خوشكەكەم بیرت بێت
بەروار: 2015/02/03سەردارن: 4568نوسەر: دايكى عبدالله

خوشكەكەم بیرت بێت
بیرت بێت كە مردنی ڕاستەقینە ئەوەیە كە تۆ هێشتا ئەژیت, گرنگ نیە هەناسە بدەیت, چاوەكانت ببینێت, دڵت لێبدات, لاشەت جوڵە بكات.....
لای خەڵكی مردن ئەوەیە كە: هەناسە نەدەیت, دڵت لە لێدان بكەوێت, و لاشەت لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی بوەستێت....
هەروەك لەو كاتەدا دەڵێن كە تۆ ژیانت بەجێ‌هێشتوە...... زۆرێك دەبینین
كە دەجوڵێن
قسەدەكەن
ئەخۆن
ئەخۆنەوە
پێدەكەنن
بەڵام مردوون, ژیانێك دەژین تەنها بەناو لەم دنیایەدان......
تێگەیشتنی خەڵكی بۆ مردن جیاوازە, كۆمەڵێك كاتێك هەست بە مردن دەكەن كە كەسێكی ئازیزیان لە ژیاندا نەمێنێت و وا بیردەكەنەوە كە ئیتر ژیان كۆتای هات....هەندێكی تر ئەو كاتانە هەست بە مردن دەكات كە سەركەوتوو نابێت لە كارەكانیدا و گرنگی ئەو لە ژیاندا نەماوە....
كەسانێكی تر هەن ژیان لە چاوەكانیدا دەوەستێت كاتێك بێتاقەت و غەمبارە و واهەست دەكات غەمبارییەكەی كۆتای نیە....
كەواتە لێكدانەوەی مانای مردن لای مرۆڤەكان جیاوازە.
زۆرێكمان لە كاتە پڕ ناخۆشیەكاندا ئاواتەخوازی مردنین, هەستەكەین كە مردن تاكە چارەسەرە و كۆتاییەكی زۆر خۆشە‌ بەڵام.....
ئایا ڕۆژێك لە خۆمانمان پرسیوە
دوای مردن چی چاوەڕێم دەكات؟
بەڵێ‌ پرسیارێكی زۆر گرنگ....
چاڵێكی قوڵ!
تاریكاییەكی زۆر....
تەنیاییەكی ترسناك!
پرسیار...ئازاردان...یان بەهەشت... یان دۆزەخ..
ئازیزانمان لێرە بوون, ئەژیان, لەگەڵمان ڕێیان دەكرد
پاشان بەجێیان هێشتین, ئەوان ڕۆشتن بێ‌ ئەوەی ژیان لە بەردەوامی خۆی بوەستێت, بێ‌ ئەوەی خۆر لە گەشانەوە و ڕوناكی بوەستێت, بێ‌ ئەوەی ڕۆژگار لە دریژەپێدانی بوەستێت, بێ‌ ئەوەی كات بوەستێت, !ئێمەش هێشتا لێرەین, هێشتا خوێنی جەستەمان وشك نەبۆتەوە, دڵمان لە لێدان نەكەوتوە, تەمەنمان درێژەی هەیە, ئەی بۆچی ئەژین! بێ‌ ئەوەی بژین؟! مردوین! بێ‌ ئەوەی مردبێتین؟!
چرپەیەك.....
ئەگەر ژیان لە چاوەكانماندا وەستا
پێویستە لە دڵەكانماندا نەوەستێت
چونكە مردنی ڕاستەقینە مردنی دڵە

بابەتەکانی تر
مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی سێیەم)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نهاسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /پێشه‌كی نوسه‌رناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلامتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی فێركردن وفه‌رمانبه‌رانیسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانهەندێك بەڵگەی عەقڵیی سەبارەت بە پێغەمبەرێتی محمد ( صلى الله عليه وسلم )مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)