادان و چەواشەكاری و لاسایی كردنەوەی كوێرانە و بێ‌ئاگایی زۆرێك لە خەڵك غەریب و نامۆ بووە لە نێو كۆمەڵگای موسڵماناندا بە گشتی !

لەم کتێبەدا وەڵامى (58) پرسیار دراوەتەوە سەبارەت بە : 
یەکەم : مافی خوا لەسەر بەندەكانی 
دووەم : جۆرەكانی یەكخواپەرستی و سوودەكانی 
سێیەم : مەرجەكانی وەرگرتن و قبوڵكردنی كردەوە 
چوارەم : شیركی گەورە 
پێنجەم : جورەكانی شیركی گەورە 
شەشەم : شیركی بچووك 
حەوتەم : تەوەسول و داوای شەفاعەت و تكاكردن
هەشتەم : جیهاد و دۆستایەتی و حوكم كردن 
نۆیەم : كردەوە كردن بە قورئان و سوننەت 
دەیەم : سوننەت و بیدعە 
داواكارم لە خوای پەروەردگار لەسەر بیروباوەڕی ڕاست و دروستی ئیسلام دامەزراومان بكات تاوەكو مردن و پاشان لەسەری حەشرمان بكات لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاكان و پێشەوایانی ئوممەت و زانایانی ڕەسەنی ئیسلام

داگرتنی کتێب