ته‌یه‌مموم(التیمم)
١- كه‌ی ته‌یه‌مموم ده‌كه‌یت؟
١- كاتێك ئاوت ده‌ست نه‌كه‌وت.
٢- کاتێک ئاو هه‌بوو به‌ڵام به‌كارهێنانی زیانی پێ گه‌یاندیت
ئه‌وكات ته‌یه‌مموم بكه.
بەڵگە
(وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا - ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان یه‌كێك له ئێوه له سه‌رئاوه‌وه هات یان چوونه لای خێزانتان ، وه ئاوتان ده‌ست نه‌که‌وت ئه‌وکاته ته‌یه‌مموم بکه‌ن) [سورة المائدة, آية 6]
٢- نیه‌تی ته‌یه‌مموم بهێــنه
نیه‌تی ته‌یه‌مموم بهێــنه له دڵی خۆت دا له بری ئه‌و شته‌ی كه ته‌یه‌ممومی له‌جێگا ده‌كه‌یت كه بریتییه له:
١- ده‌ستنوێژگرتن.
٢- خۆ شۆردن.
بەڵگە
له‌به‌ر فه‌رمایشتی پێغەمبەر ﷺ: (إنما الأعمال بالنیات - هه‌موو كرده‌وه‌كان به نیه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێن) . [البخاری ، مسلم]
٣- ده‌سته‌كانت له ڕووی زه‌وی بده
ده‌سته‌كانت له ڕووی زه‌وییه‌كی پاك بده.
ئه‌گه‌ر خاكت ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وكات هه‌ر شوێنێكی تر كه خۆڵی پێوه‌بێت.
بەڵگە
(فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا - به ڕووی زوییه‌كی پاك ته‌یه‌مموم بكه) [سورة المائدة, آية 6]
٤- ده‌ست بهێنه به ڕوخسار و ده‌سته‌كانتدا
ڕوخسارت وه پاشان
هه‌ردوو ده‌ستته‌كانت
به‌و خۆڵه مه‌سح بكه.
(ده‌سـتی ڕاست پاشان ده‌ستی چه‌پ).
بەڵگە
(فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ -(له‌پی ده‌ستتان بده‌ن به‌خاکه‌دا) و بیهێنن به ڕوخسار و ده‌ستتاندا) [سورة المائدة, آية 6]