ناوی سورەت : (آل عِمْرانَ):
1. ناوی ئەم سورەتە نراوە بە : ( آل عِمْرانَ ) (1)
نەواسی کوڕی سەمعان رضِي اللهُ عنه دەڵێت : گوێم لەپێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ بوو دەیفەرموو : ((يُؤتَى بالقُرْآنِ يومَ القيامةِ وأهلِه الَّذين كانوا يَعمَلون به، تَقدُمُه سورةُ البقرة وآلِ عِمْرانَ- وضرب لهما رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ ثلاثةَ أمثالٍ ما نَسيتُهنَّ بعدُ- قال: كأنَّهما غَمَامَتانِ، أو ظُلَّتانِ سَوْداوانِ بينهما شَرْقٌ، أو كأنَّهما حِزْقانِ (2) من طَيرٍ صوافَّ (3) تُحاجَّانِ (4) عن صاحبِهما)) (5).
واتە : لەڕۆژی دواییدا قورئان و ئەهلی قورئان ئەوانەی کاریان پێکردووە دەهێندرێن سورەتى بەقەڕەو ئالی عيمران بە پێشیان دەکەون(واتە: بەقەڕە و ئالی عيمران لە پێش قوڕئان و ئەهلی قوڕئانەوە دێن).
وپێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ سێ نموونەی بۆ هێنانەوە ، لەبیرم چوونەوە ، وەکو دوو پەڵە هەور وایە ، یاخود وەک كۆمەڵە کەسێک وایە ، پارێزگاری لەخاوەنەکەیان دەکەن .
2. وەناوی سورەتى (البَقرة)و ( آل عِمران )، نراوە (الزَّهراوين) (6).
ئەبو ئومامەی باهلی رضي الله عنه، دەڵێت : گوێم لەپێغەمبەر خوا صلَّى الله عليه وسلَّمَ دەیفەرموو : ((اقْرَؤوا القرآنَ؛ فإنَّه يأتي يومَ القيامةِ شَفيعًا لأصحابه، اقرَؤوا الزَّهرَاوَيْنِ : البقرةَ، وسورةَ آلِ عمرانَ))...
واتە : قورئان بخوێنن ، چونکە قورئان لەڕۆژی دویدا دێت ودەبێته شەفاعەت کار بۆ هاوەڵەکانی ، و(الزَّهراوين) واتە : سورەتى (البَقرة)و ( آل عِمران) بخوێنن . (7).
فەزائیلی ئەم سورەتەو تایبەت مەندیەکانی :
1. سورەتى (البَقرة) و (آلَ عمران) لەڕۆژی دواییدا بەرگری لەو کەسانە دەکەن کەدەیخوێنن ، ودەبنە هۆی بەرەکەت بۆ ئەو کەسەی کەدەیخوێنێت وکاری پێ دەکات .
ئەبو ئومامەی باهلی رضي الله عنه، دەڵێت : گوێم لەپێغەمبەر خوا صلَّى الله عليه وسلَّمَ دەیفەرموو : ((اقْرَؤوا القرآنَ؛ فإنَّه يأتي يومَ القيامةِ شَفيعًا لأصحابه، اقرَؤوا الزَّهرَاوَين (8): البقرةَ، وسورةَ آلِ عمرانَ؛ فإنَّهما تأتِيان يومَ القِيامةِ كأنَّهما غَمامتانِ (9)، أو كأنَّهما غَيايتانِ(10) ، أو كأنهما فِرْقانِ (11)من طَيرٍ صوافَّ ، تُحاجَّان عن أصحابِهما، اقرَؤوا سورةَ البقرةِ؛ فإنَّ أَخْذَها بَركةٌ، وتركَها حَسرةٌ، ولا يستطيعُها البَطَلَةُ))،
واتە : قورئان بخوێنن ، چونکە قورئان لەڕۆژی دوایدا دێت ودەبێته شەفاعەت کار بۆ هاوەڵەکانی ، و(الزَّهراوين) واتە : سورەتى (البَقرة)و ( آل عِمران) بخوێنن وەکو دوو پەڵە هەور وایە ، یاخود وەک كۆمەڵە کەسێک وایە ، پارێزگاری لەخاوەنەکەیان دەکەن .
وە معاويةُ ابن سلام -یەکێک لەپیاوانی گێڕەرەوەی فەرمووەکە دەڵێت -: بلغَني أنَّ البطلَةَ السَّحرةُ .(12)
واتە : پێم گەیشتووە کەمەبەست لە (البطلَةَ) ساحیرەکانە .
- نەواسی کوڕی سەمعان رضِي اللهُ عنه دەڵێت : گوێم لەپێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ بوو دەیفەرموو : ((يُؤتَى بالقُرْآنِ يومَ القيامةِ وأهلِه الَّذين كانوا يَعمَلون به، تَقدُمُه سورةُ البقرة وآلِ عِمْرانَ- وضرب لهما رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ ثلاثةَ أمثالٍ ما نَسيتُهنَّ بعدُ- قال: كأنَّهما غَمَامَتانِ، أو ظُلَّتانِ(13) سَوْداوانِ بينهما شَرْقٌ(14)، أو كأنَّهما حِزْقانِ من طَيرٍ صوافَّ تُحاجَّانِ عن صاحبِهما)).(15)
واتە : لەڕۆژی دواییدا قورئان و ئەهلی قورئان ئەوانەی کاریان پێکردووە دەهێندرێن سورەتى بەقەڕەو ئالی عيمران بە پێشیان دەکەون(واتە: بەقەڕە و ئالی عيمران لە پێش قوڕئان و ئەهلی قوڕئانەوە دێن).
وپێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ سێ نموونەی بۆ هێنانەوە ، لەبیرم چوونەوە ، وەکو دوو پەڵە هەور وایە ، یاخود وەک كۆمەڵە کەسێک وایە ، پارێزگاری لەخاوەنەکەیان دەکەن .
2. هاوەڵان رضي الله عنهم خوێنەری ئەم دوو سورەتەیان بەگەوره دەزانی ، ئەنەس رضي الله عنه، دەڵێت : ((كان الرجلُ إذا قرَأَ البَقرة وآل عمران، جَدَّ فينا- يعني: عظُم- وفي رواية: يُعَدُّ فينا عَظيمًا، وفي أخرى: عُدَّ فينا ذا شأنٍ)). (16)
واتە : کاتێ کەسێک سورەتى (البَقرة)و ( آل عِمران) بخوێندایه چالاک دەبوو لەنێوماندا ، واتە : گەورە دەبوو ، ولەڕیوایەتێکدا هاتووە : لەناو ئێمەدا بەگەورە تەماشا دەکرا ولەڕیوایەتێکی تردا هاتووە : بەخاوەن ڕێز تەماشا دەکرا .
ڕوون کردنەوەی ( المَكِّي ) و (المَدني) (17)
سورەتی (آل عِمْرانَ)سورەتێکی مەدەنیە ، ودوای کۆچ دابەزیوە ، وکۆمەڵێک لەزانایانی تەفسیر کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە .
مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
1. ئیسپات کردنی یەکتایی خودا ، وەهێنانی بەڵگە لەسەر تەنهای خودا .
2. ڕونکردنەوەی گرنگی عەقیدەی وەلاء و بەڕاء ، وەئاگادار کردنەوە لەخۆش ویستنی غەیرە موسوڵمان ، و بەدوور و درێژ باس کردنی ئەهلی کتاب .
3. گرنگی دان بەلایەنی پەروەردەیی و ئامۆژگاری و ڕێپیشان دان .
لەگرنگترین ئامانج ومەبەستەکانی سورەتى ( آلِ عِمْرانَ ):
1. ڕوونکردنەوەی تاک وتەنهایی خودا ، وچەسپاندنی هەرسێ جۆرە توحیدەکە ، تەوحیدی : (الألوهيَّةِ, والرُّبوبيَّةِ, والأسماءِ والصَّفاتِ).
2. چەسپاندنی تەنها یەک جێگە کەهەموو کتێبە ئاسمانیەکانی لێوە هاتۆتە خوار .
3. ڕونکردنەوەی جۆری کەسەکان لەگەڵ ئایەتە ڕوون و لێک چووەکانی قورئان (المحکم والمتشابه) .
4. ئاگادار کردنەوەی کافران ودوژمنانی خوا وپێغەمبەرەکەی صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ؛ دەسەڵات وهێز وناوبانگ ومنداڵ هیچ سودێکیان پێ ناگەیەنێت لەبەرانبەر سزای خوا ، وسەرەنجامیان خەسارەوە مەندیەکی ئاشکرایە لەدونیا ودوا ڕۆژدا ، ونموونەی کافرانی پێشووی بۆ هێناونەتەوە وچۆن بووە کۆتاییان .
5. ئاماژەدان بەغەزای بەدری گەورە ، وباسی تەفاسیلی ڕووداوەکانی غەزای ئوحد .
6. ئاماژەدان بەخۆشترین شت وئارەزووی مرۆڤ ، وەڕوونکردنەوەی ئەوەی شتی باشتر هەیە لەوە ، ئەوەش ئەوەیە کەخودا ئامادەی کردووە بۆ تەقوا داران لەبەهەشتی نەبڕاوە وخۆشی هەتا هەتایی .
7. ڕونکردنەوەی گرنگی ئیسلام ، کەدینێکە خودا جگە لەو دین هیچ دینێک لەکەس قەبوڵ ناکات .
8. بەدوور ودرێژی باس کردنی ئەهلی کتاب ، وئەو ئیختلاف وجیاوازیەیی کەلەدیندا توشی بوون ، وئەو جەریمانەی کەتوشی بوون بەهۆی بەدرۆ خستنەوەی ئایەتەکانی خوا ، وکوشتنی پێغەمبەران ، وحوکم نەکردنی بەکتابەکەی خوا ، وەبەسەرهاتیان لەگەڵ عیسادا عليه السَّلام، وکافر بوونیان پێی ، وبانگ کردنی پێغەمبەران بۆ موباهەلە دوای ئەوەی کەزانیاریان بۆ هات لەلایەن خوداوە ، وەهەروەها فەرمانی بەپێغەمبەرەکەی کڕدووە بۆ ئەوەی بانگیان بکەن بۆ کەلیمەیەکی هاوبەش کەئەویش کەلیمەی تەوحیدە ، ودەمە دەمەیان لەبارەی ئیبڕاهیمەوە ، وڕونکردنەوەی حەق بۆیان وباس کردنی کۆمەڵێک لەسیفاتیان کەهەیان بوو ، وەک : گومڕا کردنی موسوڵمانان وکافر بونیان بەئایەتەکانی خودا ، وحەق کردنە ناحەق وجگە لەمانەش .
وەفەرمانی خودا بەپێغەمبەرەکەی بەوەی موجادەلەیان لەگەڵدا بکات ، وڕوونکردنەوەی حەق بۆیان لەچەندین جێگەی سورەتەکەدا ، وئاگادار کردنەوەی موسوڵمانان لەوەی شوێنیان نەکەون وبەگوێیان نەکەن ، وهەواڵ دانی خودا بەوەی ئەهلی کتاب وەک یەک نین، و وەسف کردنی هەندێکیان ، ئەوانەیان کەبەردەوام بەشەوان ئایەتەکانی خودایان دەخوێندەوە ، وباوەڕیان بەڕۆژی دوایی هەبوو ، وفەرمانیان بەچاکە دەکرد ، وڕێگریان لەخراپە دەکرد ، وجگە لەمانەش کەتایبەتە بەئەهلی کتاب .
9. ئاگادار کردنەوە لەبارەی عەقیدەی وەلاء وبەڕائەوە ، وپێدا گری کردن لەسەری ، وئاگادار کردنەوەی لەوەی باوەڕداران خۆشیانیان بوێت ، وبیان کەن بەخۆشەویست وهاوڕێ لەبری باوەڕداران .
10. ڕونکردنەوەی ئەوەی خۆشەویستی خودا چەند نیشانە وعەلامەتێکی هەیە ، لەوانە : شوێن کەوتنی پێغەمبەرەکەی صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ, وەیەکێک لەبەرهەمەکانی خۆشەویستی خودا بۆ ئەو کەسەی کەگوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ دەکات .
11. باس کردنی پێغەمبەران ، وڕوون کردنەوەی بەرزی پلەیان ، وهەڵبژاردنیان لەلایەن خوداوە ، و ڕونکردنەوەی بەسەرهاتی مریم و عيسى سەلامى خوایان لەسەر بێ، وەبەسەرهاتی زەکەریا ویەحیای کوڕی عليهما السَّلام .
12. باس کردنی کۆمەڵێک لەئادابی پەروەردەیی بۆ کۆمەڵی موسوڵمانان ؛ وەک وەسیەت کردن بەتەقوا ، ودەس گرتن بەڕێبازی خوداوە ، ودوور کەوتنەوە لەدوو بەرەکی وپارچە پارچەیی ، وفەرمان کردن پێیان بەدەعوە کردن بۆ خێر ، ومنەت کردنی خودا بەسەریاندا بەوەی کردوونی بەخێر ترین وچاک ترین ئومەت وبانگ کردنیان بۆ کۆدەنگی وجگە لەمانەش .
13. باس کردنی هەندێ لەئەحکامە شەرعیەکان ؛ وەک جیهاد لەپێناوی خوادا ، وڕێگری کردنی لەدزی لەغەنیمەت ، وسزای ئەو کەسانەی کەزەکات نادەن .
وەرگیراوە لە (موسوعة التفسير) لە ماڵپەڕى (الدُّرر السَّنية)
(1) قال ابن عاشور: (ووجهُ تسميتها بسورة آل عمران أنَّها ذُكِرت فيها فضائلُ آل عمران) ((تفسير ابن عاشور)) (3/143).
(2) حِزْقان: أي: جَماعتانِ أو فِرقتانِ، مُثنَّى حِزْق، والحِزْق والحَزيقة: الجَماعةُ مِن كلِّ شَيءٍ. يُنظر: ((الصحاح)) للجوهري (4/1459)، ((النهاية)) لابن الأثير (1/378).
(3) صَوافّ: أي مُصطفَّة متضامَّة؛ لتظلِّل قارئها. ((كشف المشكل)) لابن الجوزي (4/150).
(4) تُحاجَّان: أي: السُّورتان تُجادلانِ عن صاحبِهما، فتدْفَعانِ عنهُ ما يَسُوؤُه، والمحاجَّة: المجادلةُ وإظهارُ الحُجَّة. يُنظر: ((شرح المشكاة)) للطيبي (5/1641)، ((فيض القدير)) للمناوي (2/64)، ((تحفة الأحوذي)) للمباركفوري (8/155).
(5) رواه مسلم (805).
(6) سُمِّيت سورة البقرة وآل عمران بالزهراوين؛ لأنَّهما النيِّرتان؛ وذلك إمَّا لهدايتهما قارئَهما بما يزهر له من أنوارهما، أي: من معانيهما. وإمَّا لِمَا يترتَّب على قراءتهما من النور التامِّ يوم القيامة، وقيل غير ذلك. يُنظر ((تفسير الخازن)) (1/22)، ((تفسير القرطبي)) (4/3).
(7) رواه مسلم (804).
(8) الزَّهراوان: أي: المُنيرتان المُضيئتانِ، مُثنَّى زَهْراء، وهي البيضاءُ المُشرِقةُ الوَجهِ، المُستنيرةُ المُشربَةُ بحُمرةٍ. ((الصحاح)) للجوهري (2/674)، ((النهاية)) لابن الأثير (2/321)، ((تاج العروس)) للزبيدي (11/479- 480).
(9) الغَمامة: السَّحابة. ((النهاية)) لابن الأثير (3/389).
(10) الغَيَايَة: كلُّ شيءٍ أظلَّ الإنسان فوقَ رأسه كالسَّحابة وغيرها. ((النهاية)) لابن الأثير (3/403).
(11) فِرقان: أي: قِطعتان، والفِرق: القِطعة من الشيء. ((كشف المشكل)) لابن الجوزي (4/150)، ((النهاية)) لابن الأثير (3/440).
(12) رواه مسلم (804).
(13) ظُلَّتان: أي: سَحابتان. ((مرقاة المفاتيح)) للقاري (4/1461).
(14) بينهما شَرْق: أي ضياء ونور. ((شرح النووي على مسلم)) (6/91).
(15) رواه مسلم (805).
(16) رواه أحمد (3/120) (12236)، وابن حبَّان (3/19) (744). صحَّح إسناده ابن تيمية في ((الصارم المسلول)) (2/241)، وقال ابن كثير في ((البداية والنهاية)) (6/179): على شرط الشَّيخين، وصحَّحه الألباني في ((صحيح الموارد)) (1268).
(17) نقَل الإجماعَ على ذلك: القرطبيُّ, وابنُ تيمية, وابنُ كثير، ومجدُ الدِّين الفيروزابادي, وابنُ عاشور. ينظر: ((البداية والنهاية)) (3/104), ((تفسير القرطبي)) (4/1), ((منهاج السنة النبوية)) (6/422)، ((البداية والنهاية)) (3/104), ((بصائر ذوي التمييز في لطائف الكتاب العزيز)) (1/158)، ((تفسير ابن عاشور)) (3/146). وقد نزَل صدْرُ سورة آل عِمْرانَ إلى ثلاثٍ وثمانينَ آيةً في وَفْدِ نَجْرانَ؛ ولهذا كان عامَّة السُّورة في شأن المسيح عليه السلام، وكان قُدومُهم سنةَ تِسعٍ من الهجرةِ. ينظر: ((تفسير القرطبي)) (4/4)، ((مجموع الفتاوى)) لابن تيمية (17/377)، ((تفسير ابن كثير)) (2/5).