ناوی سورەت (ٳبراهیم) (1).
ڕونکردنەوەی (المكي) و(المدني):
سورەتى (ٳبراهیم) سوڕەتێکی مەکیە (2) ، وکۆدەنگی زانایان لەم بارەیەوە نەقڵ کراوە تەنها ئایەتێکی نەبێت ، و وتراوە : تەنها دوو ئایەتی نەبێت (3).
مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
- بیر خستنەوە بەنیعمەتەکانی خودا لەسەر خەڵک ، وهەڵنانیان بۆ شوکر کردنی ، وئاگادار کردنەوەیان لەنکۆڵی کردن وکوفرانە بژێری (4).
مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
1. باسکردنی قورئانی پیرۆز بەوەی کتابی هیدایەت وڕێنوێنییە ، وباسکردنی خاوەندارێتی خودا بۆ ئاسمانەکان وزەوی ، وپێغەمبەرانی بەزمانی خۆیان بۆ ناردوون ، بۆ ئەوەی مەبەستی خوایان بۆ ڕوون بکاتەوە .
2. باسکردنی بەسەرهاتی موسا عليه السَّلامُ، ونیعمەتی خودا بەسەر قەومەکەیەوە لەڕزگار کردنیان لەفیرعەون ، وەباسکردنی بەسەرهاتی هەندێ لەپێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیاندا ، ونموونەیەک لەگفتو گۆیان لەگەڵ گەلەکانیاندا، وسزای خودا بۆ ئەوانەی کەستەم کارن وپێغەمبەرانیان بەدرۆ دەخستەوە .
3. گفتوگۆی کەسە لاوازەکان وکەسە خۆ بەزل زانەکان ، وموجادەلەی شەیتان لەنێو ئاگری دۆزەخدا ، پاشان باسکردنی حاڵی بەهەشتیەکان وئەو نازو نیعمەتەی کەتێیدان ، پاشان نموونە هێناوەنەوە بۆ کەلیمەی ئیمان وکوفر ، پاشان باسکردنی حاڵی بێباوەڕەکان ، کەنیعمەتی خوایان گۆڕی بەکوفر ، وگەلەکەیان توشی نەهامەتی کرد ، وەباسکردنی ئەو باوەڕدارانەی کە نیعمەتی خودایان نەگۆڕی بەکوفرانە بژێری ، ونوێژیان ئەنجام دا ، ولەوەی خودا پێی بەخەشیبوون دەیان بەخشی وبەنهێنی وئاشکرا .
4. باسکردنی هەندێ لەنیعمەتەکانی خودا بەسەر دروستکراوەکانی .
5. هەواڵی ئیراهیم عليه السَّلامُ وعیبادەت کردنی بۆ خودا و واز هێنان ونەکردنی عیبادەت بۆ بتەکان ، ودوعا کردنی بۆ نەوەکانی بە فراوانی ڕزق ، وخۆ زەلیل کردنی بۆ خودا ، پاشان ئامانجی پێغەمبەری صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، ڕوونکردۆتەوە کەئەویش ئاگادار کردنەوەیە تا ڕۆژی دوای .
6. وکۆتایی سوڕەتەکە بەچەند ئایەتێک کۆتایی پێهێندراوە کەئاگادار کردنەوە وهەڕەشەی تێدایە ، وباسکردنی جۆرێک لەسزا کەخودا بۆ ستەمکارەکانی ئامادە کردووە ، دواتر باسی ئەوەی کردووە کەله ڕۆژی دوییدا پاداشت وسزا هەیە ، هەموو کەسێک پاداشت وسزای کارەکانی وەردەگرێت ، وخودا زۆر بەپەلە حساب لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات .
[1] سُمِّيَتِ السُّورةُ بذلك؛ لِتَضمُّنِها قِصَّةَ إبراهيمَ عليه السَّلامُ، وما كان مِن إسكانِه ولَدَهُ إسماعيلَ بوادٍ غيرِ ذي زرْعٍ، وشُكْرِه للهِ تعالى على ما أنعَمَ عليه مِنَ الولدَينِ: إسماعيلَ وإسحاقَ. يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/268). قال ابنُ عاشورٍ: (ووَجْهُ تَسْميَتِها بهذا- وإنْ كان ذِكْرُ إبراهيمَ عليه السَّلامُ جَرى في كَثيرٍ مِنَ السُّورِ- أنَّها مِنَ السُّورِ ذَواتِ «الر»، وقد مُيِّزَ بَعضُها عن بَعضٍ بالإضافةِ إلى أسماءِ الأنبياءِ عليهم السَّلامُ الَّتي جاءت قِصَصُهم فيها، أو إلى مَكانِ بَعثةِ بَعضِهم، وهي سُورةِ «الحِجْرِ»؛ ولذلك لم تُضَفْ سُورةُ الرَّعدِ إلى مِثْلِ ذلك؛ لأنَّها مُتميِّزةٌ بفاتِحتِها بزِيادةِ حَرْفِ مِيمٍ على ألْفٍ ولامٍ وراءٍ). ((تفسير ابن عاشور)) (13/177). وقد جاءتْ بَعضُ الآثارِ عنِ السَّلفِ فيها تَسميةُ هذه السُّورةِ بسُورةِ إبراهيمَ. يُنظر: ((الدر المنثور)) للسيوطي (5/3).
[2] يُنظر: ((تفسير ابن جرير)) (13/588)، ((تفسير الماوردي)) (3/120)، ((تفسير البيضاوي)) (3/192).
[3] قال ابنُ الجوزي: (سورة إبراهيم وهي مكيَّةٌ مِن غيرِ خلافٍ عَلِمناه بينهم، إلَّا ما رُوي عن ابن عباس، وقتادة أنَّهما قالا: سوى آيتينِ منها، وهما قولُه: أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ بَدَّلُوا نِعْمَتَ اللَّهِ كُفْرًا وَأَحَلُّوا قَوْمَهُمْ دَارَ الْبَوَارِ [إبراهيم: 28] والتي بعدها). ((تفسير ابن الجوزي)) (2/503). وقال الفيروزابادي: (السورةُ مكيةٌ إجماعًا، غيرَ آيةٍ واحدة: أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ بَدَّلُوا نِعْمَتَ اللَّهِ كُفْرًا وَأَحَلُّوا قَوْمَهُمْ دَارَ الْبَوَارِ [إبراهيم: 28]). ((بصائر ذوي التمييز)) (1/268).
[4] يُنظر: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (7/507).