ڕۆژێك لە ژیانی ڕۆژووەوان
بەروار: 2016/06/01سەردارن: 2514نوسەر: زریان سەرچناری

1- هەستان بۆ پارشێوو فەرامۆش نەكردنی: چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ( پارشێو بكەن چونكە بەڕاستی لە پارشێوكردندا بەرەكەت هەیە). متفق عليه
2- زۆر گوتنی(استغفرالله) لە كاتی بەربانگەوە تاكو بانگی بەیانی خوای گەورە دەفەرموێت: [وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ]( الذاريات :18).
3- ئەنجامدانی دووڕكات سونەتی بەیانی پێش نوێژی بەیانی، پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:(ركعتا الفجر خير من الدنيا وما فيها)( رواه مسلم).
دوای بەرەبەیان
1- زو چون بۆ نوێژی بەیانی بۆ مزگەوت: (ولو يعلمون ما في العتمة والصبح لأتوهما ولو حبواً)( متفق عليه).
2- سەرقاڵبون بە زیكرو دوعاوە تاكو كاتی قامەت كردن بۆ نوێژی بەیان: (الدعاء لا يرد بين الأذان والإقامة)( رواه أحمد والترمذي وأبو داود).
3- مانەوە لەمزگەوتدا دوای ئەنجامدانی نوێژ بەیانی و بۆ خوێندنی قورئان و زیكرەكانی بەیانیان تاكو كاتی خۆرهەڵات، چونكە پێغەمبەرمان كاتێك كە نوێژی بەیانی دەخوێند دادەنیش لە شوێنی خۆیدا و دەمایەوە تاكو كاتی ڕۆژهەڵاتن(رواه مسلم).
4- ئەنجامدانی دوو ڕكات نوێژ(نوێژی زوحا) چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی:(من صلى الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامة تامة)( رواه الترمذي).
5- پاڕانەوە كە خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ئەو ڕۆژەتەوە چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم ئەم دوعایەی كردووە: (ارَبِّ أسألُكَ خَيرَ ما في هذا اليَوم وَخَيرَ ما بَعدَهُ...)( رواه مسلم).
6- نوستن و چاوەڕێی پاداشت كردن لەسەر ئەو نوستنە: چونكە (معاذ رضي الله عنه) فەرمویەتی: (لأحتسب نومتي كما احتسب قومتي)
7- پاشان هەستان و چون بۆ خوێندن یان بۆ ئیشەكەت ، چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: (ما أكل أحد طعاماً خيراً من أن يأكل من عمل يده وإن نبي الله داود كان يأكل من عمل يده)( رواه البخاري).
8- سەرقاڵ بون بە زیكرەوە هەموو ڕۆژەكەت چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: (ليس يتحسر أهل الجنة إلا على ساعة مرت بهم ولم يذكروا الله تعالى فيها) (رواه الطبراني).
9- ماڵ بەخشینی ڕۆژەكەت، وە چاوبڕینە ئەو فەرمودەیەی كە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت هەر بەندەیەك ماڵێك ببەخشێت ئەوا دوو فریشتە دوای بۆ دەكەن و دەفەرمون: (اللهم أعط منفقاً خلفاً).
نیوەڕۆ
1- چون بۆ نوێژی نیوەڕۆ وە ئەنجامدانی بە جەماعەت لە مزگەوتدا
2- پشو دانێكی كەم لە گەڵ چاوەڕوانی پاداشت لەسەری چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: (وإن لبدنك علیك حقاً).
عەسر
1- ئەنجامدانی نوێژی عەسر بەجەماعەت لە مزگەوتدا، وە هەوڵدان كە چوارڕكات نوێژی سوننەت لە پێشیدا بكەیت چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:(رحم الله امر‌ءاً صلی قبل العصر أربعاً)( رواه أبو داود والترمذي).
2- گوێگرتن لە ئاموژگاری مامۆستای مزگەوت
3-دانیشتن لە مزگەوت و خوێندنی زیكرەكانی ئێواران.
مغریب
1- سەرقاڵ بون بە دوعای پێش خۆرئاوابون چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: (ثلاثة لا ترد دعوتهم وذكر منهم الصائم حتى يفطر)( أخرجه الترمذي).
2- شكاندنی ڕۆژوەكەت وە دوعا كردن: كە بریتیە لە گوتنی: (ذهب الظمأ وابتلت العروق وثبت الأجر إن شاء الله تعالى)( رواه أبو داود).
3- ئەنجامدانی نوێژی مەغریب لە مزگەوتدا.
4- گەڕانەوە بۆ ماڵەوەو بیرخستنەوەیان بە پاشتی ڕۆژووەكەیان چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: (وإن لزوجك علیك حقاً).
5- خۆ ئامادەكردن بۆ چون بۆ نوێژی تەراویح.
عیشا
1- ئەنجامدانی نوێژی عیشا لە مزگەوت وە زوو چون بۆی.
2- ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بەتەواوەتی لەگەڵ پێشنوێژدا چونكە پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: (من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه)( رواه البخاري ومسلم).
بەرنامەیەكی كراوە
سەردانی هاوڕێ و دراوسێ و كەسە نزیكەكانت وە هەستان بە چالاكی بانگەوازی ڕەمەزانی و خوێندنەوەی تایبەتی، وەبیرهێنانەوەی دوبەدوو لەگەڵ ئەوانەی كە خۆت مەبەستتە دەربارەی( حوكمەكانی ڕۆژو و ئادابەكانی و ڕەوشتی ڕۆژووەوان و ...هتد) وانەی خێزانی: پەروەردەی خۆیی، ئامادەبون لە دانیشتنی گەڕەك. وە ئاگادار بون لە كەشی ئیمانی و قۆستنەوەی خێرەكان لە مانگی ڕەمەزاندا.