ناوی سوڕەت (سُورةَ الأنعامِ):
ناوی ئەم سوڕەتە پیرۆزە نراوە بە (سُورةَ الأنعامِ) (1).
سەعیدی کوڕی جوبەیر لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : (إذا سَرَّك أنْ تَعلَمَ جَهْلَ العربِ، فاقرَأْ ما فَوقَ الثَّلاثينَ ومِئَةٍ في سورةِ الأنعامِ: قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ قَتَلُوا أَوْلَادَهُمْ سَفَهًا بِغَيْرِ عِلْمٍ... إلى قولِه: قَدْ ضَلُّوا وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ) (2) .
واتە : گەرپێت خۆشە جەهل ونەزانینی عەرەب بزانیت ئەوا ئایەتی سەروی سەد وسی سورەتى ئەنعام بخوێنەوە کەدەفەرموێت : {قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ قَتَلُوا أَوْلَادَهُمْ سَفَهًا بِغَيْرِ عِلْمٍ...}
واتە : بهدڵنیایی ئهو كهسانه زهرهرمهند بوون كه مناڵهكانی خۆیان ئهكوژن بهنهزانی و بهكهم عهقڵی بهبێ زانیاری...
تاوەکو { قَدْ ضَلُّوا وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ]
واتە : بهدڵنیایی ئهمانه گومڕا بوونهو ههرگیز ئهمانه هیدایهتدراو نین و لهسهر ڕێگای هیدایهت نین.
فەزائیل وتایمەت مەندیەکانی :
عبداللەی کوڕی عەباس رضِي اللهُ عنهما، دەڵێت : ((نزَلَتْ سورَةُ الأنعامِ بمَكَّةَ ليلًا جُملةً، حولَها سَبعونَ ألفَ مَلَكٍ، يَجأرُونَ حولَها بالتَّسبيحِ)) (3).
واتە : سورەتى ئەنعام بەیەکەوە بەشەو لەمەکە دابەزی ، لەگەڵیدا حەفتا هەزار مەلائیکە هەبوون ، وبەدەنگی بەرز لەدەور و بەری سبحان اللە یان دەکرد .
ڕونکردنەوەی ( المكي )و ( المدني):
سورەتى ئەنعام سوڕەتێکی مەکییە وکۆمەڵێک لەزانایانی تەفسیر کۆ دەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە (4).
مەقاسید وتایبەت مەندیەکانی :
لەگرنگترین مەقاسید وتایبەت مەندیەکانی :
1. جێگیر کردنی عەقیدە ، وناساندنی خودا بەخەڵک ، وپەرستنیان بۆی ، وهێنانەوەی بەڵگە لەسەر تاک وتەنهایی خودا ، وبەڕاست خستنەوەی پێغەمبەرەکەی ، وڕۆژی دوایی (5).
2. دەم کوت کردنی هاوبەش بڕیاردەران وجگە لەوانیش لەبیدعەچیەکان ، وئەوانەی کەڕۆژی دوایی وزیندو بوونەوە بەدرۆ دەزانن ، وپوچەڵ کردنەوەی گومانەکانیان (6).
مەوزوع وبابەتەکانی :
1. ڕونکردنەوەی ئەوەی کەتەنها خودا شیاوی حەمدە ، چونکە داهێنەری هەموو جیهانە ، وبەتاڵ کردنەوی کاریگەری بت وجن ، بەسابت کردنی ئەوەی کەخودا بەتەنها هەموو دونیا وخەڵکی بەدی هێناوە ، مرۆڤی دروست کردووە وچۆنیەتی ژیان ومردنی فەراهەم هێناوە ، وبەپاک ڕاگرتنی خودا لەمناڵ وخێزان .
2. ئامۆژگاری کردنی ئەو کەسانەی کەپشت لەقورئان دەکەن ودین بەدرۆ دەزانن ، وهەڕەشە کردن لێیان بەوەی توشی هەمان سزای گەلانی بێباوەڕی پێش خۆیان دەبن ، وئەوان بەئینکاری کردنیان هیچ زیانێک لەکەس نادەن جگە لەخۆیان ، وسزایان دەدات کاتی کەڕوحیان دەردەچێت ، وپاشان لەکاتی زیندو بوونەوەدا .
3. بەبێعەقڵ لەقەڵم دانی هاوبەش بڕیار دەران بەوەی کەپێشنیاریان دەکرد بۆ پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ وبەگاڵتە جاڕیوە داوای موعجیزەیان لێ دەکرد ، وبەتاڵ کردنەوەی ئەو بۆچوونەیان کەپێیان وبوو خودا ویستویەتی ئەوان شەریک بڕیار بدەن بۆ خودا ، کەمەبەستیان نەهێشتنی قسە وبەڵگەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ، وڕونکردنەوەی حەقیقەتی ویستی خودا ، وئیسپات کردنی ڕاستگۆیی قورئان بەوەی کەئەهلی کتاب حەق دەناسن .
4. ئەم سوڕەتە بەڵگەیەکی زۆری هێناوەتەوە لەبارەی تەنهایی خودا ، وتواناییەوە ، وەئەوە خوایه بەتەنها شیاوی عیبادەت بۆ کردنە .
5. سەرزەنشت کردنی هاوبەش بڕیار دەران بەوەی کەزیندو بوونەوەیان بەدرۆ دەزانی ، ودڵنیایی دان بەوەی ڕوو دەدات ، وئەوان لەدوای مردن پێی دەگەن ودەیبینن ، وئەو شتانەی کەدەیپەرستن خۆیان لێیان بەری دەکەن ، وپەشیمان دەبنەوە ، هەروەک چۆن لەدونیادا هیچ سودێکی پێ نەدەگەیاندن ، ولەکای ناخۆشیدا هاواریان لەخودا دەکرد .
6. لەم سوڕەتەدا دڵ دانەوەی پێغەمبەر موحەمەدی صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ تێدایە ، وجێگیر کردنی دڵی ، وبانگ کردنی بۆ ئارام گرتن لەسەر ناخۆشی وپێشهاتەکانی دەعوە ، وبانگ کردنی بۆ چاو کردن لەپێغەمبەرانی پێشو .
7. ڕونکردنەوەی حیکمەتی خودا لەناردنی پێغەمبەران ، کەبۆ موژدە دان وترساندن هاتوون ، وکاری پێغەمبەران بەتەنها ئەوە نەبووە هەواڵی شتە غەیبیەکانیان پێ بدات کاتێ کەداوای لێ دەکەن .
8. ڕونکردنەوەی ئەوەی کەتەنها خودا عیلمی غەیب دەزانێت ، وتوانا ودەسەڵاتی بەسەر دروست کراوەکاندا هەیە .
9. وەهەروەها ئەم سوڕەتە ئەوەی ڕوون کردۆتەوە ئەو کەسانەی کەوەڵامی دەعوەی حەق دەدەنەوە ، ئەو کەسانەن کەدڵیان زیندووە وسود لەئامۆژگاریەکان دەبینن ، بەڵام کەسێک دڵی مردبێت سوود لەئامۆژگاری نابینێت وهیدایەت وەرناگرێت ، وەسەرەنجامیان گەڕانەوەیە بۆ لای خودا و پاشان سزای کەلە ڕەقی وکارە خراپەکانیان وەردەگرن .
10. ڕونکردنەوەی ئەوەی چاکی وبەڕێزی خەڵک بەندە بەتەقوا ولەخوا ترسانەوە ، وپوچەڵ کردنەوەی ئەو بیر وبۆچوون وشەریعەتانی کەموشریکەکان لەسەری بوون .
11. ڕێگری کردن لەدانیشتن وهاوەڵی کردن لەگەڵ ئەوکەسانەی کەگاڵتە ودەمە دەمێ دەکەن لەبارەی ئایەتەکانی خوداوە .
12. فەرمان کردن بەپشت کردن لەهاوبەش بڕیاردەران ، وڕێگری کردن لەجوێن دان بەبت وپەرستراوەکان .
13. ڕونکردنەوەی ئەوەی تەقوا بریتی نیە لەخۆ بێ بەش کردن لەخۆشیەکان ، بەڵکو خۆ دوور گرتنە لەو ئارەزوانەی کە مرۆڤ بەرەو تاوان دەبەن .
14. نموونە هێنانەوە بۆ پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم لەگەڵ گەلەکەیدا بەئیبڕاهیم لەگەڵ باوکی وقەومەکەیدا ، وپێغەمبەران هەمان نموونەیان هەبووە لەڕابردوودا .
15. منەت کردن بەسەر ئومەتدا بەوەی قورئانی بۆ دەبەزاندوون ، هەروەک چۆن کتابی بۆ موسا دابەزاندووە ، وکردوونی بەکۆتا گەلی چاک .
16. ڕونکردنەوەی فەزیلەت وڕێزی قورئان ودینی ئیسلام ، وئەو چاکە وخێرە زۆرەی کەبە گەلی ئیسلام دراوە .
17. باس کردنی کلیلی غەیب .
18. باس کردنی حاڵی عەرەب لەجاهیلیەتدا ، لەگەڵ ڕونکردنەوەی ئەو نەفامیەیی کەلەسەری بوون ، جا سورەتى ئەنعام لەهەموو سورەتەکان زیاتر ئەم شتانەی لەخۆ گرتووە.
19. لەم سوڕەتدا بەدرێژی باسی شتە حەرام کراوەکان لەشەریعەتی ئیسلامیدا کراوە ، وئایەتە موحکەمەکانی زۆر تێدایە ، وەهەروەها فەرمان وڕێگری کردنیشی تێدایە .
20. خوای پەروەردگار لەم سوڕەتەدا باسی مانەوەی بونەوەری کردووە ، وباسی جیاوازی دەرەجەیانی کردووە ، وکۆتایی بەسوڕەتەکە هێناوە بە سزا بۆ کەسانێک کەشیاوی بن ، وڕەحمەت بۆ کەسانێک کەموستەحەقی بن .
وەرگیراوە لە (موسوعة التفسير) لە ماڵپەڕى (الدُّرر السَّنية)
[1] سُمِّيت سورةَ الأنعام؛ لِمَا فيها مِن ذِكر الأنعامِ مكرَّرًا وَقَالُوا هَذِهِ أَنْعَامٌ وَحَرْثٌ، وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا، وَأَنْعَامٌ لَا يَذْكُرُونَ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا. يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزآبادي (1/187). وقال السيوطي: (وتسميةُ سورةِ الأنعامِ؛ لِما ورَد فيها من تفصيلِ أحوالِها، وإن كان قد ورَد لفظُ «الأنعام» في غيرِها إلَّا أنَّ التفصيلَ الواردَ في قولِه تعالى: وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا إلى قولِه: أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ لم يرِدْ في غيرِها). ((الإتقان في علوم القرآن)) (1/197).
[2] أخرجه البخاري (3524).
[3] أخرجه القاسم بن سلَّام في ((فضائل القرآن)) (ص240)، وابن الضريس في ((فضائل القرآن)) (196)، والطبراني (12/215) (12930). حسَّنه ابن حجر في ((نتائج الأفكار)) (3/227)، وصحَّح إسنادَه أحمد شاكر في ((عمدة التفسير)) (1/761).
[4] ممَّن نقَل الإجماع على ذلك: ابنُ تيميَّة في ((الفتاوى الكبرى)) (1/162)، والشِّنقيطيُّ في ((العذب النمير)) (2/362)، وابنُ عاشور في ((تفسيره)) (7/121). وقال ابنُ عبدِ البرِّ: (وقد أجمَع العلماءُ أنَّ سورةَ الأنعامِ مكيَّةٌ، إلَّا قولَه: قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ... الآيات الثلاث). ((التمهيد)) (1/146). وقيل: كلُّها مكيَّة إلَّا ستَّ آياتٍ. ينظر: ((زاد المسير)) لابن الجوزي (2/7).
[5] يُنظر: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (5/23).
[6] يُنظر: ((تفسير القرطبي)) (6/383)، ((تفسير ابن عاشور)) (7/125).