خۆپاك نەكردنەوە لە میز
بەروار: 2013/01/29سەردارن: 2571نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

لە جوانكاریەكانی ئەم شەریعەتە ئەوەیە بەتەنگ هەموو شتێكەوە هاتووە كە ‏بەرژەوەندی‌و چاكەكاری تێدابێ بۆ ژیانی ئینسان، لەوانە لابردنی پیسی یە، بۆ ئەوەش ‏خۆپاككردنەوەی داناوە‌و ئەو چۆنیەتیەشی ڕوون كردۆتەوە كە بەهۆیەوە پاك وخاوێنی لێ ‏وەدەستدێ‌.‏
وە هەندێ كەس كەمتەرخەمن لە ئاست لابردنی پیسی و گوێ بە خۆپاك كردنەوە ‏نادەن، كە ئەمەش دەبێتە هۆی پیس بوونی جل‌و بەرگ‌و جەستە، سەرەڕای ئەوەش ‏نوێژەكەی دانامەزرێ‌و راست‌و ڕەوان نابێ .‏
‏ وەپێغەمبەر‏ صلى الله عليه وسلم ئاگاداری كردوین كە خۆپاك نەكردنەوە لە میز یەكێكە لە ‏هۆكارەكانی سزای ناوگۆڕ .‏
«عبدالله»ی كوڕی«عباس» دەفەرمووێ: پێغەمبەر ‏صلى الله عليه وسلم بەلای باخێك لە باخەكانی ‏مەدینەدا تێپەڕی، گوێی لە دەنگی دووكەس بوو لە ناو قەبرەكانیان سزا دەدران.‏
پێغەمبەریش ‏صلى الله عليه وسلم‏ فەرمووی :‏ ((إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لَا يَسْتَتِرُ مِنْ الْبَوْلِ، وَأَمَّا الْآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ)). رواه البخاري انظر فتح الباري 1/317. واتە: « ئەم دوانە سزا دەدرێن، وە لەسەر تاوانێك سزا دەدرێن خۆیان بە گەورەیان ‏نەزانیووە‌وگویان پێ نەداوە، بەڵام لەڕاستیدا تاوانێكی گەورەیە، یەكێكیان خۆی لەمیز ‏پاك نەدەكردەوە، ئەویتریان دوو زمانی دەكرد »
وەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ هەواڵی پێ داوین‌و دەفەرموێ :‏(( أَكْثَرُ عَذَابِ الْقَبْرِ فِي الْبَوْلِ )). رواه الإمام أحمد 2/326 وهو في صحيح الجامع 1213 واتە: « زۆربەی سزای ناوگۆڕ بەهۆی خۆپاك نەكردنەوەیە لە میز »
وە ئەو كەسەی بەپەلە لەسەر ئاو هەڵدەستێتەوە‌و پێش ئەوەی میزەكەی تەواو بێ، یان ‏بە شێوەیەك میز دەكات یان لە جێگایەك دەیكات پرشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆی، یان ‏پاش میز كردن خۆی پاك نەكاتەوە بەئاو بان بەبەردو كەم تەرخەم بێ لەوەدا، ئەوا ‏هەموویان حوكمی ئەو كەسە وەردەگرن كە خۆی پاك نەكردبێتەوە لە میز‌و سزاكەش ‏شمولی هەموویان دەكات .‏
وە لە هەندێ شوێندا سەرئاوەكان بەقەد دیوارەكانەوە دروستكراون‌و، هەركەس دێت‌و ‏میزی خۆی دەكات بە پێش چاو خەڵكانی دەرەوەو ژورەوە بەبێ هیچ شەرم‌و حەیایەك‌و، ‏پاشان جلەكەی هەڵدەكات‌و دەیكاتەوە بەری بەسەر پیسیەكەدا، جا ئەم كارو پیشەیە ‏سەرەڕای ئەوەی لاسایی كردنەوە‌و شوێنكەوتنی بێ باوەڕانە، دووحەرامی ناشیرینشی ‏تێدا كۆ ئەبێتەوە:‏
یەكەمیان :- عەورەتو شەرمینگای خۆی نەپاراست لە پێش چاوی خەڵك .‏
دووەمیان :- خۆی پاكنەكردەوە لەمیزەكەی .‏