نەهێشتى گومان لەسەر خواپەرستى موسڵمانان
سەردارن: 1399

نوسينى : پێشەوا موحەمەدی كوڕی عبدالوهاب - رحمه الله -
وەرگێڕان و لەسەر نوسینى : مامۆستا خلیل أحمد
ئەم كتێبەی كە لە بەردەستتدایە وەڵامە بۆ هەندێ‌ لەوانەی كە لە سەردەمی شێخ (موحەمەدی كوڕی عبدالوهاب)دا خۆیان بە زانا دانابوو، ئەوانەی كە ڕەخنەیان لێگرتووە ! چونكە شێخ ـ ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ كاتێك هەستا بە ڕونكردنەوەی خواپەرستی و بانگەوازكردن بۆی و ڕونكردنەوەی جۆرەكانی خواپەرستی و دۆستایەتی و دژیاتی لە سەر ئەو بنچینەیە و ڕونكردنەوەی حاڵی زۆر لەو كەسانەی كە شیركیان دەكرد بە ڕاشكاوی، بۆیە هەندێك نەزانی خۆ بە (زانا) زان، شەیتان ئاسا چەندین گومان و شوبهە و ڕەخنەیان لە سەر بانگەوازەكەی دروستكرد و تۆمەتی ئەوەیان بۆ كرد كە گوایە شێخ تەكفیری موسڵمانان دەكات !!!
بەڵام ئەوە مەنهەجی ئەو نییە و زۆر دوورە لێی، شێخ تەكفیری كەسێك دەكات كەوا شتێكی كوفری بكات و دوای جێگیركردنی بەڵگە (إقامة الحجة) لە سەری، بۆیە دانەر ـ ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ بەم كتێبە وەڵامی شوبهەكانیان دەداتەوە و گومانەكانیان لەناو دەبات بە چەشنە بەڵگەیەك لە قورئان و سوننەت كە دڵ پێیان ئارام دەبێت و فێنكدەبێتەوە، دوای ئەوەی پێشەكییەك دەنووسێت لە ڕونكردنەوەی حەقیقەتی ئاینی پێغەمبەران و بانگەوازەكانیان، وە حەقیقەتی ئەوەی موشریكەكان لە سەری بوون، وە موشریكەكانی سەردەمی خۆی درێژە پێدەر و شوێنكەوتووی موشریكەكانی پێشوون.

داگرتنی کتێب