«أبوهریرة رضي الله عنه» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلمدەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:« لَأَنْ يَجْلِسَ أَحَدُكُمْ عَلَى جَمْرَةٍ فَتُحْرِقَ ثِيَابَهُ فَتَخْلُصَ إِلَى جِلْدِهِ خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَجْلِسَ عَلَى قَبْرٍ » . رواه مسلم 2/667 واتە:« ئەگەر كەسێك لە ئێوە لەسەر پشكۆیەك ئاگر دابنیشێ جلەكانی بسوتێنێ و بگاتە پێستەكەی باشترە بۆی، لەوەی لەسەر قەبرێ دابنیشێ»
هەروەها پێنان بەسەر گۆڕدا دروست نی یە، بەتایبەت هەندێ كەس ئەم كارە دەكەن كاتێك كە مردۆكەی خۆیان دەنێژن، دەبینرێ گوێ بەوە نادەن كە بە پێ بەسەر گۆڕەكانی دەورو بەردا دەنێنو، هەندێ جاریش بە پێڵاوەكانیانەوە بەبێ ئەوەی ڕێزو حورمەتێك بۆ مردوەكانی تر دابنێن .
لەبەر ترسناكی وگەورەیی ئەم تاوانەیە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ :- «لَأَنْ أَمْشِيَ عَلَى جَمْرَةٍ أَوْ سَيْفٍ أَوْ أَخْصِفَ نَعْلِي بِرِجْلِي أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَمْشِيَ عَلَى قَبْرِ مُسْلِمٍ » . رواه ابن ماجة 1/499 وهو في صحيح الجامع5038 واتە:« ئەگەر بەسەر پشكۆیەكی ئاگردا بڕۆمو قاچم بسوتێنێ یان بەسەر شمشێرێك دا برۆمو قاچم ببرێ، یان پێڵاوەكەم بچەقێ بە پێم دا، ئەوا خۆشترە بەلامەوە لە چاو ئەوەی بەسەر گۆڕی موسڵمانێك دا بڕۆم»
ئەگەر كەسێك پێ بەقەبرێك دا بنێ جەریمەو تاوانەكەی ئەوەندە سەختوگران بێ، ئەی ئەو كەسەی كە دەست دەگرێ بەسەر قەبرسانێكداو داگیری دەكاتو پرۆژەی خانوو بیناو شوێنی بازرگانی تێدا دروست دەكات، دەبێ حاڵی چۆن بێو تاوانەكەی چەند قات بێ؟!!
هەروەها میزو پیسایی كردنو دەست بە ئاوگەیاندن لە گۆڕستاندا كارێكی حەرامو قەدەغەكراوە، ئەو كەسانەی كە گوێ بەوە نادەن لە چ شوێنێكدا دەست بە ئاو دەكەنو، هەر شوێنێكیان بۆ ڕێكەوێ بەلایانەوە ئاساییە ئیتر گۆرستان بێ یان هەر شوێنێكی تر بێ، ئەوە نیشانەی لاوازیو رەِوەشتو ئەخلاقو كەسێتیو لە دەستدانی كەسایەتیو پیاوەتیانە ، هەركات دەستی ئاوی هەبوو لە گۆڕێك هەڵدەگەڕێ و لەپاڵیادادەنیشێ، بە بۆگەنە ناخۆشو پیسەكەی خۆی ئازاری مردووكان دەدات .
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ :«وَمَا أُبَالِي أَوَسْطَ الْقُبُورِ قَضَيْتُ حَاجَتِي أَوْ وَسْطَ السُّوقِ ». رواه ابن ماجة 1/499 وهو في صحيح الجامع5038 واتە: «ئەگەر گوێ بەوە نەدەم كە لە ناو گۆرستان دا دەست بە ئاو بكەمو بەلامەوە ئاسایی بێ، ئەوە لە ناوە ڕاستی بازاریش دا گوێی پێ نادەمو بەلامەوە ئاساییە »
كەوابوو ناقۆڵای وناشرینی دەست بە ئاوگەیاندن لە گۆڕستاندا وەكو دەرخستنی عەورەتو دەست بەئاو گەیاندنە لە پێش چاوی لەخەڵكی لە بازاردا.
وە ئەو كەسانەی كە زبڵو پیسایی فڕە دەدەنە قەبرسانەوە بەتایبەت ئەگۆڕستانەی كە كۆننو دیواریان بە دەوردا نەماوە ئەگەر وا بكەن ئەوا ئەم هەڕاشانە ئەوانیش دەگرێتەوە.
وە یەكێك لەو ڕەوشتو ئادابانەی كەشەرع داوای كردووە لەكاتی سەردانی كردنی گۆڕستاندا ڕەچاو بكرێ داكەندنی پێڵاوە لەكاتی ڕۆیشتن بە نێوان گۆڕەكاندا.