سورەتى (الأنفالِ)
بەروار: 2020/06/27سەردارن: 907نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

ناوی سوڕەت (الأنفالِ)
ناوی ئەم سوڕەتە نراوە بە سورەتى (الأنفالِ) (1).
هەروەک سەعیدی کوڕی جوبەیر گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : (قلتُ لابن عباس: سورةُ الأنفالِ، قال : نزلتْ في بدرٍ) (2).
واتە : پرسیارم لە عبداللەی کوڕی عەباس کرد لەبارەی سورەتى (الأنفالِ)ەوە ، گوتی لەجەنگی بەدردا دابەزی .
ڕونکردنەوەی ( المكي ) و ( المدني ):
سورەتى (الأنفالِ) سورەتێکی مەدەنییە (3) وبەدریە (4) ، وکۆدەنگی زانایان لەم بارەیەوە نەقڵ کراوە (5).
مەقاسید ومەبەستکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەقاسید ومەبەستکانی ئەم سوڕەتە :
ڕونکردنەوەی هۆکارەکانی سەرکەوتن ، وهەندێ لەئەحکامەکانی جیهاد (6).

مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
1. ڕونکردنەوەی ئەحکامەکانی ئەنفال ، کەبریتیە لەدەسکەوتی جەنگ (غەنیمەت) وئاماژەدان بەچۆنیەتی دابەش کردنی ومەساڕیفەکانی ، وفەرمان کردن بەتەقوای خودا لەو بابەتە وغەیری ئەوەشدا ، وفەرمان کردن بەموسوڵمانان بەگوێڕایەڵی کردنی خوا وپێغەمبەرەکەی لەبابەتی غەنیمەت وجگە لەویشدا ، وەهەروەها فەرمان کردن بەموسوڵمانان بەوەی نێوان خۆیان چاک بکەن ، کەئەوە یەکێکە خاڵە بەهێز کەرەکانی مانای باوەڕی کامڵ وتەواو .
2. وسف کردنی باوەڕدارە ڕاستگۆکان ، وموژدە دان پێیان بەدەرەجەی بەرز وجێگای شیاو و خۆش .
3. باس کردنی دەرچوون بۆ جەنگی بەدر ، وپێ ناخۆش بوونی تاقمێک لەباوەڕداران، وئەو سەرکەوتنەی کەموسوڵمانان بەدەستان هێنا لەو جەنگەدا بەپشتوانی ویارمەتی خودا ، ولوتف ، منەتی خودا بەسەر باوەڕداراندا ، وفەرمان کردن بەخۆ ئامادە کردن بۆ جەنگی دوژمنان ، وفەرمان کردن بەکۆدەنگی ویەک پارچەیی ، وڕێگرتن لەدوو بەرەکی ، وفەرمان کردن بەوەی تەنها سەر خستنی دینیان مەبەست بێت ، وئاماژەدان بەهۆکاری دەرچوونی موسوڵمانان بۆ جەنگی بەدر ، وجێگەی سوپاکە، وسیفات و شێواز وئەوەی ڕوویدا لەو جەنگەدا .
4. خستنە ڕووی کۆمەڵێک لەبانگێشت بۆ باوەڕداران ، و ڕێ پیشاندانیان لەهەریەکیاندا بۆ ئەوەی خێر وچاکە وڕزگاری ئەوانی تێدایە .
5. بیر خستنەوەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بەنیعمەتی خودا لەسەری ؛ بەوەی کەڕزگاری کرد لەپیلانی بێباوەڕان لەمەکە .
6.  باس کردنی ئەو نەزانین و کەلە ڕەقیەیی کەموشریکەکان لەسەری بوون .
7. ڕونکردنەوەی ئەوەی مانەوەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ئارامی بوو بۆ دانیشتوانی مەکە ، وکاتێ بەجێی هێشت توشی سزای دونیایی بوون ، بەوەی کەڕێگریان دەکرد لەهاتن بۆ کەعبەی پیرۆز .
8. بانگ کردنی موشریکەکان بۆ ئاگادار بوون لەدژایەتی کردنی ئیسلام ، وڕێگەدان بەجەنگ ، وئاگاداری دان لەمونافیقەکان .
9. ڕونکردنەوەی بابەتی غەنیمەت بەدوور ودرێژی ، وڕونکردنەوەی ئەو کورتە باسەی کەلەسەرەتای سوڕەتکەدا ئاماژەی پێ درابوو .
10. باس کردنی ئەحکامەکانی پەیمان وعەهد لەنێوان موسوڵمانان وبێباوەڕاندا ، ودەرنجامەکانی پەیمانشکاندن ، وچ کاتێک ئاشتەوایی باشە .
11. ڕونکردنەوەی ئەحکامی دیل ، وحوکمی ئەو موسوڵمانانەی کەدوا کەوتن ومانەوە لەمەکە وکۆچیان نەکرد .

وەرگیراوە لە (موسوعة التفسير) لە ماڵپەڕى (الدُّرر السَّنية)


[1] سُمِّيَت بذلك   لِذكْرِ لَفظِ الأنفالِ في أوَّلِها، ولم يُذكَر في سورةٍ غَيرِها، ولأنَّها   بَيَّنَت حُكمَ الأنفالِ، وهي الغنائِمُ. يُنظَر: ((بصائر ذوي التمييز))   للفيروزابادي (1/222)، ((تفسير القاسمي)) (5/251)، ((تفسير ابن عاشور)) (9/245).      
[2] أخرجه البخاري   (4645)، ومسلم (3031).      
[3] يُنظَر: ((غريب   القرآن)) لابن قتيبة (ص: 153)، ((تفسير الثعالبي)) (4/324)، ((تفسير البيضاوي))   (3/49).      وقيل: سورةُ الأنفالِ مَدَنيَّةٌ إلَّا سبْعَ آياتٍ، مِن قَولِه: وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا إلى آخِرِ سَبعِ آياتٍ؛ فإنَّها نزلت بمكَّةَ. وقيل: غير آيةٍ، وهي   قَولُه: وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا. وقيل: مَدنيَّةٌ غيرَ قَولِه تعالى: يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَسْبُكَ اللَّهُ وَمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ   الْمُؤْمِنِينَ؛ فإنَّها نزَلَت بالبيداءِ في غَزوةِ بَدرٍ قبل القِتالِ.       يُنظر: ((تفسير البغوي)) (3/323)، ((تفسير الزمخشري)) (2/193)، ((تفسير   ابن عطية)) (2/496)، ((تفسير الرازي)) (15/447).     
[4] يُنظَر: ((تفسير   القرطبي)) (7/360).     
[5] ممَّن حكَى الإجماعَ   على ذلك ابنُ الجوزيِّ، والفيروزابادي، والبِقاعي. يُنظَر: ((تفسير ابن الجوزي))   (2/186)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/222)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي   (2/144).     
[6] يُنظَر: ((بصائر ذوي   التمييز)) للفيروزابادي (1/222)، ((نظم الدرر)) للبقاعي (8/214)، ((مصاعد النظر))   للبقاعي(2/146)، ((تفسير القاسمي)) (5/251).