حوكم و ئادابەكانی جەژن لە (60) پرسیار و وەڵامدا
سەردارن: 1092

برا و خوشكی موسڵمان : بۆ ئەوەی لە حوكم و ئادابەكانی جەژن شارەزابیت و جەژنەكەشت بە گوێرەی سوننەتی پێغەمبەری خوا بێت صلی الله علیە وسلم ئەوا ئەم نامیلكەیە بە وردی بخوێنەوە چونكە لە (60) پرسیار و وەڵامدا حوكم و ئادابەكانی جەژن ڕوونكراوەتەوە و زۆرترین زانیاریت پێ دەبەخشێ .
تێبینی : پرسیارەكان بە لایەن بەڕێز : (مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم) ئاڕاستەی بەڕێز: (دكتۆر عبداللطیف أحمد) كراوە ، خوای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە .

هەندێک لەو پرسیارانە :
* جەژن (عید) بە مانای چی دێت؟
* حیكمەت لە دانانی ئەو دوو جەژنە چەژنی ڕەمەزان‌وچەژنی قوربان لەم كاتانەدا چییە؟
*ئایا لەجەژنەكاندا چ شێك دروستە موسوڵمانان بیكەن؟ یاخود چ شتێك ڕێگای پێدراوە؟
* خۆ ڕازاندنەوە بۆ جەژن تا چ ڕادەیەك دروستە بۆ ژن‌و پیاوان؟
*حوكمی خۆشوشتن چیە ؟
* چ كاتێك بچین بۆ نوێژی جەژن؟
* الله اكبر كردن‌ و تەكبیر كردن لە جەژنەكاندا كەی دەست پێ ئەكات وە كەی كۆتایی دێت؟
* ئایا ئەم (الله اكبر) تەكبیرانە دروستە بە شێوازێكی كۆمەڵ بكرێت یاخود هەر كەس بۆ خۆی بیكات؟
* ئایا لە پێش‌و پاشی نوێژی هەردوو جەژن هیچ نوێژێكی تری سوننەت هەیە؟
* ئافرەتان ئایا كاتی بێ نوێژی ئامادەی مزگەوت دەبن یاخود تایبەتە بە (مصلّی) وە؟
* ئەگەر جەژن‌و هەینی كەوتەنە یەك ڕۆژەوە ئەوا جەژنەكە هەینیەكە لەسەر موسوڵمانان لا ئەبات ؟
* ئایا شێوازی كردنی نوێژی جەژنەكان چۆنە؟
* ئەگەر كەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت چی بکات؟
* ووتاری جەژن چەند ووتارە وەكو هەینی دوو ووتارە یاخود تەنها ووتارێكە؟
*پیرۆزبایی كردن بە بۆنەی جەژنەوە ئایا شێوازێكی تایبەتی هەیە ؟
* حوكمی زیندوكردنەوەی شەوی جەژن وە تایبەتكردنی بە عیبادەت

داگرتنی کتێب