پوختەی چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم
سەردارن: 1379

نووسینى : شێخ محمد ناصرالدين الألبانـي رحمه الله
وەرگێڕانى : زریان عزیز حەمە
پێداچونەوە و پێشەكی بۆ نوسینى : مامۆستا محمد عبد الرحمن
زۆر لە مێژەوە ئاوەتەخوازی وەرگێڕانی كتێبی (تلخيص صفة صلاة النبـي صلى الله عليه وسلم) بووم.. ئەوە بوو لە ساڵی ڕابوردوودا دەستم دایە بەدیهێنانی ئەم ئاواتەم و چەند هەنگاوێگ بەرەو پێش ڕۆیشتم، بەڵام بە هۆی سەرقاڵی و كەمی كاتەوە نەمتوانی تەواوی بكەم..
ئەوەندەی پێ نەچوو برایەكی زۆر بەڕێز و زۆر خۆشەویستم (كاكە زریان سەرچناری) هەندێك شاكاری جوان و بە نرخی بۆ هێنام بۆ ئەوەی كە هەستم بە پێداچوونەوەیان و پاشان بە چاپیان بگەیەنم.
جا شاگوڵی نێو ئەو گوڵزارە بریتی بوو لە كتێبی (پوختەی چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم).. هەر چەندە بە بینینی ئەم بەرهەمە زۆر بایەخدار و زۆر بە نرخە هەندێك دڵتەنگ بووم چوونكە بووە مایەی ئەوەی كەوا من بێ بەش ببم لە پاداشتی ئەو كارە.. بەڵام لە هەمان كاتیشدا زۆر دڵ شاد و خۆشحاڵ بووم چوونكە دەوڵەمەند كردنی كتێبخانەی كوردی و ئاشناكردنی خوێنەرانی شوێنكەوتوویی قورئان و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینی ئوممەت بەم كتێبە زێڕینە زۆر زۆر پێویست بوو كەوا چی تر دوا نەكەوێت و بە زووترین كات بكەوێتە بەردەستی خوێنەرانی.
داوا كارم لە خوای گەورە پاداشتی نووسەر و وەرگێڕیش بداتەوە بە (فردوس الأعلى) و ئەم بەرهەمە زۆر گرنگ و بایخدارەش بكاتە زەخیرەی قەبر و قیامەتیان.

داگرتنی کتێب