زاوا كە لەشەوی زەماوەندەكەیدا بو، كردی بەمایكەكە و وتی: كێ دایكم دەكڕێت؟ سێ جار دوبارەی كردەوە.
وردەكاری ودرێژەی ئەم بابەتەش بریتی بو لەوەی: لەشەوی زەماوەندەكەیدا بو، بەڵكو شەوی گواستنەوە، لەتەنیشتی بوكەوە دانیشتبو لەسەر مەنەصەكە، بوكێ چپانی بە گوێی زاوادا كە دایكت لەمەنەصەكە ببەرە خوارەوە چونكە حەزی لێناكەم.
زاواش دەستبەجێ ، وبێ ڕاوەستان كردی بەمایكرۆفۆنەكەدا ووتی: كێ دایكم دەكڕێ؟
ئەوە بو هەمو شۆك بون لە هەڵسوكەوتەكەی!!؟ بەڵكو سێجار دووبارەی كردەوە، هەمو بێدەنگن بەڵكو سەرسام بون لەو ڕەفتارە، بێدەنگی وسەرسامی پێكەوە ئەو نێوەندەی داپۆشیبو.
پاشان كردی بەو ئەڵقەیەی لەدەستیدابو وفڕێیدا و وتی: من دایكم دەسێنم!!
پاشان ڕوی كردە بوكەكە و بەڕاشكاوی تەڵاقیدا و وتی: من دایكم دەكڕم ودەستی دایكی گرت ولەگەڵ خۆیدا بردی وهۆڵەكەیان پێكەوە بەجێ هێشت.
چیرۆكەكەماویەتی..
دوای بڵاوبونەوەی ئەم دەنگوباسە لەناوچەكەی خۆیاندا، پیاوێك هات بۆلای و وتی: والله هەرگیز كوڕی لەتۆ باشترم بۆ كچەكەم دەستناكەوێت!! ئەوە بوكچەكەی لێ مارە كرد وبێ ئەوەی هیچ مارەییەكیشی لێ وەربگرێت وداوای هیچ تەكلیفێكی لێبكات.
بەڵێ: دایكت، پاشان دایكت پاشان دایكت.
لەهەندێك لەسەلەفی صاڵحمانەوە هاتو بەسەر سەربانەكەی خۆیاندا تێنەپەڕیوە، كەپرسیاریان لێكردوە، وتویەتی: چۆن بەسەر سەربانێكدا دەڕۆم دایكم لەژێرەوەی بێت.
بەڵكو هەیانبو ئەوەندە بەلەسەرخۆیی لەگەڵ دایكیدا قسەی كردەوە، دایكی لێی تێنەگەیشتوە تا چەند جار دوبارەی كردۆتەوە . بۆ ئەوەی دەنگی بەسەردا بەرزنەبێتەوە.
بەڵكو ئەوەندە خێرێكی گەورەیە لەلای خوا، ترست نەبێت ئەگەر توشی تەنگانەیەك هاتیت تەوەسول بكە لە خوای میهرەبان بەچاكەیەك كەلەگەڵ دایكت كردوتە، ها چیرۆكی سێ كەسەكەت نەبیستوە كە لەبەر باران ڕۆیشتونەتە نێو ئەشكەوتێكەوە، بەڵام بەردێكی گەورە كەوتۆتە بەردەم دەرگای ئەشكەوتەكە، یەكێكیان ئەڵێ: خوایە ئەگەر چاكم لەگەڵ دایكم و باوكم وچاكەیەكەم لەبەر تۆ بوە خوایە لەم تەنگانەیە دەرمان بكەیت! ئەوە ئەبێت بەشێكی دەرگاكە دەكرێتەوە. تا ژمارەی داهاتوی زانستەكەتان ماڵتان ئاوا و ئاسودە و كامەران بن والسلام علیكم.