پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بناسە وەک ئەوەی کە بیبینی
بەروار: 2017/03/11سەردارن: 2977نوسەر: هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
- پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەهەموو کەسێک جوانتر و رەوشت بەرزتر بوو ؛ بەژن و باڵای نەزۆر درێژ بوو وە نەزۆر کورت بوو بەڵکو مام ناوەند بوو .
- کەسێکی چوارشانە بوو و نێوان شانەکانی لێک دوور بوو ؛ قژی هەندێک جار دەگەییشتە ئاستی نەرمەی گوێچکەکانی .
- سەر و دەست و پێیەکانی گەورە بوون ؛ نیشانەی زۆری ئەقڵ و هێز و توانای بوو .
- لەکاتی رۆییشتنیدا زۆر بەچوستو چالاکی دەرۆییشت و قاچەکانی لەزەوی بەرز دەکردووە و وەکو ئەوە وابوو لەشوێنێکی بەرز بێتەوە خوارەوە .
- بەرراء رەزای خوای لێبێت فەرمویەتی : هیچ کەسێکم نەبینیوە لەپێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم باشتر و جوانتربێت .
- عەلی رەزای خوای لێ بێت فەرمویەتی : هیچ کەسێکم لەپێش پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم نەبینیوە وە لەدوایشم نەبینیوە هاوشێوەی پێغەمبەری خوا بێت صلى الله عليه وسلم .
- روخساری وەکو خۆر و مانگ وابوو ؛ خڕو بازنەیی بوو و لەجوانیا دەدرەوشایەوە .
- چاوەکانی گەورە و رەش و جوان بوون .
- کاتێک هەواڵێکی خۆشی زانیبوایە روخساری وەکو مانگ دەدرەوشایەوە .
- رەنگی سپی بوو و سووری تێکەڵ بوو .
- لەکاتی هاتنی هەر لەدوورەوە بە بۆنی خۆش دەناسرایەوە .
- پێ نەدەکەنی بەزەردەخەنەیی نەبێت .
- قسەکانی زۆر روون و ئاشکرا بوون و هەموو کەسێک لەقسەکانی حاڵی دەبوو .
- لەکاتی رۆییشتنیدا ئاوڕی بەدوای خۆیدا نەدەدایەوە .
- ڕەفتار و رەوشتی بەگوێرەی قورئانی پیرۆز بوو .
- سەلامی لەمنداڵان دەکرد و دەستی بەسەر سەری دادەهێنان .
- لەهەموو خەلکی بە بەزەیی تربوو بەرامبەر بە مال و منداڵ .
- کەسێکی بێ فیز بوو و لەسەر زەوی دادەنیشت و لەسەر زەوی نانی دەخوارد .
- زۆر سەخی و بەخشندە بوو ؛ بەشێوەیەک ماڵی دەبەخشی هیچ ترسی هەژار بوونی نەبوو .
- لەهەموو خەڵکی باشتر و بەخشندە تر و ئازا تر بوو .
- رق لێ گیراوترین رەوشت لەلای درۆکردن بوو .
- کەسێکی زۆر بەشەرم و حەیا بوو .
- هەرگیز بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە و زۆر لێ بووردەبوو .
- زۆر حەزی لەخواردنی حەلوا و هەنگوین بوو .
- بۆنی ئارەقەی لەبۆنی میسک خۆشتر بوو .
- رەنگی موەکانی سەر و ریشی رەش بوو تەنها چەند داوە مویەکی لێ سپی ببوو کە نەدەگەیشتە ٢٠ داوە موو .
- ریشێکی درێژ و چڕ و پڕی هەبوو .
- نیشانەی مۆری پێغەمبەرایەتی لەپشتی هەبوو لەسەر شانی چەپی بوو بەئەندازەی هێڵکەی کۆترێک وابوو .
تێبینی : گشتی لەفەرمودە سەحیحەکان وەرگیراوە .

بابەتەکانی تر
باسی سێیەم::گرنگترین ڕووداوەكانی خیلافەتی ئەبوبەكری صدیقعەدالەتی هاوەڵان(رضي الله عنهم)‏ بەشی یەكەمباسی دووەم ::گــرنــگترین ڕووداوەكــــانی ســـەردەمــــی عومەری كوڕی خەتتاب رضي الله عنه:باسی چوارەم:هۆكاری جیاوازی نێوان هاوەڵان رضي الله عنهبەشی شەشەم:خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران موعاویەی كوڕی ئەبوسوفیان وگرنگترین ڕوداوەكانله‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌ مێژوویه‌كاندا له‌ چی ووریا بین؟ده‌مێك له‌ مێژوى ئیسلام - پێشه‌كى نوسه‌ربەشی سێیەم::خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەففان رضي الله عنهباسی دووەم::ئەبوبەكری صدیق رضي الله عنه لە چەند دێڕێكداباسی چوارەم::خیلافه‌تى ئه‌میرى ئیمانداران عوسمانى كورِى عه‌ففان ::دەستپێكردنی فیتنەباسی سێیه‌م:كوشتنى ئه‌میرى ئیمانداران عه‌لى كورِى ئه‌بو تاڵیب رضي الله عنه ساڵی40كباسی پێنجەم::ئەو شتانەی كە لە عوسمانیان گرت رضي الله عنهفەرموودە زۆرەكانی ئەبو هورەیرە ـ رضي الله عنه و گومانێكی بێبنەماباسی دووەم::عوسمانی كوڕی عەففان لە چەند دێڕێكدا