ده‌روازه‌ى دووه‌م له باره‌ى سوه‌وه «الرِّبَا»
چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌ی سو وحوكمه‌كه‌ى؟
1- پێناسه‌كه‌ى:
ڕیبا له زماندا: واته زیاده. له شه‌رعیشدا: زیادكردنی یه‌كێكه له دو له‌جیاتیه هاوجۆره‌كه (البَدَلَينِ الْمُتَجَانِسَينِ)، بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و زیاده له بریتی شتێك بێت.
2- حوكمه‌كه‌ی:
سو‌و له كتێبه‌كه‌ى خوادا حه‌رامه، خوا جلّ جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا﴾ [البقرة: 275] هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ﴾ [البقرة: 278] «ئه‌ى باوه‌ڕداران خۆ پارێز بن، له خوا بترسن واز بهێنن له داواكردنی ئه‌و سوه‌ى كه ماوه‌ته‌وه به سه‌ر كابراوه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه ئیماندارن». هه‌روه‌ها خوا جلّ جلاله هه‌ڕه‌شه‌ی كردوه له مامه‌ڵه‌كه‌ر به سوه‌وه به توندترین هه‌ڕه‌شه، ئه‌فه‌رموێ جلّ جلاله: ﴿الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ﴾ [البقرة:275]، یانی: [ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه به ڕیباوه ده‌كه‌ن] له كاتی زیندوبونه‌وه‌دا له گۆڕه‌كانیان هه‌ڵناسنه‌وه مه‌گه‌ر وه‌كو یه‌كێك شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاند بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هه‌ڵ ئاوسانی ورگیان به هۆی سو‌و خواردنیانه‌وه له دونیادا. په‌یامبه‌ر خواش ـ صلی الله علیه وسلم ـ له تاوانه گه‌وره‌كانی ژماردوه، ونه‌فره‌تیشی كردوه له هه‌مو ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه به سوه‌وه ده‌كه‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌كی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه بێت، ئه‌وه‌تا جابری كوڕی عه‌بدوڵا ده‌گێڕێته‌وه رضي الله عنه، ئه‌ڵێ(١): «لَعَنَ رَسُولُ اللهِ ـ صلی الله علیه وسلم ـ آكِلَ الرِّبَا وَمُؤْكِلَهُ، وَكَاتِبَهُ وَشَاهِدَيْهِ، وَقَالَ: هُمْ سَوَاءٌ» «په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ له‌عنه‌تی كرد له سو‌و خۆر، وسو ده‌ر، ونوسه‌ره‌كه‌ی، ودو شاهیده‌كه‌شی، وفه‌رموشی: هه‌مویان وه‌ك یه‌كن». وهه‌مو ئوممه‌تیش كۆكن له سه‌ر به حه‌رام دانانی.
پرسى دوه‌م: دانایی له حه‌رامكردنی سو‌و:
مامه‌ڵه كردن به ڕیباوه ئه‌بێته مایه‌ی خۆ خۆشویستن، وبه حیرس وهه‌ڵپه‌بون بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ماڵ وسامان له ده‌ره‌وه‌ى ڕێگا شه‌رعیه‌كه، وحه‌رام كردنیشی ڕه‌حمه‌ته به به‌نده‌كان، چونكه بردنی ماڵی خه‌ڵكی تێدایه بێ هیچ به‌رامبه‌رێك، جا سو‌و خۆر ماڵی خه‌ڵك ده‌خوات به بێ ئه‌وه‌ی هیچ سودێك ببینن له به‌رامبه‌ردا، هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆی هه‌لآوسانی پاره وزیادبونی له سه‌ر حسابی بردنی ماڵی هه‌ژاران، سو‌و خۆره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌مبه‌ڵی وته‌وه‌زه‌لی دا ڕا دێت، ودور ده‌كه‌وێته‌وه له سه‌رقاڵ بون به كار وكه‌سابه‌تی حه‌ڵاڵ وبه سود. وه‌كو چۆن بڕین ونه‌هێشتنی چاكه‌یه له نێوان خه‌ڵكدا، وداخستنێكه بۆ ده‌رگای قه‌رزی چاكه (القَرْضُ الحَسَنَة)، هه‌روه‌ها وا ده‌كات چینێكی سوخۆر پاره وسامانی ئوممه‌ت وئابوری وڵاتیان بكه‌وێته ده‌ست وبه كه‌یفی خۆیان هه‌ڵس وكه‌وتی پێوه بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رپێچیه‌كی مه‌زنی خوایه. ئه‌گه‌رچی سو ماڵی سو‌و خۆر زیاد ده‌كات به‌ڵام خوا پیت وقوتی ده‌بڕێته‌وه وفه‌ڕی تێدا ناهێڵێت، خوا جلّ جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ﴾ [البقرة: 276]، «خوا سو ئه‌بات هه‌ر هه‌موی وبێ به‌شی ده‌كات له پیت وقوت وفه‌ڕ، جا سودی لێ نابینێت، به‌ڵام خێر وصه‌ده‌قه گه‌ش ونما پێ ده‌كات».
پرسى سێیه‌م: جۆره‌كانی سو:
یه‌كه‌م: سوی زیاده (رِبَا الفَضْلِ):
زیادكردنه له یه‌كێك له دو له‌جیاتیه ڕیباییه‌كه (البَدَلَينِ الرِّبَوِيَينِ) كه هاو جۆرن.
بۆ نمونه: هه‌زار مه‌نی گه‌نم بكڕێت له كه‌سێك به هه‌زار ودو سه‌د مه‌نی گه‌نم، هه‌ر له نیشتگه‌ی گرێ به‌سته‌كه‌شدا هه‌ر دو له جیاتیه‌كه ده‌ست به ده‌ست ده‌كرێت. جا ئه‌م زیاده‌یه كه دو سه‌د مه‌نی گه‌نمه به‌رامبه‌ری هیچ شتێك نیه وزیاده‌یه.
حوكمه‌كه‌ی: شه‌ریعه‌تی ئیسلام سوی زیاده‌ى له شه‌ش شت‌دا قه‌ده‌غه كردوه: زێڕ، وزیو، وگه‌نم، وجۆ، وخورما، وخوێ. جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م شه‌شه فرۆشرا به هاوجۆرێكی خۆی ئه‌وا زیاده‌ی تێدا حه‌رام ده‌بێت، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو سه‌عیدی خودری ـ رضي الله عنه ـ په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ، وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ، وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ، وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ، وَالْمِلْحُ بِالْمِلْحِ، مِثْلًا بِمِثْلٍ، يَدًا بِيَدٍ، فَمَنْ زَادَ أَوِ اسْتَزَادَ فَقَدْ أَرْبَى، الْآخِذُ وَالْمُعْطِي فِيهِ سَوَاءٌ» «ئاڵتون به ئاڵتون ده‌فرۆشرێت، وزیو به زیو، وگه‌نم به گه‌نم، وجۆ به جۆ، وخورما به خورما، وخوێ به خوێ، له كاتێكدا ئه‌بێت به ئه‌ندازه‌ى یه‌ك وه‌كو یه‌ك بێت، وده‌ست به ده‌ست بێت، جا هه‌ر كه‌س زیاده بدات یان زیاده وه‌ر بگرێت ئه‌وا سوی ئه‌نجام داوه، وه‌رگر وبده‌ریش وه‌كو یه‌كن»(٢).
جا هۆكار (عِلَّةُ)ی سو له‌م شتانه‌دا بریتیه له پێوان وكێشان، جا له هه‌مو كێشراو وپێوراوێكدا زیاده حه‌رامه.
دووه‌م: سوی قه‌رز ودواخستن (رِبَا النَّسِيئَة):
زیادكردنه له یه‌كێك له دو له‌جیاتیه‌كه (البَدَلَينِ) له به‌رانبه‌ر دره‌نگ دانه‌وه، یا دواخستنی وه‌رگرتن له فرۆشتنی هه‌مو هاو جۆرێك به یه‌كتر، كه هه‌مان هۆكاری سوی زیاده‌ى تێدا بێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكیان دراو نه‌بێت. بۆ نمونه: هه‌زار مه‌نی گه‌نم بفرۆشێت به هه‌زار ودوو سه‌د مه‌نی گه‌نم بۆ ماوه‌ى ساڵێك، جا زیاده‌كه لێردا به‌رامبه‌ر درێژبونه‌وه‌ى ماوه‌كه‌یه. یا كیلۆیه‌ك جۆ بفرۆشێت به كیلۆیه‌ك گه‌نم وده‌ست به ده‌ست نه‌بێت.
حوكمه‌كه‌ى: ئه‌مه حه‌رامه، چونكه ئه‌و ده‌قانه‌ى له قورئان وفه‌رموده‌دا هاتون له‌سه‌ر حه‌رامێتی سو‌و ودور كه‌وتنه‌وه له مامه‌ڵه پێ كردنی، ئه‌م جۆره‌ی سووه له پێشتر ده‌گرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه له سه‌رده‌می نه‌فامیدا بڵاو بووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بانكه سو خۆره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له ئه‌بو سه‌عیدی خودریه‌وه ـ رضي الله عنه ـ ، په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموی: «وَلَا تَبِيعُوا مِنْها غَائبًا بِنَاجِزٍ» «ونا ئاماده‌كه‌ى مه‌فرۆشن به حازری»، له له‌فزێكی تردا: «مَا كَان يدًا بيد فَلا بَأْسَ بِه، ومَا كَانَ نَسِيئة فَهُو ربا» «هه‌ر كامه‌ى ده‌ست به ده‌ست بو هیچی تێدا نیه، كامه‌شی دواخرا ئه‌وه ڕیبایه»(٣).
پرسى چواره‌م: شێوه‌ى هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ى ڕیبایی:
به جێ به جێ كردنی ئه‌م بنه‌مایه‌ی خواره‌وه وئه‌وه‌ى له خۆی گرتوه، ڕون ده‌بێته‌وه كه هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی له مه‌سه‌له‌كان، ئایا مامه‌ڵه‌یه‌كی سووه یا حه‌ڵاڵه، ڕێساكه‌ش ئه‌مه‌یه:
ئه‌گه‌ر ماڵێكی ڕیبایی(٤) به هاو جۆرێكی خۆی فرۆشرا ئه‌بێ دو مه‌رجی تێدا بێ:
1- ده‌ست به ده‌ستكردن له لایه‌ن هه‌ر دو لاوه له نشتگه‌كه‌دا پێش بڵاوه لێ كردن.
2- به پێوه‌ری شه‌رعی وه‌كو یه‌ك ویه‌كسان بن، پێوراو به پێوراو، كێشراو به كێشراو.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماڵی ڕیبایی فرۆشت به جۆرێكی تر به ده‌ر له جۆره‌كه‌ى خۆی، ئه‌وا ئه‌بێت یه‌ك مه‌رجی تێدا بێت، كه وه‌رگرتنه پێش جیابونه‌وه، یه‌كسان بونیش مه‌رج نیه. ئه‌گه‌ریش ڕیبایی به جگه له ڕیبایی فرۆشرا ئه‌وا دروسته زیاتر بێت وجیاش ببنه‌وه پێش وه‌رگرتن.
وا له خواره‌وه‌ش هه‌ندێك شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن وحوكمه‌كه‌ى ڕون ده‌كه‌ینه‌وه:
1- سه‌د گرام زێڕی فرۆشت به سه‌د گرام زێڕ به‌ڵام دوای مانگێك پێی ده‌دات. ئه‌مه حه‌رامه، وسوه، چونكه له نشتگه‌كه ده‌ست به ده‌ستیان نه‌كردوه.
2- كیلۆیه‌ك جۆ ده‌كڕێت به كیلۆیه‌ك گه‌نم، دروسته، له‌به‌ر جیاوازی جۆره‌كه‌یان، مه‌رجیشه له نیشتگه‌كه ده‌ست به ده‌ست ڕو بدات.
3- ئه‌گه‌ر په‌نجا كیلۆ گرام گه‌نمی كڕی به شه‌كێك ئه‌وه به ڕه‌هایی دروسته، ئیتر له نشتگه‌كه‌دا ده‌ست به ده‌ست ڕو بدات یان نا.
4- ئه‌گه‌ر سه‌د دۆلاری فرۆشت به سه‌د وبیست دۆلار، دروست نیه.
5- ئه‌گه‌ر هه‌زار دۆلاری قه‌رزكرد به هه‌زار ودو سه‌د دۆلار به مه‌رجێك دوای مانگێك یا زیاتر بیگێڕێته‌وه، دروست نیه.
6- ئه‌گه‌ر سه‌د درهه‌می زیوی كڕی به سه‌د دیناری ئاڵتون، دوای ساڵێك ده‌یدات، دروست نیه، چونكه ئه‌بێت ده‌ست به ده‌ست ڕو بدات.
7- دروست نیه كڕین یا فرۆشتنی سه‌همی ئه‌و بانكانه‌ى مامه‌ڵه به ڕیباوه ده‌كه‌ن، چونكه له جۆری فرۆشتنی دراوه به دراو به بێ یه‌كسانی وبه بێ ده‌ست به ده‌ست.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه مسلم (1598).
(٢) متفق عليه: أخرجه البخاري (2175، 2176)، ومسلم (1584) واللفظ لمسلم.
(٣) أخرجه مسلم (1589).
(٤) مه‌به‌ست لێی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێت له شه‌ش جۆره‌كه‌ى پێش‌و كه له فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو سه‌عیدی خودریدا باسكرا، یا هاواتای ئه‌و شه‌شه بێت [هاواتاش واته: بكێشرێ وبپێورێت].