ئیسلام و باوەڕ
ئیسلام و باوەڕ

پێنج بنچینەکەی ئیسلام
١- شایەتیدان (أشهد أن لا إله إلا الله
و
أن محمدًا رسول الله).
٢- نوێژکردن (به‌یانی - نیوه‌ڕۆ - عه‌سر - ئێواره‌ - خه‌وتنان).
٣- زەکاتدان كاتێك له‌سەرت واجب ده‌بێت.
٤- ڕۆژووگرتن له مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا.
٥- حەجکردن ئەگەر توانات هه‌بێت.
بەڵگە
كاتێك جبریل ﷺ پرسیاری له‌ پێغەمبەرمان ﷺ کرد و پێی فه‌رموو:
ئەی موحەممەد هه‌واڵم بده‌رێ ده‌رباره‌ی ئیسلام. پێغەمبەر ﷺ له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ( الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهَ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا) [مسلم 8]
واته‌:
(ئیسلام ئه‌وه‌یه كه‌:‌ 1-‌ شایه‌تی بده‌یت كه‌ : جگه‌ له‌ (الله) ؛ هیچ په‌رستراوێكی تر شایه‌نی په‌رستن نییه‌، وه‌ كه‌ موحه‌ممه‌د ﷺ نێردراوی خوایه‌‌. 2-وه‌ نوێژبكه‌یت.3- وه‌ زه‌كات بده‌یت. 4- وه له‌ مانگی ‌ڕه‌مه‌زاندا به‌ ڕۆژوو بیت. 5- وه‌ حه‌ج بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بێت.)


شەش بنچینەکەی باوەڕ
بریتیە لە باوەڕهێنان بەمانەی خوارەوە
١- پەروەردگار که:‌ تاك و ‌ته‌نهایه‌ و‌ هیچ هاوه‌ڵێكی نییه‌.
٢- فریشتەکان ئه‌وانه‌ی كه‌: ده‌یانناسین و نایانناسین.
٣- پەرتووکەکان ئه‌وانه‌ی كه:‌ بۆ پێغەمبەران دابه‌زێندراون.
٤- پێغەمبەران هەموویان: به‌ بێ جیاوازی.
٥- ڕۆژی دوایی له‌: ژیانی به‌رزه‌خ تا بەهەشت و دۆزه‌خ.
٥- قەدەر خۆشی و ناخۆشییه‌كانی.
بەڵگە
ته‌واوكه‌ری فه‌رمووده‌ی پێشوو:
(قَالَ : فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِيمَانِ. قَالَ : أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ، خَيْرِهِ وَشَرِّهِ)[مسلم 8]
واته‌: (جبریل ﷺ پێی فه‌رموو: هه‌واڵم پێ بده‌ ده‌رباره‌ی باوه‌ڕ. پێغەمبەرمان ﷺ له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی: 1- ‌باوه‌ڕ بهێنیت به‌ په‌روه‌ردگار. 2- وه‌ به‌ فریشته‌كانی. 3- وه‌ په‌رتووكه‌كانی. 4- وه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی. 5- وه‌ به‌ ڕۆژی دوایی. 6- وه‌ ‌ باوه‌ڕ بهێنیت به‌ قه‌ده‌ر خۆشی و ناخۆشییه‌كانی.)


واتای (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ) چییە؟
بەکورتی واته‌:هیچ په‌رستراوێك نییه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت‌ جگه‌ له‌ (الله).
بەڕوونی ئه‌م وته‌یه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌‌:
به‌شی یه‌كه‌م: لَا إِلَهَ / واته‌:هیچ پەرستراوێكی شایسته‌ نییه‌‌.
واته‌: هیچ په‌رستراوێك نییه‌ كه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ بێت په‌رستشی بۆ ئه‌نجام بده‌یت.
وه‌ به‌م به‌شه‌ ده‌ڵێن: (نەفی کردن).
چونکه‌: تۆ نەفی هه‌موو پەرستراوێكی تر ده‌كه‌یت، وه‌ك: (په‌یكه‌ر - دار - بەرد - گۆڕ...هتد).


به‌شی دووه‌م: إِلَّا اللهُ / واته‌: بێجگه له‌ (الله).
واته‌: (الله) به‌ته‌نها شایسته‌ی په‌رستنه‌؛ چونکه‌: ئه‌و به‌دیهێناویت و ڕزق و ڕۆزیت ده‌دات و ژیان و مردنی تۆی به‌ ده‌سته‌‌.
وه‌ به‌م به‌شه‌ ده‌ڵێن: (جێگیر كردن).
چونکه‌: تۆ جێگیری ده‌کەیت که‌ (الله) په‌روه‌ردگاری شایسته‌یه، وه‌ په‌رستراوه‌كانی تر به‌تاڵن‌.
بەڵگە
﴿ذَلِكَ بِأَنَّ اللهَ هُوَ الحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ البَاطِلُ وَأَنَّ اللهَ هُوَ العَلِيُّ الكَبِيرُ﴾ [الحج: 62]
واته‌: به‌ڕاستی خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌، ئه‌وانه‌ش که ئه‌وان هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و هه‌ر ئه‌وه خۆی به‌تاڵ و ناحه‌قییه‌. بێگومان ئه‌و خوایه بڵندو به‌رزو مه‌زن و گه‌وره‌یه.
﴿وَاعْبُدُوا اللهَ وَلاَ تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ﴾[النساء:48]
واته‌: (ئه‌ی خه‌ڵکینه‌) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن.
﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَُ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوت﴾ [النحل: 36]
واته‌: سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر.
﴿وَمَا خَلَقْتُ الجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ﴾ [الذاريات: 56]
واته‌: بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه ‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
﴿وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ﴾
واته‌: فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن.