سورەتى : (المؤمنون)
بەروار: 2020/06/27سەردارن: 728نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

ناوی سورەتەکە و هۆکاری ناونانی:

ناوی ئەم سورەتە نراوە بەسورەتی(المؤمنون) ؛ چونکە سەرەتا بەسەرکەوتن وسەرفرازی باوەڕداران دەستی پێ کردووە ، وچەند سیفەت وتایبەت مەندیەکی باوەڕدارانی لەخۆگرتووە وپاداشتیان لەڕۆژی دواییدا . يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروابادي (1/329)، ((تفسير القاسمي)) (7/280).
عبداللەی کوڕی سائیب خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: ((صلَّى لنا النبيُّ صلَّى الله عليه وسلَّم الصبحَ بمكةَ، فاستفتح سورةَ المؤمنينَ حتَّى جاء ذِكرُ موسَى وهارونَ أو ذِكرُ عيسَى -محمدُ بنُ عبَّادٍ  (1) يشكُّ، أو اختلفوا عليه- أخَذَتِ النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم سَعْلةٌ  (2) فركع، وعبدُ الله بنُ السَّائبِ حاضرٌ ذلك))  (3) .
واتە: پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم لەمەکە نوێژی بەیانی بۆ کردین ، و بەسورەتی (المؤمنون)دەستی پێ کرد تاوەکو گەشتە باسی موسا وهارون یاخود باسی عیسا ـ موحەمەدی کوڕی عوباد گومانی هەیە ، یاخود جیاوازن لەبارەیەوە ، پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم توشی کۆکە بوو وچووە ڕکوع وعبداللەی کوڕی سائیب ئامادەی ئەوەبوو.

ڕوونکردنەوەی( المكي )و ( المدني ):

سورەتی (المؤمنون) مەکی یە وزیاد لەزانایەکی تەفسیر کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە (4) .

مەقاسید وئامانجەکانی سوڕەتەکە:

گرنگترین مەقاسید وئامانجەکانی ئەم سورەتە:
1- تەئکید کردنەوەی لەتاک وتەنهایی خودا ، وبەتاڵ کردنەووی هاوبەش بڕیار دان(5) .
  ابنُ عاشورٍ دەڵێت: (هذه السورةُ تدورُ آيُها حولَ محورِ تحقيقِ الوحدانيَّةِ، وإبطالِ الشِّركِ ونقضِ قواعدِه، والتنويهِ بالإيمان وشرائعِه). ((تفسير ابن عاشور)) (18/6).
واتە: ئایەتەکانی ئەم سورەتە زیاتر جەخت لەتاک وتەنهایی خودا دەکەنەوە ، وەهەروەها بەتاڵ کردنەوەی شیرک وهەڵوەشاندنەوەی پایەکانی ، وئاگادار کردنەوە بەوەی باوەڕ بێنن بەشەریعەتەکەی.

2- تەئکید کردنەوە لەپێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم، وە وڵامدانەوەی ئەوانەی نکۆڵی لێ دەکەن لەبێ باوەڕان  . ((تفسير القاسمي)) (1/96).

3- ئاماژەدان بەڕەوشت وئاکارەکانی ئیسلام .
 الفيروزابادي دەڵێت: (مقصودُ السورةِ ومُعظَمُ ما اشتملَتْ عليه: الفتوى بفلاحِ المؤمنينَ، والدَّلالةُ على أخلاقِ أهلِ الإسلامِ). ((بصائر ذوي التمييز)) (1/329).
واتە: مەبەستی سوڕەتەکە وزۆربەی ئایەتەکانی کەلەخۆی گرتووە: ئاماژەدانە بەسەر کەوتنی باوەڕداران ، وڕوونکردنەوی ڕەوشتی ئەهلی ئیسلامە.

مەوزوع وبابەتەکانی سورەتەکە:

لەگرنگترین بابەت و مەوزوعەکان کە ئەم سورەتە لەخۆی گرتووە:
1- ڕوونکردنەوەی سیفەتی باوەڕداران ، وئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ خاوەن ئەو سیفاتانە.
2- باسکردنی قۆناغ وپلەبەندی چۆنیەتی دروست بوونی  مرۆڤ کەبەڵگەیە لەسەر تاک وتەنهایی خودا ، وتوانای لەسەر زیندووکردنەوە .
3-  ڕوونکردنەوەی هەندێ لەتوانای خودا لەم بوونەوەرەدا .
4- باسکردنی بەشێک لەژیانی پێغەمبەران ، وهەڵوێستی گەلەکانیان لەگەڵیان ، وەسەرەنجامیان چۆن بوو .
5- ئامۆژگاری کردنی پێغەمبەران بەوەی ڕزقی حەڵاڵ بخۆن ، وبەردەوام بن لەسەر کاری خێر ، وڕوونکردنەوەی ئەوەی ئاینی پێغەمبەران هەموو یەکە.
6- ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی موشریکەکانی لەبەرانبەر دەعوەی ئیسلامی دا ، ومەسیریان لەڕۆژی دوایی دا ،لەگەڵ ڕەددانەوەی گومانەکانیان ، ودڵدانەوەی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم بەشتێک کەزیاتر جێگیر ودامەزراوی بکات.
7- هێنانەوەی هەندێ بەڵگە لەسەر تاک وتەنهایی خودا و تواناکانی ، وەک دروست کردنی گوێ و چاو دڵ وپەیدا بوونیان لەسەر ئەرز وشایەتی دانیان لەسەر خودی خۆیان بەوەی خودا دروستکارە.
8- ئامۆژگاری کردنی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم بەوەی چاو بنوقێنێ لەوەی موشریکەکان کردوویانە وبەچاکە وڵامیان بداتەوە وپەنابگرێ بەخودا لەشەیتانی نەفرەت لێ کراو.
9- باسکردنی یەکێک لەمەشهەدەکانی ڕۆژی دوایی ، وئەوەی چاوەڕێی موشریکەکانە لەو ڕۆژەدا، وە حاڵیان لەکاتی دابەزینی فریشتەی ڕوح کێشان بۆ لایان .
10- ئەم سوڕەتە کۆتایی هێنراوە بەفەرمان کردن بەپێغەمبەرەکەی بەوەی ڕوو بکاتە خودا وداوای ڕەحمەت ولێ خۆش بوونی لێ بکات .

وەرگیراوە لە (موسوعة التفسير) لە ماڵپەڕى (الدُّرر السَّنية)



[1] هو أحدُ رجالِ الإسنادِ.
[2] السَّعلةُ: فَعلةٌ مِن السُّعالِ. يُنظر: ((مرقاة المفاتيح)) للقاري (2/693).
[3] أخرجه مسلم (455).
[4] ممَّن نقَل الإجماعَ على ذلك: ابنُ الجوزي، والقرطبي، وأبو حيانَ، والفيروزابادي، والبقاعي. يُنظر: ((تفسير ابن الجوزي)) (3/254)، ((تفسير القرطبي)) (12/102)، ((تفسير أبي حيان)) (7/545)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/329)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي (2/302).