سورەتى (الأنبياءِ)
بەروار: 2020/06/27سەردارن: 1219نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

سورەتى (الأنبياءِ)
ناوی ئەم سوڕەتە نراوە بە سورەتى (الأنبياءِ) (1).
عبداللەی کوڕی مەسعود رَضي اللهُ عنه، دەڵێت : (سورةُ «بني إسرائيلَ» و«الكَهفِ» و«مَريمَ» و«طه» و«الأنبياءِ»: هُنَّ مِن العِتاقِ الأُوَلِ (2) ، وهُنَّ مِن تِلادي (3)).(4)
واته : ( سورەتی «بني إسرائيلَ» و«الكَهفِ» و«مَريمَ» و«طه» و«الأنبياءِ»: لەوانەن کەزوو دابەزیون ولەبەر کراون ، وموڵکێکی کۆنن .
فەزائیلی ئەم سوڕەتە وتایبەت مەندیەکانی :
یەکێکە لەو سوڕەتانەی کەهەر زوو دابەزیوە ، وهەروەها زووش لەبەر کراوە لەلایەن هاوەڵانەوە ، هەروەک عبداللەی کوڕی مەسعود رَضي اللهُ عنه ئاماژەی پێداوە .
ڕونکردنەوەی ( المكي )و(المدني):
سورەتى ( الأنبياءِ )مەکیە (5) ، وزیاد لەیەکێک لەزانایانی تەفسیر کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە (6).

ئامانج ومەقاسیدەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین ئامانج ومەقاسیدەکانی ئەم سوڕەتە:
1. ڕونکردنەوەی تەوحید ویەکتاپەرستی ، وهێنانەوەی بەڵگە لەسەری ، وئەوەی توشی پێغەمبەران بوو لەپێناو بانگەواز کردن بۆ لای خودا (7).

2. ئیسپات کردنی ڕۆژی دوایی ، وهێناوەی بەڵگە لەسەر ڕودانی (8).
مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
لەگرنگترین مەوزوع وبابەتەکانی ئەم سوڕەتە :
1. ئاگادار کردنەوە لەزیندو بوونەوە ، ودڵنیای دان لەسەر ڕودانی .
2. باس کردنی کۆمەڵێ لەو گومانانەی کەهاوبەش بڕیاردەرەکان لەبارەی پێغەمبەرەو صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ودەعوەکەیەوە دەیان وروژاند ، و وڵامدانەوەی ئەو گومانانە .
3. دڵ دانەوەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لەوەی کەموشریکەکان دەیان دایە پاڵی .
4. بیر خستنەوەی ئەوەی کەتوشی گەلانی پێشو بوو لەسزای بەدرۆی خستنەوەیان بۆ پێغەمبەرەکانیان .
5. هێنانەوەی بەڵگە لەسەر یەکتایی خودا ، وبەرزی وبڵندێتی .
6. باسکردنی بەسەر هاتی هەندێ لەپێغەمبەران ، لەوانە : ( موسى وهارونُ، وإبراهيمُ ولُوطٌ، وإسحاقُ ويَعقوبُ، ونوحٌ، وأيُّوبُ، وداودُ، وسُلَيمانُ، وإسماعيلُ، وإدريسُ، ويُونُسُ، وزكريَّا -عليهم الصَّلاةُ والسَّلامُ).
7. لەدوای باسکردنی پێغەمبەران ئاماژەدان بەمەبەستە گرنگەکەیان لەهاتنیان ، کەئەویش بانگ کردنی هەموو خەڵکە بۆ تەنها پەرستنی خودا بەدڵسۆزیەوە .
8. باسکردنی نیشانەکانی ڕۆژی دوایی ، وهەندێ لەناخۆشیەکانی ، وحاڵی خەڵک لەو ساتانەدا .
9. کۆتایی بەسوڕەتەکە هێنراوە بەباسکردنی یاساو وسوننەتێک لەسوننەتەکانی خودا کەبەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری بەسەردا نایەت ، کەئەویش ئەوەیە :
سەرەنجام بۆ باوەڕدارانە ، وەهەروەها ئاماژەدان بە بانگەوازی پێغەمبەرەکەی صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، ومەوقیفی دوژمنەکانی لەو بارەیەوە .


[1] ناوی ئەم سوڕەتە نراوە بە سورەتى (الأنبياءِ)؛ چونکە بەسەرهاتی پێغەمبەرانی لەخۆ گرتووە ، بڕوانە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/317). 
 الطِّيبي دەڵێت : (ئەم سوڕەتە لەسەرەتاوە باسی پێغەمبەرانی تێدا کراوە ، هەر لەبەر ئەوەشە ناو نراوە بە سورەتى( الأنبياءِ). ((حاشية الطيبي على الكشاف)) (10/307).
وە ابن تيمية دەڵێت: (سورەتی «الأنبياءِ» سورەتی «الذكر»ـە ، کە ئەم ئایەتانەی تێدایە : {مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ ذِكْرٍ مِنْ رَبِّهِمْ مُحْدَثٍ} الآيةَ [الأنبياء: 2]، و : {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} [الأنبياء: 7]، و: {لَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ} [الأنبياء: 10]، و: {هَذَا ذِكْرُ مَنْ مَعِيَ وَذِكْرُ مَنْ قَبْلِي} [الأنبياء: 24]، و: {وَذِكْرًا لِلْمُتَّقِينَ} [الأنبياء: 48]، و: {وَهَذَا ذِكْرٌ مُبَارَكٌ }[الأنبياء: 50]، و: {وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ }[الأنبياء: 105]). ((مجموع الفتاوى)) (15/265).
[2] العِتاق: جەمعی ( عتيقٍ)، واتە : کۆن ، یاخود: هەرشتێک کەلەوپەڕی جوانی وڕەوانبێژیدا بێت وە مەبەست لە: (العِتَاق الأُوَل): ئەو سوڕەتانەیە کەسەرەتا لەمەکە دابەزیون ، وئەوانەی کەسەرەتا موسوڵمانان فێری بوون . بڕوانە : ((النهاية)) لابن الأثير (3/179)، ((فتح الباري)) لابن حجر (8/388).
[3] تِلادي: واتە : ئەوانەی کە زوو ولەپێشدا لەبەر کراون، و(التِّلادُ): ئەوەی کەزوو بووە بە موڵک بڕوانە : ((فتح الباري)) لابن حجر (8/388).
[4] رواه البخاري (4739).
[5] يُنظر: ((تفسير الطبري)) (16/221)، ((تفسير الزمخشري)) (3/100).
[6] ئەوانەی کەکۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە : ابنُ عطيَّة، وابنُ الجوزي، والقرطبيُّ، وأبو حيان، ومجدُ الدين الفيروزابادي، والبِقَاعيُّ. يُنظر: ((تفسير ابن عطية)) (4/89)، ((تفسير ابن الجوزي)) (3/184)، ((تفسير القرطبي)) (11/266)، ((تفسير أبي حيان)) (7/406)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/317)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي (2/285). وقيل: السورةُ مكيةٌ، ويُستثني منها: أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ ... الآيةَ [الأنبياء: 44]، فهي مدنيَّةٌ. يُنظر: ((الإتقان في علوم القرآن)) للسيوطي (1/61)، ((تفسير ابن عاشور)) (5/17).
[7] يُنظر: ((زهرة التفاسير)) لأبي زهرة (9/4824).
[8] يُنظر: ((نظم الدرر)) للبِقَاعي (12/378).