تاوانی كەسێكی ئەمریكی چیە كە ئیسلام لە داعشدا دەبینێت ، و بڕوا ناهێنێت ، و دەمرێت ؟
بەروار: 2016/12/08سەردارن: 1889نوسەر: ئا - باوكی سوننە / عدنان بارام كەلاری

تاوانی كەسێكی ئەمریكی چیە كە ئیسلام لە داعشدا دەبینێت ، و بڕوا ناهێنێت ، و دەمرێت ؟
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَاْلَمِيْنَ ، وَالصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ الأَمِيْنِ ، الْمَبْعُوثِ بِالرَّحْمَةِ إِلَى الْعَاْلَمِيْنَ ، وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ أَجْمَعْيِنَ ، وَمَنْ تَبِعَ هُدَاْهُ إِلَى يَوْمِ الدِّيْنِ ... أَمَّاْ بَعْدُ:
ئەم پرس و باسە كە پرس و باسێكی گرنگی بیروباوەڕی ئیسلامیە ، زانایان ـ لە نووسراو و تۆمارە دەنگیەكانیان ـ ڕوونكردنەوەی خۆیان لەسەر خستووەتەڕوو ، بۆیە لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەووترێت :
ئەو كەسانەی كە لە وڵاتانی بێباوەڕن دەژین و ئاینی ئیسلامی پیرۆزیان لە سەرچاوە سەرەكیەكانیەوە ، كە قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەری خوایە صلى الله عليه وسلم پێ‌ بگات ـ ( واتە : بُلُوغ الْحُجَّة) ـ , پاشان دەبێت بەشێوەیەكی ڕاست و ڕوون لێی تێ‌ بگەن ـ ( واتە : فَهْمُ الْحُجَّة) ـ ، ئەوانە دەتوانرێت بووترێت : ئیقامە حوججەیان لەسەر كراوە .
بەڵام ئەوانە كە هەر پێیان نەگەشتووە ، یان ئەگەر گەشتنێتیش بەشێواوی ، ناتەندروستی پێیان گەیشتووە ، ئەوا ئایەتەی خوای پەروەردگار دەیانگرێتەوە كە فەرموویەتی : [وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً ] ( الإسراء : 15 ) ..
كەواتە دەبێت :
یەكەم : پەیامی ئیسلامیان پێ‌ بگات لە سەرچاوە ڕاستەكانیەوە .
دووەم : پاشان بە شێوەیەكی تەندروست و ڕوون لێی تێبگەن .
ئەوسا دەتوانرێت بووترێت : ئیقامەی حوججەیان لەسەر كراوە ، ئەگەر نە ئەوا ئەو جۆرە كەسانە بە ئەهلی فەترە دادەنرێن ، لە دونیادا حوكمی باوان و كۆمەڵگاكەی خۆیان هەیە ، و سەبارەت بە حوكمی دواڕۆژیشیان ناووترێت : بەهەشتی یان دۆزەخین ... بەڵكو لە دواڕۆژدا لە ئەرزی مەحشەردا تاقیدەكرێنەوە ، و دەرئەنجام و ئاكام و دوا مەنزڵگایان بۆ دیاری دەكرێت ـ بەهەشتی یان دۆزەخی ـ ، ئەوەش بەپێی ئەو تاقیكردنەوەیەی كە لەو ڕۆژەدا دەكرێن ... خوای پەروەردگاریش زاناترە .
لێرەشدا بۆ زیاتر ڕوونكردنەوەی پرس و باسەكە ، ووتەی دوو زانای پایەبەرزی ئیسلام هەریەك لە پێشەوایان (محمد ناصرالدين الألباني ) و ( عبدالعزیز بن عبدالله بن باز ) ـ ڕەحمەتی خوایان لێبێت ـ دەخەینەڕوو ، ووتەی یەكەمیان لە ژیر ناونیشانی (مَاْ حُكْمُ الْكُفَّاْرِ الَّذِيْنَ يَمُوتُونَ ، وَلَمْ يَلْحَقْهُم الدِّيْنُ الإِسْلاَمِيِّ الصَّحِيْحُ ، بَلْ لَحِقَهُم مُشَوَّهاً ؛ فَتَركُوهُ ، فَهَلْ يُلْحَقُونَ بِأَهْلِ الْفَتْرَةِ أَمْ لاَ ؟) ، و ووتەی دوومیشیان لە ژیر ناونیشانی (مَصِيْرُ مَنْ لَمْ تَبْلُغْهُ دَعْوَةُ دِيْنِ الإِسْلاَمِ) ، ئەوەش بەم شێوەیەی خوارەوە :
ووتەی پێشەوا ( محمد ناصرالدين الألباني ) ـ رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَاْلَى ـ :
پرسیاركار : دەمەوێت پرسیارێك بكەم : ئەویش ئەوەیە كە ئەوەی كە لە موسڵمانان نیە ، و ئێستا دەمرێت ـ بۆ نموونە : ئەوانەی لە وڵاتانی ئۆرۆپان ـ ، و لە ژینگەیەكی خراپدا ـ پەنا بەخوای پەروەردگار ـ گەش و نمایان كردووە ، و هیچ كەسێكیش ئاینی ئیسلامی پێ‌ نەگەیاندوون ، و ئەگەر پێشی گەشتبێت ئەوا بە شێواوی پێی گەشتووە ، بە شێوەیەك كە حەزی لێنیە بڕواتە ناویەوە ، جا ئایا ئەو جۆرە كەسانە دەچنە ژێر حوكمی ئەهلی فەرترەوە ، یان جیاوازیەكی زۆری تێدایە ؟
شێخیش ـ بە ڕەحمەت بێت ـ بەم شێوە وەڵام دەداتەوە : (لاَ ، هَؤُلاَءِ مِثْلُ أَهْلِ الْفَتْرَةِ الَّذِيْنَ لَمْ تَبْلُغْهُمُ الدَّعْوَةُ ، لَهُمْ مُعَاْمَلُةٌ خَاْصَّةٌ فِي عَرَصَاْتِ يَوْمِ الْقِيَاْمَةِ ... هَؤُلاَءِ مِثْلُ أَهْلِ الْفَتْرَةِ ، لَهُمْ مُعَاْمَلَةٌ فِي عَرَصَاْتِ يَوْمِ الْقِيَاْمَةِ ، مُعَاْمَلُةٌ خَاْصَّةٌ ، فَلاَ يُحْكَمُ لَهُمْ هُنَاْ بِجَنَّة وَلاَ بِنَاْرٍ ... وَالْعَرَصَاْتُ سَاْحَاْتُ الْمَوْقِفِ فِي أَرْضِ الْمَحْشَرِ) ، واتە : نەخێر ، ئەوانە هاوشێوەی ئەهلی فەترەن ، ئەوانەی كە بانگەوازیان پێ‌ نەگەشتووە ، و مامەڵەی تایبەتیان هەیە لە ساحەی مەحشەردا ، لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا ... ئەوانە هاوشێوەی ئەهلی فەترەن ، ئەوانە لە ساحەی مەحشەردا مامەڵە دەكرێن ، لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا ، مامەڵەیەكی تایبەت ، بۆیە لێرەدا ـ واتە : لە دونیادا ـ حوكمی بەهەشتی و دۆزەخیان لەسەر نادرێت ... مەبەستیش لە عەرەسات : ساحەی وەستانە لە زەوی مەحشەردا .
لە تاوتوێكردنی پرس و باسەكەدا پرسیاركار دەڵێت : باشە كێ‌ تاوانی ئەوانە هەڵدەگرێت ؟
پێشەوا ئەلبانیش ـ بە ڕەحمەت بێت ـ پرس و باسەكەی زیاتر بۆ ڕوون دەكاتەوە ، دەفەرموێت :
((الشَّيخ : هَلْ فَهِمْتَ مِنِّي أَنَّ هَؤُلاَءِ الَّذِيْنَ مَاْتُوا ، وَلَمْ تَبْلُغْهُمُ الدَّعْوَةُ آثِمِيْنَ ؟ السَّاْئِلُ : لاَ مَاْ فَهِمْتُ هَكَذَاْ... شێخ : ئایا وا لە من تێگەیشتی ئەوانەی كە مردن ، و بانگەشەیان پێنەگەشتووە تاوانبارن ؟! پرسیاركار : نەخێر بەو شێوەیە تێنەگەشتم .
الشَّیخ : طَيِّبْ ، فَهِمْتَ أَنَّهُمْ غَيْرُ آثِمِيْنَ ؟ السَّاْئِلُ : نَعَمْ فَهِمْتُ... شێخ : باشە ، ئایا وا تێگەیشتی كە ئەوان تاوانبار نین ؟! پرسیاركار : بەڵێ‌ واتێگەیشتم .
الشَّیخ : فَإِذَنْ كَيْفَ تَقُولُ : مَنْ يَتَحَمَّلُ إِثْمَهُمْ؟! شێخ : كەواتە بۆچی دەڵێیت : كێ‌ تاوانی ئەوانە هەڵدەگرێت ؟!
السَّاْئِلُ : إِذَنْ مَاْ أَحَدٌ يَتَحَمَّلُ... پرسیاركار : كەواتە كەس تاوانیان هەڵناگرێت .... هتد . )) (تفريغات أشرطة العلامة محمد ناصرالدين الألباني : 18/ 224 ـ 225 ) .ووتەی پێشەوا ( عبدالعزيز بن عبدالله بن باز ) ـ رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَاْلَى ـ :
پرسیار كرا لە پێشەوا ( ابن باز ) : (ما مصير من لا يعلم بأن دين الإسلام هو الدين الصحيح ، والمقبول عند الله ، ويعتقد دينا غير الإسلام؟) ، واتە : ئاكامی ئەو كەسەی چیە كە نازانێت ئیسلام ئاینی دروستە ، و تەنها ئەوە وەردەگیرێت لە لای خوای پەروەردگار ، و باوەڕی بە ئاینێكی تر هەیە جگە لە ئاینی ئیسلام ؟
شێخیش لە وەڵامدا فەرمووی : ( إذا كان المسئول عنه عاش بين المسلمين ، وقد بلغه القرآن والسنة ، ومع ذلك يعتقد دينا غير دين الإسلام فحكمه حكم أهل الدين الذي اعتقده وهو الكفر ، لأن الله جل وعلا يقول في القرآن الكريم عن نبيه عليه الصلاة والسلام : [ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لأُنذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ ] ( الأنعام : 19 ) ، ويقول سبحانه : [ هَذَا بَلاغٌ لِلنَّاسِ وَلِيُنْذَرُوا بِهِ ] ( إبراهيم : 52 ) ، ويقول صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : « والذي نفسي بيده لا يسمع بي أحد من هذه الأمة ، يهودي ولا نصراني ثم يموت ولم يؤمن بالذي أرسلت به ، إلا كان من أهل النار » ( رواه مسلم في صحيحه ، برقم : 153 ) . .
أما إن كان المسئول عنه قد عاش بين الكافرين الذين لم يبلغهم القرآن ، ولا خبر الرسول صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فهذا حكمه حكم أهل الفترة ، وهم يمتحنون يوم القيامة ، فمن نجح في الامتحان دخل الجنة ومن عصى دخل النار ؛ لأن الله سبحانه يقول : [ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً ] ( الإسراء : 15 ) ، والله ولي التوفيق ) ( مجموع فتاوى ابن باز : 28 / 202 ـ 203 ، مصير من لم تبلغه دعوة دين الإسلام ... ) .
واتە : ئەگەر ئەوەی پرسیاری دەربارە دەكرێت لە نێو موسڵماناندا ژیابێت ، و قورئان و سوننەتی پێگەیشتبێت ، و لەگەڵا ئەوەشدا باوەڕی بە ئایینێكی تر هەبێت جگە لە ئایینی ئیسلام ، ئەوە حوكمی حوكمی ئەو ئاینەیە كە باوەڕی پێ‌ هەیە ، كە ئەویش بێباوەڕیە ، چونكە خوای بەرز و بڵند و پایەبەرز لە قورئانی پیرۆزدا سەبارەت بە پێغەمبەرەكەی ـ عليه الصلاة والسلام ـ دەفەرموێت : [وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لأُنذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ] . وە فەرموویەتی : [[ هَذَا بَلاغٌ لِلنَّاسِ وَلِيُنْذَرُوا بِهِ ]
وە پێغەمبەری خواش صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : « سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە ، هیچ كەسێك نیە لەم ئوممەتە هەواڵی من ببیستێت ـ جولەكە بێت یان خاچ پەرست ـ ، پاشان بمرێت و باوەڕ بەوە نەهێنێت كە بە مندا نێردراوە ، ئیللا لە خەڵكانی دۆزەخی دەبێت » .
ئەمما ئەگەر ئەوەی پرسیاری دەربارە دەكرێت ، لە نێو ئەو بێباوەڕانەدا ژیابێت كە قورئانی پیرۆزیان پێنەگەشتبێت ، و نەش هەواڵی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، ئەوا ئەمە حوكمی حوكمی ئەهلی فەترەیە ، ئەمانەش لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا تاقیدەكرێنەوە ، جا ئەوەیان كە لە تاقیكردنەوەكە دەرچوو دەڕواتە بەهەشتەوە ، و ئەوەش كە سەپێچی بكات دەڕواتە ئاگرەوە ، چونكە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً] ، خوای پەروەردگاریش پشتیوانە بۆ سەركەوتن .
وە هەر لەم بارەیەوە پرسیارێكی تر لە بەڕێزیان ـ رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَاْلَى ـ كرا : (ما هو مصير من لم يتبلغ بالإسلام يوم القيامة ، باعتباره لم يتبلغ ، ولم يعرف الإسلام ؟ ) ، واتە : ئاكامی ئەو كەسە چیە لە ڕۆژی دواییدا كە ئیسلامی پێنەگەشتووە ، بەوەی كە پێی نەگەشتووە ، و ئیسلامی نەناسیوە ؟
بەڕێزیشیان لە وەڵامدا فەرمووی : (هذا حكمه حكم أهل الفترة الذين لم تبلغهم رسالة الرسل عليهم الصلاة والسلام ، وقد جاء في الأحاديث الصحيحة أنهم يمتحنون يوم القيامة : فمن نجح منهم دخل الجنة ، ومن عصى دخل النار ، فمن لم تبلغه دعوة الإسلام ممن يكون نشأ في جاهلية بعيدة عن المسلمين ، كما في زماننا ، مثلا في أطراف أمريكا أو شواطئ أفريقيا البعيدة عن الإسلام ، أو ما أشبه ذلك من الجهات التي لم يبلغها الإسلام ، فهذا يمتحن يوم القيامة ، يؤمر وينهى في ذلك اليوم : فإن أجاب الأمر وأطاع دخل الجنة ، وإن عصى دخل النار .
وقد بسط العلامة : ابن القيم ـ رَحِمَهُ اللَّهُ ـ هذا المعنى في كتابه ( طريق الهجرتين ) في آخر الكتاب في بحث سماه : ( طبقات المكلفين ) ، وأطال في هذا ، وبين كلام أهل العلم ، وذكر الأحاديث الواردة في ذلك .
فالإنسان الذي لم تبلغه الدعوة ؛ لكونه بعيدا عن الإسلام والمسلمين ، أو إنسان بلغ وهو مجنون أو معتوه ليس له عقل ، وكأولاد المشركين إذا ماتوا صغارا بين المشركين في أحد أقوال أهل العلم في شأنهم ، كلهم يمتحنون يوم القيامة ، فمن أجاب دخل الجنة ، ومن عصى دخل النار ، نسأل الله السلامة .... ) ( مجموع فتاوى ابن باز : 8 / 97 ـ 98 ، مصير من لم يتبلغ بالإسلام يوم القيامة ).
واتە : ئەمە حوكمی حوكمی ئەهلی فەترەیە ، ئەوانەی كە پەیامی پەیامبەرانیان ـ عَلَيْهِمُ الصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ ـ پێ‌ نەگەشتووە ، وە لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە كە تاقیدەكرێنەوە ، جا ئەوەیان كە سەركەوتوو بێت ، دەڕواتە بەهەشتەوە ، و ئەوەشیان كە سەرپێچی بكات دەڕواتە دۆزەخەوە ، جا ئەوانەی كە بانگەشەی ئیسلامیان پێ‌ نەگەشتووە ـ لەوانەی كە لە نەفامیدا ژیاوون ، دوور لە موسڵمانان ، هەروەكولەسەردەمانی خۆماندا ، بۆ نموونە لە ئەمەریكا و ئەفەریقا كە دوورن لە ئیسلام ، یان هاوشێوەی ئەو لایانەی كە ئیسلامیان پێ‌ نەگەشتووە ، ئا ئەمە لە ڕۆژی دواییدا تاقیدەكرێتەوە ، و لەو ڕۆژەدا فەرمانی پێدەكرێت و یاساغی لێدەكرێت ، جا ئەگەر وەڵامی فەرمانەكەی دایەوە و گوێڕایەڵ بوو دەرواتە بەهەشتەوە ، و ئەگەر سەرپێچی بكات دەڕواتە ئاگرەوە .
وە پێشەوا (ابْن الْقَيِّم) یش ـ رَحِمَهُ اللَّهُ ـ بەدرێژی لەسەر ئەم واتایە ڕۆشتووە ، لە پەرتوكی (طَرِيْقُ الْهِجْرَتَيْن) یدا ، لە كۆتایی پەرتوكەكە ، لە توێژینەوەیەك ناوی لێناوە (طبقات المكلفين) و بەدرێژی لەسەر ئەمە ڕۆشتووە ، ووتەی زانایانی تێدا ڕوونكردووەتەوە ، و ئەو فەرموودانەشی خستووەتە ڕوو كە لەو بارەیەوە هاتوون .
كەواتە ئەو مرۆڤەی كە بانگەشەی پێ‌ نەگەشتووە ، لەبەر دووری لە ئیسلام و موسڵمانان ، یان مرۆڤێك هەر پێدەگات شێت و گێل و وێلە ، و عەقڵی نیە ، وە بە هاوشێوەی منداڵی بێباوەڕان ئەگەر بە منداڵی لە نێو بێباوەڕاندا بمرن ، لە یەكێك لە دوو ووتەی زانایان سەبارەتیان ، هەموویان لە ڕۆژی دواییدا تاقیدەكرێنەوە ، جا هەر كەسێك وەڵام بداتەوە ئەوا دەڕواتە بەهەشتەوە ، و ئەوەش كە سەرپێچی بكات دەڕواتە ئاگرەوە ، داواكارین لە خوای پەروەردگار پارێزەرمان بێت ... .
وە لە وەڵامی پرسیارێكی تردا دەفەرموێت : (أَمَّاْ مَنْ كَاْنَ بَعِيْداً عَنِ الْمُسْلِمِيْنَ فِي أَطْرَاْفِ الْبِلاَدِ الَّتِي لَيْسَ فِيْهَاْ مُسْلِمُونَ ، وَلَمْ يَبْلُغْهُ الْقُرْآنُ وَالسُّنَّةُ ، فَهَذَاْ مَعْذُورٌ , وَحُكْمُهُ حُكْمُ أَهْلِ الْفَتْرَةِ ـ إِذَاْ مَاْتَ عَلَى هَذِهِ الْحَاْلَة ـ الَّذِيْنَ يُمْتَحَنُونَ يَوْمَ الْقِيَاْمَةِ , فَمَنْ أَجَاْبَ وَأَطَاْعَ الأَمْرَ دَخَلَ الْجَنَّةَ ، وَمَنْ عَصَاْ دَخَلَ النَّاْرَ , ... ) ( مجموع فتاوى ابن باز : 9 / 399 ، حكم العذر بالجهل في العقيدة) ، واتە : بەڵام سەبارەت بەوانەی كە دوورن لە موسڵمانانەوە ، لەو وڵاتانەی كە موسڵمانانی تێدا نیە ، و قورئان و سوننەتی پێنەگەشتووە ، ئەمە عوزری خۆی هەیە ، و حوكمی حوكمی ئەهلی فەترەیە ـ ئەگەر بەوشێوەیە بمرێت ـ ، ئەوانەی كە لە ڕۆژی دواییدا تاقیدەكرێنەوە ، جا ئەوەیان گوێڕایەڵی فەرمانەكە بێت و وەڵام بداتەوە دەڕواتە بەهەشتەوە ، وە ئەوەشیان سەرپێچی بكات دەڕواتە دۆزەخەوە .