لێدان لە دەم‌و چاوو داخكردنی
بەروار: 2013/03/28سەردارن: 1964نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

‏جابر خوای لێ ڕازی بێ دەفەرمووێ:‏‏« نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الضَّرْبِ فِي الْوَجْهِ وَعَنْ الْوَسْمِ فِي الْوَجْهِ » رواه مسلم 3/1673. واتە: « پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم‏ لێدانی دەم‌و چاو‌و ‏داخكردنی قەدەغەكردووە »
ژمارەیەكی زۆر لەباوكان و مامۆستایان پەنادەبەنە بەر لێدانی دەم‌و چاوی ‏منداڵ لەكاتی سزادانی منداڵەكانیان، وە هەندێ كەس ئەم كارە بەكاردێنی ‏بەرامبەر خزمەت كارو ژێر دەستەكانی .‏
ئەم كارە سەرەڕای ئەوەی سوكایەتی كردنە بێ ڕێزی نواندنە بەرامبەر بە ‏دەم‌و چاو‌و ڕومەت كە خوا ڕێزی لێگرتووە، هەروەها سەریش دەكێشێ بۆ ‏لەدەست دانی هەندێ ئەندامی هەستیاری گرنگ كە لەدەم وچاودا كۆبونەتەوە، ‏كە ئەوكات پەشیمانی ڕوو ئەدات‌و كێشەو گرفت دروست دەبێ‌و خاوەن حەق ‏پێ دەچێ داوای تۆڵەی خۆ بكات.‏
وە هەروەها داخ كردنی ڕومەتی ئاژەڵ، بۆئەوەی ببێتە نیشانەیەكی ‏جیاكەرەوە تا خاوەنی هەر ئاژەڵێ ئاژەڵەكەی خۆی بناسێتەوە یان هەركات ‏وونی كرد بە هۆیەوە بدۆزرێتەوەو بۆی بگەڕێتەوە، ئەویش حەرامە‌و ‏قەدەغەكراوە، چونكە هۆكارە بۆ شێواندنی دیمەن‌و ئازاردانی، هەرچەند ‏خەڵكیش بیانوو بەهانەی ئەوە بهێننەوە كە ئەوە خوونەریتی عەشیرەت‌و ‏هۆزەیەكەیەتی‌و نیشانەیەكە بۆ جیاكردنەوە، ئەگەر هەر پێویست بوو بكرێ‌، ‏دەتوانێ‌ شوێنێكی ترداخ بكات نەك دەم وچاو .‏