سودەكانی شەو نوێژ
بەروار: 2013/05/08سەردارن: 5785نوسەر: و. م دارا جبار

بسم الله الرحمن الرحیم 

 سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
‏1- بەڕاستی ئەگەر بەندە لە شەودا هەستا و پێ‌یەكانی ڕێك ‏كرد بۆ پەروەردگاری بە زەلیلی و كزۆڵی ، ئەوا ڕاوەستانی ڕۆژی ‏قیامەتی لەسەر ئاسان دەبێت كە هەموو خەلك وەستاون لەبەردەم ‏‏(رب العالمین ) ، وە هەركەسیش لێرەدا ئارام و واستراحەت بووبێت ‏لەوێ هیلاك دەبێت و پادشت لە ڕەگەزی ( جنسی ) كردەوەیە .‏
‏2- هەر كەسێك شەونوێژی زۆر بكات لە پیاوان بێت ئەوا ‏خوای گەورە حۆرییە چاوگەشەكان دەكات بە خێزانی لە بری ئەوەی ‏كە وازی لە جێگەی ( نووێن ) و خێزانی جوانی هێناوە و خەریكی ‏عیبادەتی پەروەردگاری زەوی و ئاسمان بووە .‏
‏3- تەندروستی جەستەی ئەو كەسەی شەونوێژ دەكات و بێ ‏گەردی و پاكی ڕۆحی و درەوشانەوەی دەم و چاوی ، بە ( الحسن ‏البصری ) – ڕەحمەتی خوای لێ بێت – ووترا : بۆچی ئەوانەی ‏شەو نوێژدەكەن جوانترین دەم و چاویان هەیە ؟ ئەویش فەرمووی : ‏لەبەر ئەوەی بەتەنها لەگەڵ خواكەیان دا بوون بۆیە لە نوری خۆی ‏پێ بەخشین .‏
‏4- كردنەوەی گرێ كان و سەركەوتنە خوداییەكان و ئیلهامە ‏گەورەكان هەموویان بەهۆی شەونوێژەوە بەدەست دێن ، هەر وەكو ‏خوای گەورە دەفەرمووێت :‏[ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ] واتە : ئەوانەی تێكۆشاون لە پێناوماندا ‏ڕێنمووییان دەكەین بۆ ڕێگەكانمان .‏
‏( سري السقطي ‏ ) دەڵێت : ( سوودەكان لە تاریكی شەودا ‏دێن ) ، وەچەند زانا تێگەیشتنی بۆ مەسەلەیەك لێ داخرابوو و ‏هەستاو موناجاتی لەگەڵ خودای خۆیدا كرد لە تاریكی شەودا و ‏هەموو دەرگاكانی تێگەیشتنی بۆ كردۆتەوە ، وە ئەو شتەی كە زۆر ‏قورس و ناڕەحەت بوو پێشتر بۆی ئاسان كرد .‏
‏5-‏ وە خوای گەورە دڵێ‌ شەونوێژكەران شاد و خۆش دەكات بە ‏بینینی ( وجهە الكریم ) لە ڕۆژی قیامەت .‏
پێشەوا ( الحسن البصری ) – ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت - ‏دەفەرمووێت: ئەگەر عابیدەكان بزانن كە خوا نابینن ئەوا ‏دەتوێنەوە.‏