سورەتى (التَّوبةُ) 
بەروار: 2020/06/27سەردارن: 1046نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

ناوی سوڕەت (التَّوبةُ) 
ناوەکانی ئەم سوڕەتە (1): التَّوبةُ (2) ، وبراءةُ (3) ، والفاضِحةُ (4). 
هەروەک سەعیدی کوڕی جوبەیر گێڕاویەتیەوە ودەڵێت :(قُلتُ لابنِ عبَّاسٍ، رَضِيَ اللهُ عنهما: سورةُ التَّوبةِ؟ قال: التَّوبةُ: الفاضِحةُ) (5).
واتە : پرسیارم لە عبداللەی کوڕی عەباس کرد لەبارەی سورەتى (التَّوبةُ)ەوە ، گوتی : سورەتى تەوبە حەیابەر وئاشکرا کەرە (5). 
مەبەستی حەیا بردن وئاشکرا کردنی حاڵی دوو ڕووەکانە .
وە بەڕاء خوای لێ ڕازی بێت ، دەڵێت : (آخِرُ سُورةٍ نَزَلت سورةُ بَراءة) (6).
واتە : کۆتا سوڕەت کەدابەزی ، سورەتى بەڕائە بوو .
وە زەیدی کوڕی سابت خوای لێ ڕازی بێت ، دەڵێت: (فتتَبَّعْتُ القُرآنَ حتى وجَدْتُ آخِرَ سُورةِ التَّوبةِ مع أبي خُزيمةَ الأنصاريِّ رَضِيَ اللهُ عنه: [لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ ]حتى خاتِمةِ سُورةِ البراءةِ) (7).
واتە : لەگەڵ ئەبو خوزەیمەی ئەنساڕی لێکۆڵینەوەم کرد لەبارەی قورئانەوە تاوەکو بۆم دەرکەوت کۆتا سوڕەت ئەم ئایەتە {لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُ} بوو تاوەکو کۆتایی سورەتى تەوبە .
فەزڵ وتایبەت مەندیەکانی ئەم سوڕەتە :
1. هەڵنانی سەحابە بۆ فێربوونی زانست ، عومەری کوڕی خەتاب خوای لێ ڕاز بێت ، نامەیەکی نووسی وفەرمووی : (تعلَّمُوا سورةَ براءة، وعَلِّمُوا نساءَكم سُورةَ النُّور) (8).
واتە : فێری سورەتى بەڕائە ببن ، وخێزانەکانتانیش فێری سورەتى نوڕ بکەن .
2. کۆتا سورەتى قورئانە لەدابەزیندا

بەڕائی کوڕی عازیب خوای لێ ڕاز بێت ، دەڵێت : (آخِرُ سُورةٍ أُنزِلَت: براءة) (9).
واتە : کۆتا سوڕەت کەدابەزی : سوڕەی بەڕائە بوو .
3. بەکۆدەنگی زانایان لەسەرەتایی ئەم سوڕەتەدا(بسمِ اللهِ الرَّحمنِ الرَّحيمِ) ناکرێت (10).
ڕونکردنەوەی ( المكي ) و ( المدني  ):
سورەتى (تەوبە)سوڕەتێکی مەدەنیە ، وە زیاد لەیەکێک لەزانایان کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە (11).
مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
1. کێشانی ئەو مەنهەجەی کەپێویستە باوەڕداران بیگرن لەپەیوەندیان لەگەڵ موشریکەکان ، وئەهلی کتاب ،دوو ڕووەکان (12).
2. ئاشکراکردنی مونافیقەکان وباس کردنی سیفاتەکانیان ، وباس کردنی کارە چەپەڵەکانیان لەکۆمەڵگای موسوڵماندا (13).
3. ڕونکردنەوەی زۆر لەئەحکامەکان وئامۆژگاریەکان کەدەوڵەتی تازە دروست بوو پێویستیەتی (14).
مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
1. خۆ بەری کردن لەموشریکەکان ، وەفەرمان کردن بەجەنگان لەگەڵیان ، وپوچەڵ کردنەوەی پەیمانەکانیان ، وڕێگری کردن لێیان لەهاتنە نێو کەعبەی پیرۆزەوە ، وڕێگری کردن لەخۆشویستنیان ، هەرچەند نزیک ترین کەسیش بن .
2. ئاماژەدان بەجەنگی حونەین ، وپەروەردە کردنی دەروونی باوەڕداران بەڕاستگۆ بوون لەپشت بەستن بەخودادا .
3. ڕاگەیاندنی جەنگ لەگەڵ ئەو عەرەبانی کە ئەهلی کتابن ، تاوەکو سەرانە دەدەن ، وە ئەوان دوور نین وجیاواز نین لەموشریکەکان ، وهەموویان هێز وتوانا و ماڵیان سودیان پێ ناگەیەنێت ، وبەبەرچ دانەوەی قسەی جولەکە ونەساڕا لەبارەی عەزیز و عیساوە عليهما السَّلامُ، وەتەئکید کردنەوە لەڕاستی بەرنامەی پێغەمبەرصلی الله علیه وسلم ، وسەرزەنشت کردنی زاناکانی جولەکە لەخواردنی ماڵی خەڵک بەناحەق .
4. حەڕامیەتی مانگە حەڕام کراوەکان ، وبەتاڵ کردنوەی (النَّسِيء) واته: دواخستن، جاری وا ههبوو له مانگێك لهو چوار مانگه كافران بیانوویستایه كوشتار بكهن ئهڕۆیشتن له یهكێك لهو چوار مانگه كوشتاریان ئهكردو له مانگێكی تردا كوشتاریان نهئهكردو دوایانئهخست، خوای گهوره فهرمووی: ئهم دواخستنه زیادهیهكه له كوفره .
5. هەڵنان بۆ جیهاد ودەرچوون بەگشتی لەپێناوی خودادا بەنەفس وماڵ ، وڕوو نەکردنە دونیا وخۆشیەکانی .
6.  سەرخستنی پێغەمبەر موحەمەد صلَّى اللهُ عليه وسلَّم و ئەبو بەکری سدیق لەلایەن خوداوە ، وپاراستنیان لەچاوی کافرەکان.
7. باس کردنی سیفەتی مونافیقەکان ، وباس کردنی گرنگترین فێڵەکانیان ، ئاماژەدان بەئەزیەتدانیان بۆ پێغەمبەر بەقسە وکردار ، وفەرمان کردنیان بەخراپە وڕێگری کردنیان لەچاکه ، ودرۆ کردن لەپەیمانەکانیاندا وگاڵتە کردن بەموسوڵمانە لاوازەکان ، وفەرمان کردن بەجەنگان لەگەڵ دوو ڕووەکاندا ، وڕێگری کردن لەداوای یارمەتی کردن لێیان ، وڕێگری کردن لەپێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بەپاڕانەوە بۆزیندووەکانیان وداوای لێ خۆش بوون کردن بۆ مردووەکانیان ، وڕەخنە گرتن لەو کەسانەی پاساوی باتڵیان بۆیان دەهێنانەوە .
8. بەخراپە باس کردنی دەشتەکیەکان لەڕووی کەلە ڕەقیانەوە ، ودەس گرتنیان بەدینی باتڵەوە ، ومەدحی کردنی هەندێکیان بەتوندی دەس گرتن بەدینی حەقەوە .
9. باس کردنی موهاجیر وئەنساڕەکان ، وڕێزیان ، وئاماژەدان بەکەمتەرخەمەکانیان ، وقەبوڵ کردنی سەدەقە لەهەژارەکان وقەبوڵ کردنی تەوبەی تەوبەکاران .
10. ئاماژەدان بەدروست کردنی مزگەوتی ( الضِّرار ) بەمەبەستی دوو بەرەکی دروست کردن ، وفێڵی مونافیقەکان لەپێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وهاوەڵەکانی .
11. باس کردنی دروست کردنی مزگەوتی ( قوبا ) کەبونیات نرابوو لەسەر تەقوا ، وە ئاماژەدان بەوەی ئەو مزگەوتە لەپێش ترە پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم نوێژی تێدا بکات .
12. کڕینی نەفس وماڵی موسڵمانان لەلایەن خوداوە وپاداشت دانەوەیان بەبەهشت .
13. ڕێگری کردن لەدوعا کردن بۆ هاوبەش بڕیاردەران .
14. قەبوڵ کردنی تەوبەی ئەو کەسانەی کەلەغەزای تەبوک دوا کەوتبوون .
15. دەرچوون بۆ فێر بوونی زانست وتێگەیشتن لەدینی خودا ، وگەیاندنی بەخەڵک .
16.  منەت کردن بەسەر موسوڵماناندا بەوەی کەلەخودی خۆیان پێغەمبەری بۆ ناردوون ، وە ڕای هێناوە لەسەر کۆمەڵێ سیفات کەهەموو خێرێکی تێدایە ، وفەرمانی خودا بەپێغەمبەرەکەی بەوەی پشتی پێ ببەستێت لەهەموو کارێکیدا .

وەرگیراوە لە (موسوعة التفسير) لە ماڵپەڕى (الدُّرر السَّنية)


[1] وذُكر للسُّورةِ   أسماء أُخرَى، يُنظر:((تفسير ابن الجوزي)) (2/230)، ((الإتقان)) للسيوطي   (1/192).     
[2] وَجهُ تَسمِيَتِها   بالتَّوبةِ: ذِكرُ لَفظِ التَّوبةِ فيها أكثَرَ مِن مَرَّةٍ، ولأنَّها ذَكَرَت   توبةَ اللهِ تعالى على الثَّلاثةِ الذين خُلِّفوا عن غَزوةِ تَبوك. يُنظَر:   ((تفسير الزمخشري)) (2/241)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/227)، ((تفسير   ابن عاشور)) (10/95).   
[3] وَجهُ تَسمِيَتِها   ببراءة: ذِكرُ لَفظِ بَرَاءَةٌ في أوَّلِها، ولأنَّها ذَكَرَت البراءةَ مِن   المُشرِكينَ وعُهودِهم. يُنظَر: ((تفسير الزمخشري)) (2/241)، ((بصائر ذوي   التمييز)) للفيروزابادي (1/227)، ((تفسير ابن عاشور)) (10/95).     
[4] ووجهُ تسميتِها   بالفاضحةِ أنَّها فضَحت المنافقين، وأنبأتْ بما في قلوبِهم مِن الكفرِ وسوءِ   النِّيَّاتِ. يُنظر: ((تفسير ابن عطية)) (3/54)، ((تفسير ابن الجوزي)) (2/230)،   ((تفسير المنار)) لمحمد رشيد رضا (10/131).
[5] أخرجه البخاري   (4882)، ومسلم (3031).     
[6] أخرجه البخاري   (4364)، ومسلم (4364).     
[7] أخرجه البخاري   (7425).       
[8] أخرجه سعيد بن منصور   في ((التفسير)) (1003).      وثَّق رجالَه الألبانيُّ في ((سلسلة   الأحاديث الضعيفة)) (8/337).     
[9] تقدَّم تخريجُه.     
[10] ممن نقَل الإجماعَ على ذلك: مكِّي، وأبو طاهرٍ المقرئُ ، وابن   الباذِش، وابنُ الجزري، والشِّربيني. يُنظر: ((التبصرة)) لمكي (ص 248)، ((العنوان   في القراءات السبع)) للمقرئ (ص: 65)، ((الإقناع في القراءات السبع)) لابن الباذش   (ص: 53)، ((النشر في القراءات العشر)) لابن الجزري (1/264)، ((تفسير الشربيني))   (1/5).      ونقَل ابنُ الباذشِ أنَّه رُوي عن أبي بكرٍ   عن عاصمٍ أنَّه كان يكتبُ بينَ الأنفالِ والتوبةِ التَّسميةَ، وأنَّه يُروى ذلك عن   زرٍّ عن ابنِ مسعودٍ، وأنَّه أثْبَته في مصحفِه، ثم قال: (ولا يُؤخَذُ بهذا).      فائدة:       قال ابنُ كثيرٍ: (وإنَّما لا يُبسمَلُ في   أوَّلِها؛ لأنَّ الصَّحابةَ لم يكتُبوا البَسملةَ في أوَّلِها في المُصحَفِ   الإمامِ، والاقتداءُ في ذلك بأميرِ المُؤمِنينَ عُثمانَ بنِ عَفَّانَ، رَضِيَ   اللهُ عنه وأرضاه). ((تفسير ابن كثير)) (4/101). ويُنظر: ((فتح الباري)) لابن حجر   (8/314)، ((مجموع فتاوى ورسائل العثيمين)) (20/277).     
[11] ممَّن نقَلَ الإجماعَ على ذلك القرطبيُّ، والفيروزآبادي، والبِقاعي،   والقاسميُّ، ومحمد;رشيد;رضا. يُنظَر: ((تفسير القرطبي)) (8/61)، ((بصائر   ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/227)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي (2/151)، ((تفسير   القاسمي)) (5/342)، ((تفسير المنار)) لمحمد رشيد رضا (10/131).      لكن قال ابنُ الجوزي؛ قال: (هي مدنيَّةٌ   بإجماعِهم، سوى الآيتينِ اللَّتينِ في آخِرِها لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ فإنَّها نزَلَت بمكَّةَ). ((تفسير ابن الجوزي)) (2/230).      وقيل: إنَّها مَدَنيَّةٌ إلَّا قَولَه: مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا   أَنْ يَسْتَغْفِرُوا ....   يُنظَر: ((تفسير الزمخشري)) (2/241)، ((تفسير ابن عطية)) (3/3)، ((تفسير الرازي))   (15/521)، ((الإتقان)) للسيوطي (1/88).     
[12] يُنظر: ((التفسير   الوسيط)) لطنطاوي (6/191)).      
[13] يُنظر: ((مجموع الفتاوى)) لابن تيمية (7/466) (28/437)، ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (6/191).     
[14] يُنظر: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (6/193).