خۆپارێزی لە سزا گشتگیرەکان
بەروار: 2020/06/19سەردارن: 545نوسەر: إدریس محمود

بسم الله الرحمن الرحيم
خۆپارێزی لە سزا گشتگیرەکان
یەکێک لەو شتانەی کە زۆر بە ڕوونی لە ئاینی ئیسلامدا ئاماژەی پێکراوە و زۆرینەی خەڵک لێی بێ ئاگان ئەوەیە :
هەر کۆمەڵگایەک زۆرینەی تاکەکانی خراپ بوون یان بەشێکی خراپ بوو بەڵام کەسە باشەکان ئامۆژگاریان نەدەکردن و گرنگ نەبوو بەلایانەوە ئەوا خوای گەورە سزای گشتگیریان بۆ دەنێرێت و بەو سزایە تووش دەبن، جا بۆ خۆپارێزی لە سزای گشتگیر دەبێت :
یەکەم :  لەگەڵ دەست شۆردن لە ترسی ڤایرۆس دڵیش لە ڕق و کینە و حەسادەت و تاوان پاک بکەرەوە ، لەگەڵ دەستکێشەکان دەستەکانیشت لە دزی و دەست بردن بۆ حەرام بپارێزە، لەگەڵ دەمامک و پاراستنی دەمت لە ڤایرۆس زمانیشت بپارێزە لە غەیبەت و قسەی پیس و نەشیاو .
دووەم : سەیری ڕەوشت و جلوبەرگی منداڵ و خوشک و دایکت بکە بزانە تا چەند شەرعین ، ئامۆژگاریان بکە ، هەر لەمنداڵیەوە چاودێری منداڵەکانت بکە چونکە بەرپرسیت لێیان و ڕۆژێک دێت لەبەر دەستی خوای گەورەدا ڕادەگیرێیت .
سێیەم : لە هەر کوێ خراپەیەکت بینی وە توانای گۆڕینیت هەبوو (بەدەست یان بەزمان) بیگۆڕە ئەگەر هەر پێت نەکرا بە دڵ پێت ناخۆش بێت .
خراپە کێشەی هەموومانە ، بەڵا بۆ هەموومان دەهێنێت، بۆیە با هاوکاری یەکتر بین لە نەهێشتنی خراپە ، دڵسۆز و خەمخۆری یەکتر بین ، خەڵکی بەرەو بەهەشت بانگ بکەین نەک بەرەو قووڵایی دۆزەخ .
خوای گەورە من و ئێوەش سەرکەوتوو بکات لە پەروەردەکردنی خۆمان و کەسوکار و کۆمەڵگامان، آمین .
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.