(1) جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانى خوایه.
(2) له‌گه‌ڵ خوادا بوون له صه‌ڵاواتداندا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌رچه‌نده جیاوازن.
(3) به‌شدارى كردن له صه‌ڵاواتدان له‌گه‌ڵ فریشته‌كاندا.
(4) ده‌ستكه‌وتنى ده صه‌ڵاوات له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى یه‌ك جار صه‌ڵاوات ده‌دات.
(5) به‌هۆى صه‌ڵاواته‌وه به‌نده ده پله به‌رز ده‌بێته‌وه.
(6) به‌هۆى صه‌ڵاواته‌وه ده چاكه‌ى بۆ ده‌نووسرێت.
(7) به‌هۆى صه‌ڵاواته‌وه ده تاوان و خراپه‌ى له‌سه‌ر ده‌سڕێته‌وه.
(8) صه‌ڵاواتدان هۆكارێكه بۆ گیرابوونى دوعــا.
(9) هۆكارێكه بۆ به‌ركه‌وتنى شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
(10) هۆكارێكه بۆ لێخۆشبوونى تاوانه‌كان.
(11) هۆكارێكه بۆ چاودێرى خوایی به‌سه‌ر به‌نده‌وه‌و هاوكارى كردنى له‌كاروباره‌كانیدا.
(12) نزیكبوونه‌وه‌ى به‌نده له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم له رۆژى دواییدا.
(13) صه‌ڵاواتدان وه‌كو ێه‌ده‌قه‌كردن وایه بۆ كه‌سێك كه‌له‌ناڕه‌حه‌تیدا بێت و پێویست بێت.
(14) هۆكارێكه بۆ ڕاپه‌ڕاندن و ده‌سته‌به‌ركردنى پێویستیه‌كان.
(15) هۆكارێكه بۆ صه‌ڵاواتدانى خوا‌و فریشته‌كان له‌سه‌ر كه‌سه‌كه.
(16) هۆكارى پاكبوونه‌وه‌ى به‌نده‌یه و پاكژیه بۆى.
(17) هۆكارێكه بۆ مژده‌دان به كه‌سه‌كه به‌به‌هه‌شت پێش مردنى.
(18) هۆكارێكه بۆ ڕزگاربوون له ناخۆشى و دژواریه‌كانى رۆژى دوایی.
(19) هۆكارێكه بۆ وه‌بیرهاتنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى به‌نده بیرى چووه.
(20) هۆكارێكه بۆ وه‌لێمدانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه صه‌ڵاوات و سه‌لامى لێ ده‌كات.
(21) هۆكارێكه بۆ پاكێتى وچاكێتى كۆڕ و مه‌جلیس به شێوه‌یه‌ك كه خاوه‌نه‌كانیان په‌شیمانى ناكێشن له‌و دانیشتنه‌یاندا له رۆژى دواییدا.
(22) هۆكارێكه بۆ لابردنى هه‌ژارى و نه‌دارى.
(23) هۆكارێكه بۆ لابردنى رژدى و ڕه‌زیلى له به‌نده‌دا.
(24) هۆكارێكه بۆ رزگاربوونى له‌و دوعایه‌ى لێى ده‌كرێت.
(25) هۆكارى دۆزینه‌وه‌ى رێگاى به‌هه‌شته, چونكه خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌خاته سه‌ر رێگاى به‌هه‌شت و ئه‌و كه‌سه‌شى كه نایڵێت رێگاى لێ وون ده‌بێت.
(26) رزگاربوون له بۆگه‌نى ئه‌و كۆڕ و دانیشتنه‌ى كه ناوى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى تێدا نابرێت.
(27) هۆكارى ته‌واوى قسه‌و لێدوانه له وتار و جگه له‌ویشدا.
(28) هۆكارى زۆربوونى نور و رۆشنایی به‌نده‌یه له‌سه‌ر پردى ێیرات.
(29) هۆكارى ده‌رچوونى به‌نده‌یه له سه‌ختى و ناڕه‌حه‌تى.
(30) هۆكارى به‌رده‌وام بوونى ستایشى خواى گه‌وره‌یه بۆ كه‌سه‌كه و صه‌ڵاواتدانه له‌سه‌رى له نێوان ئه‌هلى ئاسمان و زه‌ویدا.
(31) هۆكارى دروستبوونى فه‌ڕ و به‌ره‌كه‌ته بۆ به‌نده له كردار‌و ته‌مه‌نیدا.
(32) هۆكارى ده‌ستكه‌وتنى ڕه‌حم و میهره‌بانى خوایه.
(33) هۆكارى به‌رده‌وامبوونى خۆشویستنى به‌نده‌یه بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
(34) هۆكارى به‌رده‌وامبوونى خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم بۆ كه‌سى صه‌ڵاواتده‌ر.
(35) هۆكارى هیدایه‌تدانى به‌نده‌یه و ژیانه‌وه‌و زیندووێتى دڵێتى.
(36) هۆكارى ناوهێنانى كه‌سى صه‌ڵاواتده‌ره له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه لاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم.
(37) هۆكارى دامه‌رزان و پێ چه‌سپانه له‌سه‌ر رێگاى ڕاست و پردى ێیرات.
(38)هۆكارى پێدانى هه‌ندىَ له‌مافه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم.
(39) صه‌ڵاواتدان زیكر و شوكرى خواى په‌روه‌ردگار له خۆده‌گرێت.
(40) صه‌ڵاواتدان بریتیه له دوعا وپاڕانه‌وه, چونكه داوا له خوا ده‌كرىَ كه وه‌صف و ستایشى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى بكات صلى الله عليه وسلم و داواكارى به‌نده‌شه بۆ دابینكردنى پێویستى گرنگیه‌كانى.