بسم الله الرحمن الرحيم
ژیان یان بۆ مرۆڤە یا لە سەریەتی سات و كاتەكانی دەڕۆن هەروەها ڕۆژ و ساڵەكانی, ئەم كاتانەش یان دەیبات بۆ خۆشەویستی و لێخۆشبوون . بۆ ئەوەی سەرفرازبێت وببێتە ئەهلی بە هەشت , یان كاتەكانی دەڕوات دەیبات بەرەو دۆزەخ وتوڕەبوونی خودای پەروەردگار بۆ هەر كەسێك كەخەمبارە خەمباری باری شانی قورس كردووە بۆ هەر چاوێك كە فرمێسك نوقمی كردووە بۆ هەر كەسێك كە دونیای لەبەر تەسك بوەتەوە هەرچەند دونیاشی دابێت بەسەر كۆڵیا , ژیان یان ساتێك ئەتخاتە پێكەنین و هەموو تەمەنت دەخاتە گریان یان ساتێك دەتگرێنێت و هەموو تەمەنت دەخاتە پێكەنین ، ژیان یان نیعمەتە بۆت یا نقمەت ، ئەم ژیانە كە باوك و باپیرانمانی تیا ژیاوە . هەروەها هەموو ئەوانەی پێش ئێمە تیایدا ژیاون گەڕانەوە بۆ لای ئەو كەسەی كە دروستی كردوون, واتا ژیان ئەوەیە كە هەر ساتێك یان كاتێك ئەی گوزەرێنیت و بەسەری ئەبەیت هەر كەسێك لە ئێمە لەم كاتەدا بە شێوەیەك ئەژێت كە ببێتە چاكە بۆی یان خراپە , كەسی سەركەوتوو و دڵخۆش ئەوەیە كە سەیری ئەم ژیانە دەكات و قەدری ئەزانێت و لێی تێدەگات و , والله ئەم ژیانە زۆر كەسی گریاندووە و فرمێسكی بۆ نەسڕاوە . زۆریشی خستە پێكەنین و بە خۆشی ژیاوە . ژیان خۆشەویستەكانم خوای گەورە كردوویەتی بە تاقیكردنەوە , ڕاستی بەندەی تیا دەردەكەوێت . براوە ئەو كەسەیە رەزامەندی پەروەدگار بەدەست دەهێنێت وە دۆڕاو دوورخراو ئەوەیە لە ڕەحمی خوا دووربێ توڕەیی بەدەست بێنێت ، هەر ساتێك تۆ دەیبەیتە سەر یان خوا لێت رازی ئەبێت تیایا یان نا . یان دورت دەخاتەوە یان نزیكت دەكاتەوە لە خودا ( جل جلالە ) لەوانەیە كاتێكی كەم بەسەر بەریت لە خۆشەویستی خودا و یادكردنی هەموو تاونەكانت لە سەر نەمێنێت خوای گەورە لە هەموو گوناحەكانت خۆش بێت لەوانەشە لە ساتێكدا بژیت كە دوور بیتەوە لە ڕێگای خوا و لە یادی خوا بێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەموو تەمەنت لە ناخۆشی بەسەر بەریت داوا لەخودای گەورە دەكەین كە بمان پارێزێت و لێمان خۆشبێت . ئەم ژیانە دوو بانگ خوازی تیایە ...
بانگ خوازێك بۆلای خۆشەویستی و لێخۆشبوون و پەرستنی خوا . وە بانگ خوازەكەی تر بانگت دەكات بۆ ئارەزوو و پەرستی و خراپەكاری و توڕە بوونی خوا (جل جلالە ) مرۆڤ لەوانەیە لە ساتێك گەڕانەوەی بۆ لای خوا بگری و فرمێسكی پە شیمانی بڕێژێت بەو گریانەشی خوای گەورە خراپەكانی بگۆڕێت بە چاكە , چەندەها كەس هەبوو خراپەكار و تاوانباربوون لە خوای خۆیان نامۆ و دوور بوون وە لە ڕەحم و سۆزی خوادوور بوون تا ئەو كاتەی كە گەڕانەوە بۆ لای خوا بۆ ژیانێكی خۆش (الحیاة الطيبة) بۆئەوەی یەكەم فرمێسكی پەشیمانی بڕژێت . زام و ژانی دڵی بڕوێنێتەوە , چونكە زۆر دەمێك بووە دوور و نامۆ بووە لە خوا , بۆ ئەوەی بڵێت ئەوا من تەوبەم كردووە و گەڕامەوە بۆ لای خوا ملكەچم بۆ فەرمانەكانی خوا بە ئومێدم بۆ سۆز و لێخۆشبونی خوا , هەروەكو زانایان فەرموویانە مرۆڤ لەوانەیە تاوانێكی زۆر بكات بەڵام ئەگەر راستگۆ بێت لە گەڕانەوەو تەوبەكردنی خوای گورە تاوانەكانی بۆ دەگۆڕێت بە چاكە ، هەروەها ژیانێكی خۆشی پێی دەبەخشێت بە پێی باشی گەڕانەوەو تەوبەكەی, داوا دەكەم لە خوای گەورە خاوەن عەرشی گەورە كە دڵمان زیندووبكاتەوە بۆ كاری چاكە وڕەزامەندی خۆی..........