ناوی سوڕەت ، سورەتى ( هود ) (1)
وەهیچ ناوێکی تر نی یە .
عوقبەی کوڕی عامر خوا لێی ڕازی بێت ، دەڵێت : ((قلتُ: يا رَسولَ الله، أَقْرِئْني سورةَ هودٍ، وسورةَ يوسفَ... الحديثَ)) (2).
واتە : گوتم : ئەی پێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم سورەتى هود ویوسفم بۆ بخوێنە ...
ڕونکردنەوەی ( المكي ) و (المدني):
سورەتی (هود) سوڕەتێکی مەکییە (3) ، وکۆدەنگی زانایانی لەم بارەیەوە نەقڵ کراوە (4).
مەقاسیدی ومەبەستەکانی سورەتى ( هود ):
لەگرنگترین مەقاسیدی ومەبەستەکانی سورەتى ( هود ):
- جێگیر کردنی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ودڵدانەوەی (5).
مەوزوع وبابەتەکانی سورەتى ( هود ):
لەگرنگترین مەوزوع وبابەتەکانی سورەتى ( هود ):
1. ئاگادار کردنەوەی لەبارەی ڕێز وفەزڵی قورئانەوە ، وهێنانەوەی بەڵگە لەسەر ئەوەی لەلایەن خوداوەیە .
2. ڕونکردنەوەی ئەوەی خوای پەروەردگار ئاگاداری هەموو شتە شاراوە ونادیارەکانە ، وزەمانەت کردنی ڕزقی هەموو دروست کراوەکان .
3. ئیسپات کردنی زیندو بوونەوە وپاداشت وسزا .
4. ڕونکردنەوەی حاڵی خەڵک لەکاتی خۆشی ناخۆشیدا .
5. جێگیر کردنی پێغەمبەر صلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ، و دڵ دانەوەی بەرانبەر ئەو سوکایەتیەی موشریکەکان پێیان دەکرد .
6. ڕونکردنەوەی حاڵی تاقمێک لەکافرەکان ، وە تاقمێک لەباوەڕداران ، وهێنانەوەی نموونە بۆیان .
7-باسکردنی بەسەر هاتی پێغەمبەران بەدوور ودرێژی وباسکردنی هەندێ لەڕوو داوەکانی ، وئەوەی کەتوشی بوون لەگەڵ گەلەکانیاندا ، لەوانە بەسەر هاتی ( نوح ، وهود ، وصالح ، وإبراهيم ، ولوط ، وشعيب ، وموسى عليهم صَلَواتُ اللَّهِ وسَلامُه ).
8. ڕێنیشاندان بەوەی کەخۆشگوزەرانیان دەکات ؛ وەک بەردەوام بوون لەسەر دین ، وڕوو نەکردنە ستەم کاران ، گرنگىدان بە نوێژ کردن .
9. ڕونکردنەوەی سودی بەسەرهاتەکان ، وباسی پێغەمبەران ؛ بۆ جێگیر کردنی دڵی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم .
10. سوڕەتەکە کۆتایی پێهێنراوە بەفەرمان کردن بەپشت بەستن بەخودا لەهەموو حاڵەتێکدا .
وەرگیراوە لە (موسوعة التفسير) لە ماڵپەڕى (الدُّرر السَّنية)
[1] سُمِّيتْ هذه السورةُ باسمِ نبيِّ الله هودٍ عليه السَّلامُ؛ لتكَرُّرِ اسمِه فيها خمسَ مرَّاتٍ، ولأنَّ ما حُكِي عنه فيها أطولُ مما حُكِيَ عنه في غيرِها، ولأنَّ عادًا وُصِفوا فيها بأنَّهم قومُ هودٍ في قولِه: أَلَا بُعْدًا لِعَادٍ قَوْمِ هُودٍ، وأيضًا لتَمييزِها مِن بينِ السُّوَرِ ذواتِ الافتتاحِ بـ (الر). يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/246)، ((تفسير القاسمي)) (6/71)، ((تفسير ابن عاشور)) (11/311).
[2] أخرجه النَّسائيُّ (953) وأحمد (17418) وابنُ حِبَّان (1842) والحاكِمُ (3988). صحَّح إسنادَه الحاكمُ (3988)، وجوَّد إسنادَه ابنُ مفلحٍ في ((الآداب الشرعية)) (3/232)، وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن النسائي)) (5454).
[3] وقيل: مكيةٌ إلَّا قولَه تعالى: وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ... إلى آخرِ الآية؛ فإنَّها مدنيةٌ. وقيل: مكيةٌ إلا الآياتِ (12) و (17) و(114) فمدنيةٌ. يُنظر: ((تفسير السمعاني)) (2/411)، ((تفسير البغوي)) (4/156)، ((تفسير الزمخشري)) (2/377)، ((تفسير ابن عطية)) (3/148).
[4] ممَّن نقَل الإجماعَ على ذلك: الفيروزابادي، والبقاعيُّ، ومحمد رشيد رضا. يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/246)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي (2/170)، ((تفسير المنار)) لمحمد رشيد رضا (12/3).
[5] يُنظر((تفسير ابن عاشور)) (11/313).