ئه‌ى براى موسڵمانى چاكه‌ویست:
وا له‌م چه‌ند په‌ڕه كه‌مه‌دا بابه‌تێكى زۆر گرنگت بۆ باس ده‌كه‌م, چونكه ده‌بینم خه‌ڵكانێكى زۆرى چاكه‌كار له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌م باس وبابه‌ته بێ ئاگان و گرنگى پێ ناده‌ن, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه خودى بابه‌ته‌كه گرنگه‌و به‌سووده ، ئه‌وه‌ش بریتیه له زیكر‌و یادى خودا له‌دواى نوێژى به‌یانیه‌وه هه‌تا ده‌ركه‌وتنى خۆر (خۆرهه‌ڵهاتن) به ئومێدى به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى و لێخۆشبوونى خواى په‌روه‌ردگار.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَنْ تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ (36) رِجَالٌ لا تُلْهِيهِمْ تِجَارَةٌ وَلا بَيْعٌ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ يَخَافُونَ يَوْماً تَتَقَلَّبُ فِيهِ الْقُلُوبُ وَالأَبْصَارُ] (37) (النور) واته: له مزگهوتانێدا خودا مۆڵه‌تى داوه ، كه به‌گه‌وره‌و پاك ڕاگیرێ و زیكر‌و یادى خوداى تێدابكرێ له‌به‌یانیان و ئێواراندا ، وه پیاوانێك كه بازرگانى و كڕێن و فرۆشتن بێ ئاگایان ناكات له‌یادى خوا‌و نوێژكردن و زه‌كات دان له‌ڕۆژێك ده‌ترسن ، كه دڵ وچاوه‌كان تێیدا ده‌گۆڕێن و ئاوه‌ژوو ده‌بن.
خوداى میهره‌بان وه‌سف و ستایشى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه لهماڵهكانیدا ، كه مزگه‌وته‌كانن زیكر‌و یادى خودا ده‌كه‌ن و ده‌بن به ئاوه‌دان كه‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت، به‌جۆرێك كه به‌ره‌به‌یان و ئێواران هه‌رده‌م خه‌ریكى زیكرى خودا‌و په‌رستشن، بۆیه ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت ڕێچكه‌ى ئه‌و كه‌سانه بگرێت و ببێته یه‌كێك له‌وانه‌ى كه خودا وه‌سفى ده‌كات، با پابه‌ند بێت به مزگه‌وته‌وه‌و تێیدا بمێنێته‌وه بۆ زیكر‌و قورئان خوێندن. وه له‌باره‌ى فه‌زڵ وچاكه‌ى ئه‌و جۆره په‌رستشه‌وه چه‌ندین فه‌رمووده هاتووه، وه‌ك: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( مَنْ صَلَّى الصبح فِي جَمَاعَةٍ ثُمَّ قَعَدَ يَذْكُرُ اللَّهَ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ ، ثُمَّ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ ، كَانَتْ لَهُ كَأَجْرِ حَجَّةٍ ، وَعُمْرَةٍ ، تَامَّةٍ ، تَامَّةٍ ، تَامَّةٍ)) رواه الترمذي وقال : حديث حسن غريب وصححه الألباني ، صحيح الجامع : جـ 2 صـ 1086 برقم 6346. واته: هه‌ر كه‌سێك نوێژى به‌یانى به جه‌ماعه‌ت بكات و پاشان دابنیشێت یادى خودا بكات هه‌تا خۆر ده‌رده‌چێت و پاشان دوو ڕكات نوێژ بكات ئه‌وا پاداشتى حه‌ج و عومره‌یه‌كى ته‌واو ته‌واوى بۆ هه‌یه.
یان له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر دابنیشم و یادى خوداى گه‌وره بكه‌م و (الله اكبر و الحمدلله و سبحان الله و لا إلة إلا الله) بكه‌م هه‌تا خۆر ده‌رده‌چێت پێم خۆشتره له‌وه‌ى دوو به‌نده (یان زیاتر) له نه‌وه‌ى إسماعیل ئازاد بكه‌م, وه له دواى نوێژى عه‌سره‌وه تا خۆرئاوابوونیش پێم خۆشتره له‌وه‌ى چوار به‌نده له نه‌وه‌ى إسماعیل ئازاد بكه‌م. رواه أبو داود وحسنه الألباني ، صحيح الترغيب والترهيب جـ 1 صـ 188.
وه هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره كرداره پیشه‌ى هه‌میشه‌یی هاوه‌لێن و پیاوچاكان بووه وه‌كو چۆن له‌هه‌موو كارێكى خێردا ده‌ستپێشخه‌ریان كردووه, بۆ نموونه:
* مدركى كوڕى عه‌وف ده‌ڵێت: به‌لاى بیلالدا تێپه‌ڕیم كه له‌شام بوو له ناو مزگه‌وت دانیشتبوو دواى نوێژى به‌یانى, پێم ووت: ئه‌ى باوكى عبدالله ئه‌وه بۆچى دانیشتووى؟ ئه‌ویش ووتى: چاوه‌ڕێى خۆرههلێتن ده‌كه‌م.
* وه ئبین ئه‌بى لیلا كه نوێژى به‌یانى ده‌كرد قورئانه‌كه‌ى ده‌كرده‌وه‌و ده‌یخوێنده‌وه هه‌تاوه‌كو خۆردهردهكهوت.
* وه‌لیدى كوڕى مسلم ده‌ڵێت: بینیم پێشه‌وا ئهوزاعى دواى نوێژى به‌یانى داده‌نیشت لهنوێژگهكهى خۆى زیكر ویادى خوداى ده‌كرد هه‌تا خۆر هه‌ڵده‌هات، وهپێمانیشى ڕاده‌گه‌یاند كه پێشینانیش ئه‌مه ڕه‌فتاریان بووه هه‌تا خۆر هه‌ڵده‌هات وپاشان ڕوویان ده‌كرده فێربوونى زانست.
وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه كه زۆربه‌ى ده‌رس و دانیشتنى زانستى زانایان و پێشه‌وایان دواى نوێژى به‌یانى بووه.
* وه‌كو ڕه‌بیعى كوڕى سلێمان ده‌گێڕێته‌وه: كه پێشه‌وا شافعى دواى نوێژى به‌یانى داده‌نیشت بۆ كۆڕى زانست، و ئه‌هلى قورئان ده‌هاتن بۆ لاى، و كاتێك خۆر هه‌ڵده‌هات ئه‌وان ده‌ڕۆیشتن و ئه‌هلى حه‌دیس ده‌هاتن بۆ لاى و پرسیارى مانا‌و حوكمه‌كانى فه‌رمووده‌یان لێ ده‌كرد، وه كه خۆر به‌رزده‌بوویه‌وه ئه‌وان هه‌ڵده‌سان و كۆڕى دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بوو به یادخستنه‌وه‌و تێڕامان، وه كه چێشته‌نگاویش به‌رزده‌بوویه‌وه ئه‌وانیش بڵاوه‌یان لێ ده‌كرد، و ئه‌هلى زمان و شیعر‌و ڕێزمان ده‌هاتن بۆ لاى و هه‌تا نزیك نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بوون دواتر ئه‌ویش هه‌ڵده‌سا ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت.
وه‌كو چۆن پێشینه چاكه‌كان په‌یوه‌ست بوون به‌م ئاكاره‌وه، ئه‌وه‌تا شیخ الاسلام ابن تیمیه (رحمه الله) وه‌كو قوتابیهكهى ابن قیم لێى ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت: دواى نوێژى به‌یانى داده‌نیشت زیكرى خوداى ده‌كرد و ده‌یووت: به‌ڕاستى له‌م دونیایه‌دا به‌هه‌شتێك هه‌یه هه‌ركه‌س نه‌چێته ناویه‌وه ناچێته به‌هه‌شته‌كه‌ى دواڕۆژه‌وه، مه‌به‌ستیشى له‌و قسه‌یه ئه‌وه بوو ، كه ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌ریكى خواپه‌رستیه هه‌ست به‌چێژو له‌زه‌تێك ده‌كات كه وێنه‌ى نیه له‌دونیادا و وهدیوت: ئه‌مه خواردنى منه ئه‌گه‌ر ئه‌م خواردنه‌م نه‌بێت ئه‌وا هێزو توانام لێ ده‌بڕێت، به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بوو هه‌تا نزیك نیوه‌ڕۆ!!
به‌ڵێ خوێنه‌رى به‌ڕێز: ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون بوویه‌وه ، كه چۆن پیاوچاكانى پێش خۆمان له‌هه‌ركات و شوێنێك خێر‌و چاكه هه‌بووایه ئه‌وان له‌وێ ده‌بوون و ئاماده‌ییان ده‌بوو ، به‌وشێوه‌یه بژێوى ماڵ ومنداڵ و خوێندنى زانست و فێركردنى خه‌ڵك و خوداپهرستیان كۆكردبوویهوهو هه‌میشه له‌ناو بازنه‌ى خوداناسیدا بوون بێ ئاگایی ڕووى تێ‌یان نه‌ده‌كرد.
كه‌چى وا ئێمه‌ش شه‌وان به‌خه‌به‌رین و ئه‌و هه‌موو كاته به‌سووده، به‌شتى بێ هووده به‌سه‌ر ده‌به‌ین تا له‌شمان قورس ده‌بێت و دواى خۆرهه‌ڵاتن بهخهبهردێین، بۆیه هه‌میشه هه‌ست به‌بێ تاقه‌تى و خه‌مۆكى و له‌ش قورسى ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌مان بیرچۆته‌وه یان نایزانین كه پێغه‌مبه‌رى ئازیز صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( اللهم بارك لأُمــتي في بكورها)) رواه الإمام أحمد وابن حبان وابن ماجة والطبراني و صححه الألباني في صحيح الجامع ص 278. واته: خوایه به‌ره‌كه‌ت بڕژێنه به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌مدا له‌كاتى به‌ره‌به‌یانى زوودا.
ئه‌وه‌ش دوعاى پێغه‌مبه‌ره دڵسۆزهكهمانه صلى الله علیه وسلم بۆ ئه‌و كاته به‌ڕێزه كه‌به‌ڕاستى حه‌یفه له‌ده‌ستى بده‌ین.
وه هه‌روه‌ها له‌ڕووى زانستى پزیشكیشه‌وه مانه‌وه‌و به‌خه‌به‌ر بوون له‌م كاته‌دا سوودێكى زۆرى هه‌یه چونكه: ئه‌و كاته كاتى بلێوبوونهوهو ده‌رچوونى گازى ئۆزۆنه ، كه به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌یی ده‌ست ده‌كات به‌كه‌م بوون هه‌تا كاتى خۆر هه‌ڵاتن نامێنێت ، وه ئه‌م جۆره کازهیهش كاریگه‌ریه‌كى زۆر به‌سوودى هه‌یه له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى ده‌مار و چالاككهرى بیر‌و هزرو ماسولكه‌كانه، به‌شێوه‌یه‌ك كه مرۆڤ كاتێك ئه‌و شنهبایهى بهرهیانى به‌رده‌كه‌وێ له‌ڕووى ده‌روونیه‌وه هه‌ست به‌ئارامى و خۆشحاڵیهك ده‌كات كه له‌هیچ كاتێكى تر‌ى ڕۆژ و شه‌ودا نیه.
ئه‌ى خوێنه‌رى چاكه‌ویست : وا له‌كۆتاییدا ئه‌و سوودو قازانجانهت بۆ باس ده‌كه‌م كه ده‌ست كه‌سێك ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا به‌خه‌به‌ر بێت و ئاماده‌بێـت:
• پارێزگارى كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى نوێژى به‌یانى به‌جه‌ماعه‌ت
• خواى گه‌وره فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ئه‌و كاتهوهو ده‌یڕژێنێ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ، كه له‌و كاته‌دا به‌خه‌به‌رن له‌به‌ر فهرموودهكهى پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم كه له پێشه‌وه باسكرا.
• به‌ده‌ست هێنانى پاداشتى حه‌ج و عومره‌یه‌كى ته‌واو و ئازادكردنى چوار به‌نده له پێناوى خودادا.
• خوێندنى زیكره‌كانى به‌یانیان به‌ئاماده‌یی و ئاگایی دڵ و به‌بێ په‌له‌په‌ل كردن.
• فریشته‌كان داواى لێخۆشبون ودوعاى خێر ده‌كه‌ن بۆ كه‌سێك ، كه له شوێنى نوێژكهى بمێنێته‌وه, له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه:
" الْمَلائِكَةُ تُصَلِّي عَلَى أَحَدِكُمْ مَا دَامَ فِي مُصَلاهُ الَّذِي صَلَّى فِيهِ ، وَتَقُولُ : اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ ، اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ مَا لَمْ يُحْدِثْ " رواه البخاري
• له‌ده‌ست نه‌دانى نوێژى چێشته‌نگاو ، كه له‌برى (360) چاكه‌یه به‌ئه‌ندازه‌ى ژماره‌ى جومگه‌كانى ئێسكى مرۆڤ له‌هه‌ر ڕۆژێكدا.
• خوێندنى قورئان و خه‌تم كردنى دوو هه‌فته جارێك، یان له‌مانگێكدا یه‌ك جار.
• ڕێكخستنى كات و زوو ڕۆیشتن بۆ سه‌ر ئیش و كار و ده‌وام به‌چالاكى و له‌ش سووكیه‌وه.
• ئه‌و كه‌سه‌ى داده‌نیشێت له مزگه‌وتدا دواى نوێژ به نوێژ‌و خواپه‌رستى بۆى ده‌ژمێررێت.
له كۆتاییدا داواكارم له خواى میهره‌بان هه‌مووان سه‌ركه‌وتوو بكات بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره پیرۆزه‌و خواپهرستیشمان لێ وه‌ربگرێت، ئامین.