ده‌روازه‌ى یه‌كه‌م : له‌باره‌ى كڕین و فرۆشتنه‌كانه‌وه «البُيُوع»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی كڕین وفرۆشتن وحوكمه‌كه‌ى؟
أ. پێناسه‌كه‌ى:
به‌یع له زماندا: بردنی شتێك وپێدانی شتێكه.
له شه‌رعیشدا: گۆڕینه‌وه‌ى ماڵێكه به ماڵێكی تر -با له ئه‌ستۆش بێت- یا سودێكی حه‌ڵاڵ بۆ هه‌میشه‌یی، نه سو بێت ونه قه‌رز.
ب. حوكمه‌كه‌ی:
كڕین وفرۆشتن دروسته به به‌ڵگه‌ى فه‌رمایشتی خوا : ﴿وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ﴾ [البقرة: 275] «خوا كڕین وفرۆشتنی حه‌ڵاڵ كردوه، وسو خواردنیشی حه‌رام كردوه». هه‌روه‌ها له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «إِذَا تَبَايَعَ الرَّجُلَانِ، فَكُلُّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا بِالْخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا، وَكَانَا جَمِيعًا» «ئه‌گه‌ر دو كه‌س كڕین وفرۆشتنیان كرد ئه‌وه هه‌ر دوكیان سه‌ر پشكن تا له یه‌ك جیا نه‌بو بێتنه‌وه وپێكه‌وه بن»(١). موسڵمانانیش كۆكن له سه‌ر دروستێتی كڕین وفرۆشتن به گشتی. پێویستی خه‌ڵكیش ئه‌یخوازێت ببێت؛ چونكه مرۆڤ پێویستی ئه‌كه‌وێت به‌وه‌ى لای غه‌یره خۆیه‌تی وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی پێوه په‌یوه‌سته، هیچ ڕێگه‌كیش نیه بۆ گه‌یشتن پێی وبه ده‌ستهێنانی مه‌گه‌ر به كڕین وفرۆشتن، بۆیه دانایی ده‌خوازێت دروست وشه‌رعی بێت بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ى ده‌ته‌وێ.
پرسى دوه‌م: پایه‌كانی كڕین وفرۆشتن:
پایه‌كانی سیانن: گرێده‌ر، وگرێ له سه‌ر دراو، وشێوازه‌كه‌ی «الصيغة».
- گرێده‌ره‌كه: كڕیار وفرۆشیار ده‌گرێته‌وه.
- گرێ له سه‌ر دراویش: فرۆشراوه‌كه‌یه.
- صیغه‌كه‌ش بریتیه له: ئیجاب وقه‌بوڵ كردن «الإيجاب والقبول».
ئیجابیش: بریتیه له‌و له‌فزه‌ى له فرۆشیاره‌وه ده‌رده‌چێت، وه‌ك بڵێت: فرۆشتم.
قه‌بوڵكردنیش: بریتیه له‌و له‌فزه‌ى له كڕیاره‌وه ده‌رده‌چێت(٢)، وه‌ك بڵێت: كڕیم.
ئه‌مه بریتیه له شێوازی وته‌یی.
شێوازی كرده‌ییش بریتیه له پێدان وه‌رگرتن «المعاطاة»، وه‌ك ئه‌وه‌ی كڕیار نرخی كاڵاكه بداته فرۆشیار، ئه‌ویش كاڵاكه‌ى پێ بدات به بێ هیچ قسه‌یه‌ك.
پرسى سێیه‌م: شایه‌تگرتن له سه‌ر كڕین وفرۆشتن:
شایه‌تگرتن له سه‌ر كڕین وفرۆشتن سوننه‌ته واجب نیه، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿وَأَشْهِدُوا إِذَا تَبَايَعْتُمْ﴾ [البقرة:282] «وشاهید بگرن بۆ كڕین وفرۆشتن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه ودو به‌ره‌كی دروست نه‌بێت». جا خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمانی كرد به شایه‌ت گرتن له كڕین وفرۆشتندا، ئه‌وه‌نده نه‌بێت ئه‌م فه‌رمانه بۆ سوننه‌ت بونه، به به‌ڵگه‌ى فه‌رمایشته‌كه‌ى تری خوا : ﴿فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُمْ بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ﴾ [البقرة:283] «ئه‌گه‌ریش متمانه‌تان به یه‌كتر هه‌بو ئه‌وا نه‌نوسین وشایه‌تنه‌گرتن ونه‌بونی بارمته هیچی تێدا نیه». ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى فه‌رمانه‌كه بۆ ڕێ نیشاندانه، به مه‌به‌ستی به به‌ڵگه كردن (التَّوثِيق) وبه‌رژه‌وه‌ندی. هه‌روه‌ها له عوماڕه‌ى كوڕی خزه‌یمه‌وه، مامی بۆی گێڕاوه‌ته‌وه -كه له هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ره ـ صلی الله علیه وسلم ـ -(٣): «أَنَّ النَّبِيَّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ ابْتَاعَ فَرَسًا مِنْ أَعْرَابِيٍّ فَاسْتَتْبَعَهُ النَّبِيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ لِيَقْضِيَهُ ثَمَنَ فَرَسِهِ، فَأَسْرَعَ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ الْمَشْيَ، وَأَبْطَأَ الْأَعْرَابِيُّ، فَطَفِقَ رِجَالٌ يَعْتَرِضُونَ الْأَعْرَابِيَّ فَيُسَاوِمُونَهُ بِالْفَرَسِ، وَلَا يَشْعُرُونَ أَنَّ النَّبِيَّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ ابْتَاعَهُ» «په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ وڵاخێكی له ده‌شته‌كیه‌ك كڕیوه، ئه‌میش دوای كه‌وتوه تا پاره‌ى وڵاخه‌كه‌ى لێ وه‌ر بگرێت، به‌ڵام په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ خێراتر ڕۆیشتوه وده‌شتیه‌كه‌ش خاو بوه، ئیتر خه‌ڵكیش ڕێیان پێده‌گرت وسه‌ودا ومامه‌ڵه‌ى وڵاخه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، نه‌یان ده‌زانی كه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ كڕیویه‌تی. ڕ‌وى مه‌به‌ست له به‌ڵگه‌كه: ئه‌وه‌یه په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ وڵاخه‌كه‌ی لێ ده‌كڕێت وهیچ شاهیدێكیش نیه له نێوانیان، ئه‌گه‌ریش له كڕین وفرۆشتن دا واجب بوایه، په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ به بێ شایه‌ت گرتن نه‌یده‌كڕی.
هاوه‌ڵانیش له سه‌رده‌می وی‌دا ـ صلی الله علیه وسلم ـ له بازاڕه‌كان كڕین وفرۆشتنیان ده‌كرد، لێیانه‌وه نه‌هاتوه فه‌رمانی پێكردبێتن به شایه‌تگرتن، وله خۆشیانه‌وه نه‌هاتوه كردبێتیان.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كڕین وفرۆشتن له‌و شتانه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ى خه‌ڵك له بازه‌ڕكاندا زۆر ڕو ده‌دات، جا ئه‌گه‌ر له سه‌ر هه‌مو شتێك شایه‌ت بگرن ئه‌بێته مایه‌ی بارگرانی وناڕه‌حه‌تی.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاڵاكه له گرێ به‌سته گه‌وره‌كان بو، نرخه‌كه‌شی قه‌رز بو، پێویستی ده‌كرد به به‌ڵگه بكرێت، ئه‌وه ئه‌بێت بنوسرێته‌وه وشایه‌تیشی له سه‌ر بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ناكۆكی دروست بو له نێوانیاندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كه.
پرسى چواره‌م: سه‌ر پشكی له كڕین وفرۆشتندا:
«الْخِيَار»: ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌ك له كڕ یار وفرۆش یار مافی بردنه سه‌ر یان هه‌ڵ وه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌بێت.
بنه‌ماش له كڕین وفرۆشتن دا ئه‌وه‌یه كه‌ى پایه ومه‌رجه‌كانی تێدا بو ئه‌بێت جێ به جێ ببێت «لازم»، وبۆ كه‌س نیه له دو لایه‌نه گرێ ده‌ره‌كه لێی په‌شیمان ببێته‌وه.
به‌ڵام دینی ئیسلام دینی ئاسانی وفراوانیه، ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی وهه‌ل ومه‌رجی هه‌مو تاكه‌كانی كردوه. له‌وانه‌ش: موسڵمان ئه‌گه‌ر كاڵایه‌كی كڕی یا فرۆشت به هۆیه‌كه‌وه، ئینجا په‌شیمان بویه‌وه، ئه‌وا شه‌رع سه‌ر پشكی بۆ حه‌ڵاڵ كردوه تا بیری لێ بكاته‌وه، وسه‌رنجی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بدات، ئه‌وسا یا مامه‌ڵه‌كه ده‌باته سه‌ر یا په‌شیمان ده‌بێته‌وه، به گوێره‌ى ئه‌وه‌ى گونجاوه.
به‌شه‌كانی سه‌ر پشك بون: سه‌ر پشكی چه‌ند به‌شێكی هه‌یه، گرنگترینیان:
یه‌كه‌م: سه‌ر پشكی نشتگه «خِيَارُ الْمَجْلِس»:
كه بریتیه له‌و شوێنه‌ى كڕین وفرۆشتنه‌كه‌ى تێدا ڕو ده‌دات، جا هه‌ر یه‌ك له دو لایه‌نه گرێ داره‌كه سه‌ر پشكه مادام له نشتگه (مجلس)ى گرێ به‌ستنه‌كه‌ن وجیا نه‌بونه‌ته‌وه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر ، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «الْبَيِّعَانِ بِالْخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا» «كڕیار وفرۆشیار سه‌ر پشكن مادام جیا نه‌بونه‌ته‌وه»(٤).
دوه‌م: سه‌ر پشكی مه‌رج «خِيَارُ الشَّرْط»:
بریتیه له‌وه‌ى هه‌ر دو لا، یان یه‌كێكیان سه‌ر پشكی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بكاته مه‌رج كه گرێ به‌سته‌كه ببه‌ستێت یا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، كه ئه‌و ماوه دیاری كراوه‌ی نێوانیان له سه‌ره‌تاى گرێ به‌سته‌كه‌وه ته‌واو بو وهه‌ڵیان نه‌وه‌شانده‌وه ئه‌وه گرێ به‌سته‌كه جێبه‌جێ ده‌بێت. بۆ نمونه: پیاوێك ئۆتۆمبیلێك بكڕێت له كه‌سێكی تر، وكڕیاره‌كه ئه‌ڵێ: تا یه‌ك مانگ سه‌ر پشكم، جا ئه‌گه‌ر له‌و مانگه‌دا په‌شیمان بویه‌وه له كڕینه‌كه، ئه‌وا بۆی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا به ته‌واوبونی مانگه‌كه فرۆشتنی ئۆتۆمبیله‌كه جێبه‌جێ ده‌بێت.
سێیه‌م: سه‌ر پشكی عه‌یب «خِيَارُ العَيْب»:
بریتیه له‌و سه‌ر پشكیه‌ى كه بسێن هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر عه‌یبێكی له كاڵاكه بینیه‌وه، وفرۆشیاره‌كه‌ش پێی نه‌وتبو، یا فرۆشیار پێی نه‌زانی بو، وبه هۆی ئه‌م عه‌یبه‌وه نرخی كاڵاكه كه‌م ده‌كات. بۆ زانینی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای شاره‌زایان له بازرگانه باوه‌ڕپێكراوه‌كان، چیان پێ عه‌یب بو، سه‌ر پشكی بۆ ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا نه‌خێر. ئه‌م سه‌ر پشكیه‌ش بۆ كڕیار ده‌چه‌سپێت، ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌یباته سه‌ر وقه‌ره‌بوی عه‌یبه‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه، كه بریتیه له نرخی كاڵاكه به بێ عه‌یبی ونرخه‌كه‌ى به عه‌یبداری، ئه‌گه‌ریش حه‌زی لێ بو ماڵه‌كه ده‌داته‌وه وپاره‌كه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه.
چواره‌م: سه‌ر پشكی گزی كردن «خِيَارُ التَّدْلِيسِ»:
بریتیه له‌وه‌ى بفرۆشه‌كه گزیه‌ك بكات له كڕیاره‌كه كه له نزخه‌كه‌ى زیاد بكات، ئه‌م كاره‌ش حه‌رامه له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «مَنْ غَشَّنَا فَلَيْسَ مِنَّا» «هه‌ر كه‌س فلێڵمان لێ بكات له ئێمه نیه»(٥). بۆ نمونه: سه‌یاره‌یه‌كی هه‌بێت، عه‌یبێكی زۆر له ناوه‌وه‌ى هه‌بێت، ئه‌میش ده‌ڕوا به ڕه‌نگێكی جوان نمایشی ده‌كات، دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ى وا ده‌ڕازێنێته‌وه تا كڕیار فریو بدات وا بزانێت بێ عه‌یبه، ده‌یكڕێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا كڕیار مافی گێڕانه‌وه‌ى كاڵاكه‌ى هه‌یه بۆ فرۆشیار وپاره‌كه‌ى ده‌باته‌وه.
پرسى پێنجه‌م: مه‌رجه‌كانی كڕین وفرۆشتن:
مه‌رجه بۆ دروست بونی كڕین وفرۆشتن ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه هه‌بێت:
یه‌كه‌م: ڕازیبونی نێوان كڕیار وفرۆشیار. خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً عَنْ تَرَاضٍ مِنْكُم﴾ [النساء:29] «ئه‌ى باوه‌ڕداران بۆتان حه‌ڵاڵ نیه ماڵی یه‌كتر بخۆن به ناهه‌ق، مه‌گه‌ر به گوێره‌ى شه‌رع وكه‌سابه‌تی حه‌ڵاڵ وبه ڕه‌زامه‌ندی خۆتان». وله ئه‌بو سه‌عیدی خودریه‌وه ـ رضي الله عنه ـ په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «إِنَّما البَيْعُ عَنْ تَرَاضٍ» «كڕین وفرۆشتن به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر دو لا ده‌بێت»(٦). بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان زۆری لێ بكرێت -به ناحه‌ق- دروست نابێت، ئه‌گه‌ریش به هه‌ق بو وه‌ك ئه‌وه‌ى قازی زۆر له كه‌سێك بكات بۆ فرۆشتنی شتێك تا قه‌رزه‌كه‌ى بداته‌وه.
دوه‌م: ئه‌بێت گرێده‌ر هه‌ڵس وكه‌وت دروست بێت (جائز التصرف)، به‌وه‌ى: باڵغ وعاقل وئازاد وسه‌ر ڕاست بێت.
سێیه‌م: ئه‌بێت بفرۆش خاوه‌نی كاڵاكه بێت، یا له جێی خاوه‌نه‌كه‌ى بێت، وه‌ك بریكار وه‌سیه‌ت بۆ كرا‌و وكاربه ده‌ست (الولي) وبه‌ڕێوه‌به‌ر (الناظر). جا كه‌سێك شتێك بفرۆشێت هی خۆی نه‌بێت دروست نابێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى ـ صلی الله علیه وسلم ـ بۆ حه‌كیمی كوڕی حیزام ـ رضي الله عنه ـ : «لا تَبِعْ مَا لَيْسَ عِنْدَكَ» «شتێك لات نیه مه‌یفرۆشه»(٧).
چواره‌م: ئه‌بێت كاڵاكه له‌و شتانه بێت كه حه‌ڵاڵه كه‌ڵكی لێوه‌ر بگیرێت، وه‌ك خواردن، خواردنه‌وه، وپۆشاك، وسوار، وخانوبه‌ره، وهاوشێوه‌كانی، بۆیه فرۆشتنی ئه‌وه‌ى حه‌رامه، وسودی لێ ببینرێت دروست نیه، وه‌ك مه‌ی وبه‌راز ومرداره‌وه بو، وئامێره‌كانی ڕابواردن ومۆسیقا. له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى جابر ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «إِنَّ اللهَ حَرَّمَ بَيْعَ الْخَمْرِ، وَالْمَيْتَةِ، وَالْخِنْزِيرِ، وَالْأَصْنَامِ» «خوا فرۆشتنی مه‌ى ومرداره‌وه بو وبه‌راز وبتی قه‌ده‌غه كردوه»(٨). هه‌روه‌ها له ئیبن عه‌بباسه‌وه ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «وَإِنَّ اللهَ تَعَالَى إِذَا حَرَّمَ عَلَى قَوْمٍ أَكْلَ شَيْءٍ حَرَّمَ عَلَيْهِمْ ثَمَنَهُ» «خوا ئه‌گه‌ر شتێكی له سه‌ر گه‌لێك حه‌رام كرد، نرخه‌كه‌شیان له سه‌ر حه‌رام ده‌كات»(٩). دروستیش نیه سه‌گ بفرۆشرێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو مه‌سعود ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «نَهَى رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ عَنْ ثَمَنِ الكَلْبِ...» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ڕێگری كرد له نرخی سه‌گ»(١٠).
پێنجه‌م: ئه‌بێت بتوانرێت كاڵاكه ته‌سلیم بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ى نه‌توانرێ ته‌سلیم بكرێ وه‌ك نه‌بو (الْمَعْدوم) وایه، كه دروست نابێت بفرۆشرێت، چونكه ئه‌ڕواته ژێر كڕین وفرۆشتنی فریودان «الغَرَر»ه‌وه(١١)، جا كڕیار پاره‌كه ده‌دات به‌ڵام كاڵاكه‌ی نایه‌ته ده‌ست، بۆیه فرۆشتنی ماسی له ئاودا، وناوك له خورمادا، وباڵنده له هه‌وادا، وشیر له گواندا، وبێچوی سك دایك، وئاژه‌ڵی هه‌ڵاتو، هه‌مو ئه‌مانه دروست نیه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: «نَهَى رَسولُ الله ـ صلی الله علیه وسلم ـ عنْ بَيْعِ الغَرَر» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ ڕێگری كرد له كڕین وفرۆشتنی فریودان»(١٢).
شه‌شه‌م: ئه‌بێت كاڵاكه بۆ هه‌ر دو لا زانراو بێت، به بینینی له كاتی گرێ به‌سته‌كه‌دا، یا وه‌سفی بكات وه‌سفێك جیای بكاته‌وه له جگه له خۆی، چونكه نه‌زانین فریودانی تێدایه، فریودانیش نه‌هی لێكراوه، بۆیه شتێك بكڕێت ونه‌یبینی بێت یان بینیبێتی به‌ڵام نه‌زانراو بێت وله نشتگه‌ى گرێ به‌سته‌كه نه‌بێت دروست نابێت.
حه‌وته‌م: ئه‌بێت نرخه‌كه زانراو بێت، ئه‌مه‌ش به دیاری كردنی نرخی كاڵا فرۆشراوه‌كه، وبزانێت بایی چه‌نده.
پرسى شه‌شه‌م: ئه‌و كڕین وفرۆشتنانه‌ى نه‌هی لێكراوه:
ئه‌م شه‌رعه دانایه نه‌هی كردوه له هه‌ندێك كڕین وفرۆشتن كه ئه‌بێته مایه‌ی زایه‌كردنی له‌خۆی گرنگتر وه‌ك سه‌رقاڵ بون له جێبه‌جێكردنی په‌رستنێكی واجب، یا ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به خه‌ڵكی تر.
جا له‌و كڕین فرۆشتنانه‌ى كه نه‌هی لێكراوه:
1- كڕین وفرۆشن دوای بانگی دوه‌می ڕۆژی هه‌ینی:
كڕین وفرۆشتن دوای بانگی دوه‌م له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه جومعه‌ى له سه‌ر بێت دروست نابێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا : ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ﴾ [الجمعة: 9]. جا خوا نه‌هی ده‌كات له كڕین وفرۆشتن له‌و كاته‌دا، نه‌هیش، حه‌رام كردن ودروست نه‌بونی كڕین وفرۆشتنه‌كه ده‌خوازێت.
2- فرۆشتنی شتانێك به كه‌سێك كه به هۆیه‌وه گوناه ده‌كات، یا بۆ حه‌رام به كاری ده‌هێنێت:
جا شه‌ربه‌ت فرۆشتن به كه‌سێك بیكات به مه‌ى دروست نابێت، هه‌روه‌ها قاپ وقاچاغ بۆ كه‌سێك مه‌ی پێ بخواته‌وه، هه‌روه‌ها فرۆشتنی چه‌ك له كاتی فیتنه وئاشوبی نێوان موسڵماناندا. خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ﴾ [المائدة:2] «ویارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن له نێوان خۆتاندا ئه‌ی باوه‌ڕداران بۆ كردنی كاری خێر وته‌قوای خوا، ویارمه‌تی یه‌كتر مه‌ده‌ن بۆ شتێك تاوان وسه‌رپێچی وسنوری خوا به‌زاندنی تێدایه، وریا بن له پێچه‌وانه‌كردنی فه‌رمانی خوا چونكه خوا سزای به ئێشه».
3- فرۆشتن به‌سه‌ر فرۆشتنی براكه‌ت:
بۆ نمونه: كه‌سێك شتێكی سه‌ندوه به ده، پێی بڵێ: من پێت ده‌فرۆشم به له‌وه كه‌متر، یان له‌وه باشترت پێ ده‌فرۆشم به هه‌مان نرخ، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئیبن وعومه‌ر : «وَلَا يَبِعْ بَعْضُكم عَلى بَيْعِ بَعْض» «وكڕین وفرۆشتن مه‌كه‌ن به‌سه‌ر كرین وفرۆشتنی یه‌كتردا»(١٣).
4- كڕین به‌سه‌ر كڕین:
بۆ نمونه: كه‌سێك شتێكی فرۆشتوه، پێی بڵێ: فرۆشتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه، من به زیاتر لێت ده‌كڕم، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ى كڕیار وفرۆشیار له سه‌ر نرخه‌كه‌ش ڕێككه‌وتون. ئه‌م جۆره‌ش هه‌ر ده‌ڕواته ژێر ئه‌و نه‌هیه‌ى له فه‌رموده‌كه‌ى پێشودا هاتبو.
5- كڕین وفرۆشتنی «العِيْنَة»:
شێوازه‌كه‌ى ئاوهایه: كه‌سێك كاڵایه‌ك بفرۆشێت به یه‌كێكی تر به نرخێكی زانراو به قه‌رز، پاشان فرۆشیار لێی ده‌كڕێته‌وه به نرخێكی كه‌متر، له كۆتایی كاتی قه‌رزه‌كه‌شدا كڕیاره‌كه نرخی یه‌كه‌م ده‌دات. وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌ك بفرۆشێت به په‌نجا هه‌زار به قه‌رز بۆ ساڵێك، پاشان فرۆشیار لێی بكڕێته‌وه به چل هه‌زار به نه‌خت، په‌نجا هه‌زاره‌كه له ئه‌ستۆی ده‌مێنێته‌وه كڕیاره‌كه له سه‌ر ساڵه‌كه ده‌یدات. پێشی وتراوه: عینه، چونكه كڕیاره‌كه له شوێنی كاڵاكه عه‌ینێك ده‌بات، یانی: نه‌ختی حازر. ئه‌م كڕین وفرۆشتنه‌ش حه‌رامكراوه چونكه فێڵ ولف لێدانێكه بۆ گه‌یشتنه سو، له ئیبن عومه‌ره‌وه ، ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «إِذَا تَبَايَعْتُمْ بِالْعِينَةِ، وَأَخَذْتُمْ أَذْنَابَ الْبَقَرِ، وَرَضِيتُمْ بِالزَّرْعِ، وَتَرَكْتُمُ الْجِهَادَ، سَلَّطَ اللهُ عَلَيْكُمْ ذُلًّا لَا يَنْزِعُهُ حَتَّى تَرْجِعُوا إِلَى دِينِكُمْ» «ئه‌گه‌ر كڕین وفرۆشتنی عینه‌تان كرد، وده‌ستان گرت به كلكی مانگاوه وڕازی بون به كشتوكاڵا كردن، و وازتان له تێ كۆشان هێنا كه له سه‌رتانه بیكه‌ن، ئه‌وه خوا زه‌لیلی وسه‌ر شۆڕیه‌كتان به سه‌ردا زالأ ده‌كات، هه‌ڵی ناگرێ تله سه‌رتان مه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دینه‌كه‌تان»(١٤).
6- فرۆشتنی ماڵی كڕدراو پێش ئه‌وه‌ى بگاته ده‌ستت:
بۆ نمونه: كاڵایه‌ك بكڕێت له كه‌سێك، پاشان بیفرۆشێته‌وه پێش ئه‌وه‌ى بگاته ده‌ستی. له ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ، ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «مَنِ ابْتَاعَ طَعَامًا، فَلَا يَبِعْهُ حَتَّى يَقْبِضَهُ» «كێ خوارده‌مه‌نیه‌كی فرۆشت با نه‌یفرۆشێت تا وه‌ری ده‌گرێت»(١٥). وله زه‌یدی كوڕی سابته‌وه ـ رضي الله عنه ـ : «إِنَّ رَسُولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ نَهَى أَنْ تُبَاعَ السِّلَعُ حَيْثُ تُبْتَاعُ، حَتَّى يَحُوزَهَا التُّجَّارُ إِلَى رِحَالِهِمْ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نه‌هی كردوه كاڵا بفرۆشرێت هه‌ر له‌و شوێنه‌ى ده‌سێنرێت مه‌گه‌ر بازرگانه‌كان بیبه‌نه‌وه شوێنی خۆیان»(١٦). جا دروست نیه كه‌سێك كه شتێكی كڕی بیفرۆشێته‌وه تا به ته‌واوی وه‌ری ده‌گرێت.
7- فرۆشتنی به‌ر وبوم پێش ئه‌وه‌ى شیاوی ده‌ر بكه‌وێ «بَيْعُ الثِّمَار قَبْلَ بُدُوِّ صَلاحها»: دروست نیه به‌ر وبوم بفرۆشرێت پێش ئه‌وه‌ى ده‌ر بكه‌وێت پێ گه‌یشتوه؛ نه‌وه‌ك بفه‌وتێت یان عه‌یبێكی تێ بكه‌وێت پێش بردنی، له ئه‌نه‌سه‌وه ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «أَرَأَيْتَ إِنْ مَنَعَ اللهُ الثَّمَرَةَ، فَبِمَ يَأْخُذُ أَحَدُكُمْ مَالَ أَخِيهِ» «ئه‌گه‌ر خوا به‌ر وبومه‌كه‌ى فه‌وتان، به چ هه‌قێك ئه‌ڕۆن ماڵی براكه‌تان ده‌خۆن»(١٧). وله ئیبن عومه‌ره‌وه ئه‌ڵێ: «أَنَّ رَسُولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ نَهَى عَنْ بَيْعِ الثِّمَارِ حَتَّى يَبْدُوَ صَلَاحُهَا، نَهَى الْبَائِعَ وَالْمُبْتَاعَ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ نه‌هی كرد له فرۆشتنی به‌ر وبوم پێش ده‌ركه‌وتنی شیاوبونی، نه‌هی كرد له كڕیار وفرۆشیار»(١٨). وده‌ركه‌وتنی شیاو بونی: به سور بونی به‌ر وبومی خورما یان زه‌رد بونی ده‌بێت، له ترێشدا ڕه‌ش ببێته‌وه وشیرین ببێت، له دانه‌وێڵه‌شدا وشك ببێته‌وه وڕه‌ق ببێت، له به‌ر وبومه‌كانی تریشدا هاوشێوه‌ى ئه‌مانه.
8- كڕین وفرۆشتنی «النَّجْش»:
بریتیه له‌وه‌ى كه‌سێك له نرخی ئه‌و كاڵایه‌ى دانراوه بۆ فرۆشتن زیاد بكات ومه‌به‌ستی كڕینیشی نه‌بێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكی پێ فریو بدات وڕه‌غبه‌تی بۆ دروست بكات وله نرخه‌كه‌ى به‌رز بكاته‌وه. له عه‌بدوڵای عومه‌ره‌وه : «أَنَّ رَسولَ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ نَهَى عَنِ النَّجْشِ» «په‌یامبه‌ری خوا ڕێگری كردوه له نه‌جش»(١٩).
پرسى حه‌وته‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێ به‌ست «الإقالة»:
الإِقَالَة: بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و گرێ به‌سته‌ى له نێوان دو لایه‌نه‌كه ڕویداوه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر دو لا. ئه‌مه‌ش ڕو ده‌دات به‌هۆی په‌شیمان بونه‌وه‌ى یه‌كێكیان، یا بۆ كڕیار ده‌رده‌كه‌وێت پێویستی به كاڵاكه نیه، یا ناتوانێت نرخه‌كه‌ى بدات، بۆیه هه‌ردولا ماڵه‌كه‌ى خۆی ده‌گێڕێته‌وه وه‌ك خۆی بێ زیاد وكه‌م. ئیقاله‌ش شه‌رعیه وپه‌یامبه‌ری خوا هانی له سه‌ر داوه وه‌ك ئه‌فه‌رموێ: «مَنْ أَقَالَ مُسْلِمًا [بَيْعَتَه] أَقَالَهُ اللهُ عَثْرَتَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ» «هه‌ر موسڵمانێك په‌شیمانی براكه‌ى له كڕینه‌كه قه‌بولأ بكات خوای گه‌وره تاوانه‌كانی لا ده‌بات ولێ‌ی خۆش ده‌بێت»(٢٠).
پرسى هه‌شته‌م: گرێ به‌ستی موڕابه‌حه:
«الْمُرَابَحَةُ»: فرشتنی كاڵایه به‌و نرخه‌ی زانراوه لای هه‌ر دو لا، به قازانجێكی زانراوی نێوان هه‌ر دو كیان. نمونه‌كه‌ى: خاوه‌ن كاڵاكه ئه‌ڵێ: به سه‌د له سه‌رم كه‌وتوه، به سه‌ده‌كه پێتی ده‌فرۆشم له‌گه‌ڵ ده‌ی قازانج. كڕین وفرۆشتنیش به‌م شێوازه دروست ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر كڕیار وفرۆشیاره‌كه هه‌ر دو كیان ئه‌ندازه‌ى ده‌ست مایه‌كه وئه‌ندازه‌ی قازانجه‌كه‌یان ده‌زانی. خوا ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ﴾ [البقرة:275]، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً عَنْ تَرَاضٍ مِنْكُمْ﴾ [النساء:29]. مورابه‌حه‌ش كڕین وفرۆشتنێكه ڕازی بونی هه‌ر دو لای تێدا به‌دی هاتوه، وپێویستیش زۆره بۆ دروست بونی، چونكه خه‌ڵك هه‌یه نازانێت یه‌كسه‌ر بسێنێت، بۆیه پشت به كه‌سی تر ده‌به‌ستێت بۆ كڕین، جا قازانجێكی دیاری كراوی زانراوی بۆ زیاد ده‌كات.
پرسى نۆیه‌م: كڕین وفرۆشتن به قیست (به‌ش به‌ش)
«القِسْط» فرۆشتنێكه به نرخێك كه قه‌رزه، ئه‌درێته فرۆشیار له شێوه‌ى قیست، ئیتر نرخه‌كه به‌رامبه‌ر كاڵاكه بێت یان به هۆی قه‌رزه‌كه‌وه زیاتر بێت. نمونه‌ى زیاتریش: وه‌ك ئه‌وه‌ى لای فرۆشیار ئۆتۆمبیلێك هه‌بێت، نرخه‌كه‌ى به نه‌خت به چل هه‌زار دینار بێت، به قه‌رزیش به شه‌ست هه‌زار دینار بێت، جا له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كه ڕێك ده‌كه‌وێت كه بڕه پاره‌كه به دوانزه به‌ش (قیست) بدات، له كۆتایی هه‌ر مانگێكدا پێنج هه‌زار دینار بدات.
حوكمه‌كه‌ى: دروسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ڕواته ژێر گشتێتی كڕین وفرۆشتن به قه‌رز، له عائیشه‌وه ئه‌ڵێ(٢١): «اشْتَرَى رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ مِنْ يَهُودِيٍّ طَعَامًا بِنَسِيئَةٍ [أي: بالأجل]، وَرَهَنَهُ دِرْعَهُ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ خواردنی جۆی له یه‌هودیه‌ك كڕی به قه‌رز، وقه‌ڵغانه‌كه‌شی به بارمته دانا». هه‌روه‌ها به‌ڵگه له سه‌ر به‌شبه‌ش كردنی نرخ فه‌رموده‌كه‌ى عائیشه‌یه له هه‌ردو سه‌حیحه‌كه‌دا(٢٢) كه به‌ریره وتویه‌تی: من موكاته‌به‌ی خاوه‌نه‌كه‌ى خۆم كردوه له سه‌ر نۆ وه‌قه، هه‌ر ساڵێك وه‌قه‌یه‌ك.
به‌ڵگه‌ش له سه‌ر زیادكردنی نرخه‌كه به هۆی قه‌رزه‌وه فه‌رموده‌كه‌ى عه‌بدوڵای كوڕی عه‌مره كه وشتری بردوه به دو وشتر وسێ وشتر به قه‌رز تا به‌رده‌ست بونی وشتری صه‌ده‌قه، ئه‌مه‌ش به فه‌رمانی په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ بوه. به‌یهه‌قی وداره‌قوتنی ڕیوایه‌تیان كردوه وئه‌لبانی به حه‌سه‌نی داناوه له «إِرْوَاءُ الغَلِيل»دا؟(٢٣).
كڕین وفرۆشتنیش به‌م شێوازه سودی بۆ هه‌ر یه‌ك له كڕیار وفرۆشیار تێدایه، فرۆشیار فرۆشراوه‌كانی زیاد ده‌كات، وئوسلوبه‌كانی جۆراو جۆر ده‌كات له فرۆشتنی كاڵاكانی دا، هه‌م به نه‌خت وهه‌م به‌قیست ده‌فرۆشێت، وله قیستیشدا قازانج له زیاده‌ى نرخه‌كه ده‌كات به‌رامبه‌ر قه‌رزه‌كه، وه‌ك چۆن كڕیار كاڵاكه‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌شى نه‌بێت، ئینجا له‌وه‌ودوا نرخه‌كه‌ى به قیست ده‌دات.
مه‌رجه‌كانی دروستێتی كڕین وفرۆشتن به قیست:
بۆ ئه‌وه‌ى كڕین وفرۆشتن به قیست دروست بێت كۆمه‌ڵێ مه‌رجی هه‌یه جگه له مه‌رجه‌كانی كڕین وفرۆشتنی پێش‌و:
1- ئه‌بێت كاڵاكه له كاتی گرێ به‌سته‌كه‌دا له لای بفرۆش بێت وله ژێر هه‌ڵس وكه‌وتی خۆیدا بێت، بۆیه دروست نیه بۆیان ڕێك بكه‌ون له سه‌ر نرخه‌كه‌ى وكاتی قیست دانه‌كه‌ش دیاری بكه‌ن، دوای فرۆشیار بڕوات ئه‌و كاڵایه بكڕێت، ئینجا بیداته كڕیاره‌كه، ئه‌مه‌ش حه‌رامه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى [پێشتری] په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «شتێك مه‌فرۆشه كه لات نیه».
2- دروست نیه كڕیار ناچار بكرێت -له كاتی گرێ به‌سته‌كه دا بێت یان له‌وه‌و دوا- به پێدانی زیاتر له‌وه‌ى ڕێك كه‌وتون له سه‌ری له كاتی گرێ به‌سته‌كه‌دا ئه‌گه‌ر له دانی قیسته‌كه دواكه‌وت، چونكه ئه‌مه سووه وحه‌رامه.
3- بۆ كڕیاری دارا حه‌رامه دانه‌وه‌ى قیسته‌كه له كاتی خۆی دوا بخات.
4- فرۆشیار ئه‌و مافه‌ى نیه خاوه‌ندارێتی فرۆشراوه‌كه لای خۆی بهێڵێته‌وه، به‌ڵام دروسته بۆی بیكاته مه‌رج به‌سه‌ر كڕیاره‌وه كه وه‌كو بارمته فرۆشراوه‌كه‌ى لا بێت، بۆ ئه‌وه‌ى مافى خۆی زه‌مان بكات له وه‌رگرتنه‌وه‌ى قیسته قه‌رزه‌كان.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) متفق عليه: رواه البخاري برقم (2112)، ومسلم برقم (1531).
(٢) [بۆچونێكی تر هه‌یه وا ده‌ر ده‌كه‌وێ نزیكتر بێت: ئیجاب ئه‌و له‌فزه‌یه كه له یه‌كه‌م كه‌سه‌وه ده‌ر ده‌چێت].
(٣) أخرجه أحمد (5/215)، وأبو داود (3607)، والنسائي (7/301)، «صحيح سنن النسائي» (4332).
(٤) متفق عليه: أخرجه البخاري (2110)، ومسلم (1532).
(٥) أخرجه مسلم (101).
(٦) أخرجه ابن ماجه (2185)، وابن حبان (11/340)، والبيهقي (6/17). وصححه الألباني «الإروا‌ء» (5/125).
(٧) أخرجه أحمد (3/402)، وأبو داود (3503)، والنسائي (7/289)، والترمذي (1232) وابن ماجه (2187) وصححه الألباني، انظر: «الإروا‌ء» (5/132) و«صحيح سنن النسائي» (4299).
(٨) متفق عليه: أخرجه البخاري (2236)، ومسلم (1581).
(٩) أخرجه أحمد (1/247)، وأبو داود (3488)، وصححه الأرناؤوط في حاشية المسند (4/95).
(١٠) متفق عليه: أخرجه البخاري (2237)، ومسلم (1567).
(١١) به‌یعی «الغرر»: بریتیه له‌و كڕین وفرۆشتنه‌ى ڕوكه‌شێكی هه‌یه فرۆشیار فریو ده‌دا، له ناوه‌وه‌ش نادیاره.
(١٢) أخرجه مسلم (1513).
(١٣) أخرجه البخاري (2165)، ومسلم (1412).
(١٤) أخرجه أحمد (2/28)، وأبو داود (3462) [هذ لفظه، أما لفظ الأصل فلم أجده في الموضعين اللذين أشاروا إليهما، ويشبه لفظ الشوكاني في «السيل»]. وصححه الشيخ الألباني «الصحيحة» (11).
(١٥) متفق عليه: أخرجه البخاري (2136)، ومسلم (1525).
(١٦) أخرجه أبو داود (3499)، وصحح الإمام النوي إسناده. «اللؤلؤ المصنوع» (1691).
(١٧) متفق عليه: أخرجه البخاري (2198)، ومسلم (1555).
(١٨) متفق عليه: أخرجه البخاري (2194)، ومسلم (1534).
(١٩) متفق عليه: أخرجه البخاري (6963)، ومسلم (1516).
(٢٠) أخرجه أحمد (2/225)، وأبو داود (3460)، وابن ماجه (2199)، وابن حبان (11/405)، وصححه الألباني «صحيح سنن ابن ماجه» (1800).
(٢١) متفق عليه: أخرجه البخاري (2068)، ومسلم (1603) [والتفسير ليس في الرواية].
(٢٢) متفق عليه: أخرجه البخاري (2168)، ومسلم (1504).
(٢٣) «سنن الكبير» (5/287-288)، و«سنن الدارقطني» (3053). و«الإروا‌ء» (1358).