لەم بارەیەوە خوای گەورە دەفەرمووێ : [وَلَا تَجَسَّسُوا]الحجرات: ١٢
واتە: « بەدوای عەیبو عاری یەكتردا مەگەڕێنو جاسوسیو سیخوڕی بەسەریەكتریەوە مەكەن ».
«عبدالله»ی كوڕی«عباس» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:« مَنْ تَسَمَّعَ حَدِيثَ قَوْمٍ, وَهُمْ لَهُ كَارِهُونَ, صُبَّ فِي أُذُنَيْهِ اَلْآنُكُ يَوْمَ اَلْقِيَامَةِ ». واتە: «هەركەسێ گوێ بگرێ لە قسەی كۆمەڵێك كە پێیان ناخۆش بێ گوێ لە قسەكەیان بگیرێ، ئەوا قوڕقۆشمی تواوە دەكرێتە گوێیەكانی لە ڕۆژی قیامەتدا »(1 ).
جا ئەگەر گوێگرەكە قسەو باسەكەیانی گێڕایەوەو گەیاندیە شوێنێكی تر بۆ ئەوەی دووچاری زەرەرو زیانیان بكات، لەكاتێكدا ئەوان ئاگایان لە گوێ گرتنی ئەم نەبوو بێو نەیان زانی بێ كە ئەم كەسە گوێبیستی قسەكانیان بووە، ئەوا ئەم گوێگرە سەرەڕای ئەوەی تاوانی سیخوڕی كردنەكەی لەسەرە، تاوانی قسەهێنانو بردنەكەشی لەگەردنەو، دەچێتە ژێر ئەو فەرموودەوە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ : « لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ قَتَّاتٌ ». واتە: « ئەو كەسەی دوو زمانی بكات لە نێوان خەڵكی داو قسەكانیان بگوازێتەوە بە مەبەستی تێكدانی نێوانیان، ئەوا ناچێتە بەهەشتەوە »(2 ).
===========================
1- رواه الطبراني في الكبير 11/248-249 وهو في صحيح الجامع 6004 والآنك هو الرصاص المذاب.
2- رواه البخاري فتح 10/472 والقتات الذي يستمع إلى حديث القوم وهم لا يشعرون به.