دانانی شێخی ئیسلام پێشەوا : (محمد)ی كوڕی (عبد الوهاب)
وەرگێڕانی: مـحمد عبد الرحمن لطیف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) / كەلار
خوێنەری بەڕێز: ناوەڕۆكی ئەم كتێبە بریتى یه لە هەندێك زانیاری سەرەتایی زۆر گرنگ سەبارەت بە (بیروباوەڕی ڕاستی ئیسلام: بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعە) كە بە بەڵگەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) پشتڕاستكراونەتەوە.
وە لە بەر ئەوەی یەكەمین كتێبە لای زانایان و فێرخوازانی زانستی شەرعی كە بە دەرس دەوترێتەوە و دەخوێنرێت لە بوراری بیروباوەڕدا: بە پێویستم زانی وەریبگێڕمە سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی ببێت بە دەروازەیەك بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ئاشناببن بە بابەتەكانی بیروباوەڕی ڕەسەنی ئیسلامەتی كە بە هۆی لادان و چەواشەكاری و لاسایی كردنەوەی كوێرانە و بێ ئاگایی زۆرێك لە خەڵك غەریب و نامۆ بووە لە نێو كۆمەڵگای موسڵماناندا بە گشتی !
وە گرنگی و بایەخی ئەم كتێبە لەوەدا خۆیدەبینێتەوە كەوا خوێنەر فێری وەڵامدانەوەی ئەو سێ پرسیارە دەكات كەوا لە هەموو مرۆڤێك دەكرێت لە پاش مردنی و ناشتنی لە نێو گۆڕدا: