سورەتى ( الإسراء)
بەروار: 2020/06/27سەردارن: 1003نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

ناوی سورەت ( الإسراء)
بەم سوڕەتە دەوترێت سورەتى (بني إسرائيلَ) (1) ، وەئەوەی بەڵگەیە لەسەر ئەمە :
1. عائیشە رَضِيَ اللهُ عنها، دەڵێت : ((كان النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لا يَنامُ على فِراشِه، حتى يقرأَ كُلَّ لَيلةٍ بـ «بني إسرائيلَ» و«الزُّمَر»)) (2).
واتە : پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم هەموو شەوێک نەدەخەوت تاوەکو سورەتی«بني إسرائيلَ» و«الزُّمَر»ی نەخوێندبایە .
2. عبد اللەی کوڕی مەسعود رَضِيَ اللهُ عنه، گوتویەتی : سورەتی «بني إسرائيلَ» و«الكَهفِ» و«مَريمَ» و«طه» و«الأنبياءِ»: لەوانەن کەزوو دابەزیون ولەبەر کراون (3) ، وموڵکێکی کۆنن (4) (5).
وەهەروەها پێی دەوترێت سورەتى (الإسراء) هەروەک لەزۆر سوڕەتەکاندا هەیە (6).
فەزائیل وتایبەت مەندیەکانی ئەم سوڕەتە :
1. پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم هەموو شەوێک دەیخوێند ، هەرەوک پێشتر ئاماژەمان پێ دا .
2. یەکێکە لەو سورەتانەى کە لەسەرتاوە دابەزیووە و ئەوانەی کە زوو هاوەڵان لەبەریان کردبوو ، هەرەوک پێشتر ئاماژەمان پێ دا .
ڕونکردنەوەی (مەکی ) ( مەدەنی):
سورەتى ئیسڕاء سوڕەتێکی مەکییە (7) ، وکۆدەنگی زانایان لەم بارەیەوە نەقڵ کراوە (8).
مەقاسید ومەبەستەکانی ئەم سوڕەتە :
1. چەسپاندنی بنچینەی عەقیدەی ئیسلامی ، وپاکردنەوەی لەهەموو شتێک کەبیشوێنێت (9).
2. باسکردنی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم، وڕونکردنەوەی هەوڵوێستی موشریکەکان بەرانبەری (10).
3. وڕونکردنەوەی هەندێ لەتەکلیفە شەرعیەکان کەکۆمەڵێ قەواعیدی پەروەردەیی تاک وکۆمەڵگای لەخۆ گرتووە (11).
مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
1. ئاماژەدان بە ( الإسراءِ )، وە ڕونکردنەوەی حوکمەکەی ، وباسکردنی ( المِعراج ).
2. باسکردنی ئەو کتابەی کەخودا دای بەموسا عليه السلامُ؛ بۆ ئەوەی هەدیەک بێت بۆ گەلەکەی ، وهەواڵ دان بەوەی بەنی ئیسرائیل دوو جار فەسادی دەنێنەوە لەسەر ئەرز .
3. ڕونکردنەوەی فەزڵی قورئان ، بەوەی ڕێنیشاندەرە بۆ باشترین ڕێگا ، وموژدە دەدات بەباوەڕداران بەپاداشتی گەورە .
4. هێنانی بەڵگە لەسەر تاک وتەنهای خودا ، بەڵگە هێنانەوە بەنیشانەی شەو وڕۆژ وئەوەی تیایاندایە ، وهەموو مرۆڤێک لەڕۆژی دواییدا کتابەکەی لەگەڵ دەبێت کەچاکە وخراپەکانی تێدا تۆمار کراوە .
5. ڕونکردنەوەی سوننەتی خودا لەسەدەکانی ڕابردوودا لەبارەی ئەوانەی کەبەهیلاکی بردوون ، وسەرەنجامی فسق وتاوان وستەم لەناو چوون وڕوو ڕەشیە .
7. ڕونکردنەوەی ئەوەی کە خۆشگوزەرانی دوا ڕۆژ پێوەی بەندە ، وەئەوە مرۆڤ خۆیەتی کەهەوڵی بۆ دەدات وبەدەستی دێنێت یاخود بەپێچەوانەوە .
8. فەرمان کردن بەعیبادەت کردن بۆ خودا ، وباسکردنی خاڵە بەهێز کەرەکانی لایەنی کۆمەڵایەتی وچاک بوون لەگەڵ دایک وباوک ، وکەسە نزیکەکان ، ومامناوەند بوون لەمەسروفات کردندا ، وڕێگری کردنی لەکوشتنی منداڵ ، وڕێگری کردن لەزینا ، وڕێگری کردن لەتەسەڕوف کردن بەماڵی هەتیوەوە بەباشترین شێوە نەبێت تاوەکو گەورە دەبێت ، وەفەرمان کردن بەپەیمان پاراستن ، وڕێگری کردن لەمرۆڤ لەوەی قسە لەبارەی شتێکەوە نەکات کەزانیاری لەبارەوە نی یە .
9. ڕێگری کردن لەوەی لەگەڵ خودادا کەسی تر بپەرسترێت ، وهێنانی بەڵگە لەسەر بەتاڵی ئەوانەی کەلەگەڵ خودا هاواریان پێ دەکرێت ، وپوچەڵ کردنەوەی ئەو بیرکردنەوەیەیی کەحەزی بەکچ نەدەکرد .
10. ڕونکردنەوەی کارەکانی خودا لەقورئاندا ، بۆ ئەوەی خەڵک بیر بکەنەوە ، بەڵام هیچ سودی نەبوو بەڵکو زیاتر دوور کەوتنەوە .
11. باسکردنی تەسبیح کردنی خودا لەلایەن هەموو بونەوەرەکانەوە .
12. باسکردنی بەشێک لەقسەی موشریکەکان تایبەت بەزیندو بوونەوە ، وڕەددانەوەی ، وفەرمان کردن بەبڕاوا داران بەقسەی جوان .
13. باسکردنی بەسەرهاتی خەڵک ، وڕێزگرتن لەئادەم بەفەرمان کردن بەسەژدە بردن بۆی ، وهەڵوێستی شەیتان لەو بارەیەوە ، وبەرپا کردنی دوژمنایەتی لەگەڵ نەوەکانی ئادەم ، وڕونکردنەوەی ئەوەی شەیتان دەسەڵاتی بەسەر بەندە ڕاستگۆکاندا نی یە .
14. ڕونکردنەوەی جۆرەکانی نیعمەتی خودا لەبەحر ووشکانیدا ، وفریای ئەو کەسانە دەکەوێت کەهانای بۆ دەبەن ، وکاتێ کەناخۆشیەکەی لەسەر لابردن ئەوکات پشتی لێ دەکەن .
15. باسکردنی ڕێز گرتنی خوا لەئادەم ، وهەندێ لەڕوداوەکانی ڕۆژی دوایی .
16. ڕونکردنەوەی جێگیر کردنی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم، وەفەرمان کردن بەبەردەوام بوون لەسەر نوێژ کردن ، وقورئان خوێند ، وئیعلان کردنی هاتنی حەق وپووچەڵ بوونەوەی باتڵ .
17. وەسف کردنی قورئان وڕونکردنەوەی ئیعجازەکانی ، وباسکردنی داواکاری موشریکەکان کەداوایان لەپێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم دەکرد ، داوایەک بوو پەیوەندی بەوەزیفەی پێغەمبەرایەتیەوە نەبوو .
18. باسکردنی بەشێک لەبەسەرهاتی موسا لەگەڵ فیرعەوندا .
19. ڕونکردنەوەی ئەوەی ئەم قورئانە خودا بەحەق دایبەزاندووە ، وڕوونی کردۆتەوە وبەیانی کردووە بۆ ئەوەی پێغەمبەر لەسەر خۆی صلَّى الله عليه وسلَّم بەسەر خەڵکدا بیخوێنێتەوە ، وبەش بەش دایبەزاندووە ،وئەهلی کتاب وزانایان کاتێ قورئانیان بەسەردا بخوێندرایەتەوە دەچوون سەژدە وخۆیان مل کەچ دەکرد .
20. کۆتایی بەسوڕەتەکە هێناوە بەفەرمان کردن بەسوپاس وحەمد کردنی ئەو خودایەیی کەمنداڵی بۆ خۆی قەرار نەداوە ، وشەریکی نی یە لەکەوندا .


[1] وجهُ تَسميتِها بذلك أنَّه ذُكِرَ فيها مِن أحوالِ بني إسرائيلَ ما لم يُذكَرْ في غَيرِها، ولِقَولِه فيها: وَقَضَيْنَا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ فِي الْكِتَابِ لَتُفْسِدُنَّ فِي الْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ [الإسراء: 4]. يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/288)، ((تفسير ابن عاشور)) (15/5). 
 [2] أخرجه الترمذي (2920) واللفظ له، وأحمد (24433)، والنَّسائي في ((السنن الكبرى)) (11444). قال الترمذي: (حسنٌ غريبٌ)، ووثَّق رجالَه الهيثميُّ في ((مجمع الزوائد)) (2/275)، وحسَّنه ابنُ حجر -كما في ((الفتوحات الربانية)) لابن علان (3/157)-، وجوَّد إسنادَه ووثَّقَ رجالَه ابنُ باز في ((النكت على التقريب)) (172)، وصَحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن الترمذي)) (2920). 
 [3] العتاق الأُوَل: أي: السُّور التي أُنزِلَت أوَّلًا بمكَّةَ. يُنظر: ((النهاية)) لابن الأثير (3/179)
 [4] تِلادي: أي: مِن أوَّلِ ما أخَذْتُه وتعلَّمْتُه بمكَّةَ. يُنظر: ((النهاية)) لابن الأثير (1/194). 
 [5] رواه البخاري (4739). 
 [6] سُمِّيَت بذلك؛ لذِكْرِها الإسراءَ بالنبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم في أوَّلِها، واختُصَّت بذِكرِه. يُنظر: ((تفسير ابن عاشور)) (15/5). وتُسمَّى أيضًا سورةَ (سبحان)؛ لافتتاحِها به. يُنظر: ((تفسير ابن أبي زمنين)) (3/5)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/288). 
 [7] وقيل: مَكِّيَّةٌ إلَّا الآياتِ (26، 32، 33، 57)، ومِن آية (73) إلى آية (80) فمَدنيَّةٌ. وقيل: مَكِّيَّةٌ إلَّا قَولَه عَزَّ وجَلَّ: إِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهِ... [الآية: 85]. وقيل غيرُ ذلك. يُنظر: ((تفسير ابن جرير)) (14/411)، ((الوسيط)) للواحدي (3/93)، ((تفسير الزمخشري)) (2/646)، ((تفسير ابن عطية)) (3/441)، ((تفسير القرطبي)) (10/203)، ((تفسير البيضاوي)) (3/247). 
 [8] ممَّن نقل الإجماعَ: بشيرُ بن حامد أبو النعمان -نسبه إليه أبو حيان-، ومجد الدين الفيروزابادي، والبقاعي. يُنظر: ((تفسير أبي حيان)) (7/7)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/288)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي (2/228). 
 [9] يُنظر: ((نظم الدرر)) للبقاعي (11/286)، ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (8/279). 
 [10] يُنظر: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (8/274). 
 [11] يُنظر: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (8/279)