چاکە و فەزڵەکانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان و ڕۆژوو گرتن
سەردارن: 5765

ناوى کتێب : چاکە و فەزڵەکانى مانگى پیرۆزى ڕە مەزان و ڕۆژوو گرتن

ئامادەکردنى : مامۆستا عدنان بارام کەلاری

ژمارەى لاپەڕە : 42

پێناسەی کتێب : ئەم کتێبە لە دوو بەش پێک هاتووە ، بەشی یەکەم : چاكەكانی ڕۆژوو ، بەشی دووەم : چاكەكانی مانگی ڕەمەزان

بەشی چاكەكانی ڕۆژوو لەوانە :
1- ڕۆژوو هۆكارێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی تەقوای خوای پەروەردگار .
2- ڕۆژوو غەل وغەش وڕق وكینە و وەسوەسە لەدڵ ودەرووندا ناهێلێت .
3- ڕۆژوو شكێنەری شەهوەتە بۆ كەسێك كە توانای ژنهێنانی نەبێت . 
4- ڕۆژووان دوو جار بە ڕۆژووەكەی خۆش حاڵ دەبێت .
5- ڕۆژوو  كراوەتە كەفارەتی هەندێك لە تاوان و سەپێچیەكان .
6- ڕۆژوو شورا و قەڵایەكی پتەوە لەڕووی ئاگری دۆزەخدا .
7- گرتنی ڕۆژووی ڕۆژێك لە پێناو خوای پەروەردگار حەفتا پایز خاوەنەكەی لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخاتەوە .
8- گرتنی ڕۆژووی ڕۆژێك لە پێناو خوای پەروەردگار سەد ساڵ ئاگری دۆزەخ لە خاوەنەكەی دوور دەخاتەوە .
9- گرتنی ڕۆژووی ڕۆژێك لە پێناو خوای پەروەردگار بە ئەندازەی دووری نێوان ئەرز و ئاسمان خاوەنەكەی لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخاتەوە .
10- پاداشتی ڕۆژووانان پاداشتێكی دیاری نەكراوە .
11- بۆنی دەمی ڕۆژووان لەلای خوا لەڕۆژی دواییدا لەبۆنی میسك خۆشترە . 
12- ڕۆژوو شەفاعەتكاری خاوەنەكەیەتی لەڕۆژی دواییدا .
13- دەرگای ( الرَّیان ) لەدەرگاكانی بەهەشت تایبەتە بەڕۆژووانانەوە .
14- ئەو كەسەی كۆتایی ژیانی بەڕۆژووی ڕۆژێك بێت مەبەستی تێیدا تەنها خوای پەروەردگار بێت خوای پەروەردگار دەیخاتە بەهەشتەوە .
15- ڕۆژوو ڕۆژوووان دەخاتە بەهەشتەوە .
16- خوای پەروەردگار ژووری تایبەتی بۆ ئەو ڕۆژوانانە داناوە كە ڕۆژووی یەك لەدوای یەك دەگرێت .
17- بە خواردندان پێدانی ڕۆژوو ان هەمان پاداشتی ئەو بەدەست دێنیت .

بەشی دووەم : چاكەكانی مانگی ڕەمەزان لەوانە 
1- مانگی ڕەمەزانی مانگی دابەزینی قورئانی پیرۆزە .
2- مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی دابەزینی هەندێك لە پەیام و ئایینەكانی خوای پەروەردگارە  بۆ پێغەمبەرانی تری .
3- گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بە باوەڕ و چاوەڕوانی پاداشتەوە هۆكاری لێخۆشبوونی تاوان و گوناهەكانە .
4- هەر كەسێك پاش شایەتومان ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت ، ئەوا لەگەڵ ڕاستگۆیان و شەهیداندا دەبێت .
5- لەم مانگەدا دەرگاكانی بەهەشت دەكرێنەوە ، ودەرگاكانی دۆزەخ دادەخرێن ، و شەیتانەكان و ماردە یاخیبووەكانی جنۆكە كۆت دەكرێن . 
6- شەوی قەدر لەم مانگەدایە كە زیندوكردنەوەی بەپەرستش خێری لە پەرستشی هەزار مانگ زیاترە .
7- كۆشش و هەوڵدانی زیاتر لە دە شەوی كۆتایی ئەم مانگەدا سوننەتە .
8- پاداشت و خێری عومرەكردن لەم مانگەدا وەك خێری حەجێكی تەواوە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا  صلى الله علیه وسلم .
9- مانگی ڕەمەزان دوعا و پاڕانەوەی تێدا گیرا دەبێت . 
10- پلە و پایەی ئەو كەسەی كە دەگات بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و تێیدا بەڕۆژوو دەبێت بەرزتر دەبێت لەو كەسەی كە پێش ئەو مردبێت ئەگەر لە پێناوی خوای پەروەردگاریش لە تێكۆشاندا شەهید بووبێت .
11- مانگی ڕەمەزان مانگی خوێندنەوە و لێكدانەوەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزە .

داگرتنی کتێب
کتێبەکانی تر
دوعا كردن : فەزڵەكانی ، ئەحكامەكانی ، ئادابەكانیگەوهەرێكی پوخت و جوان سەبارەت بە : جوانی و چاكەكانی ئـایـنی ئیـسـلامچۆنێتی  حەجكردنی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەوشێوەی جابر (رضی الله عنه) لێ یەوە دەیگێڕێتەوەچۆنێتی قوربانی كردن لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله علیه وسلم)پێویستە لەسەرمان قورئانی پیرۆز چۆن تەفسیر بكەین؟گوڵبژێرێك لە فەتواكانی زانای پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثیمین (رحمه الله)دەعوە و بانگەوازكردن بۆ لای خوا و ڕەوشتی بانگخوازانالتسديد في علم التجويدنـــوێژە سوننەتەكان پێناسەیان ، جۆریان ، فەزڵیان قـورئـان هاوەڵە وەفادارەكە لەگەڵ فەزڵی چەند سورەت و ئایەتێـكپوختەی چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەرنامەیەكی تۆكمە و بەهێز بۆ لەبەركردن و دوبارەكردنەوەی قورئانی پیرۆزئایا لەم دەرگایەت داوە ؟ (پاڕانەوە لە خوای پەروەردگار)تــەفسیری قـورئـــان بـــە تێگەیشتنی پێشینان (سوورەتی فاتیحە)