ده‌روازه‌ى سێ یه‌م له باره‌ى قه‌رزه‌وه
چه‌ند پرسێكی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: پێناسه‌كه‌ی وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی؟
قه‌رز: بریتیه له ماڵدان به كه‌سێك سودی لێ ببینێت دواتر له‌جیاتیه‌كه‌ى بگێڕێته‌وه. قه‌رزیش شه‌رعیه، به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌مه گشتێتی ئه‌و ئایه‌ت وفه‌رمودانه‌ی په‌یامبه‌ره ـ صلی الله علیه وسلم ـ كه له باره‌ى فه‌زڵی یارمه‌تی یه‌كتر دان وبه جێ گه‌یاندنی پێداویستی موسڵمان وله مه‌ینه‌تی ده‌ركردنیه‌وه هاتوه به‌ڵگه‌ن له سه‌ری، موسڵمانانیش كۆكن له سه‌ر دروستیه‌كه‌ى. ئه‌بو هوره‌یره ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕێته‌وه كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ وشتره گه‌نجێكی له پیاوێك قه‌رز كرد، كه وشتری صه‌ده‌قه هات، فه‌رمانی كرد به ئه‌بو ڕافع ـ رضي الله عنه ـ قه‌رزى كابرا بداته‌وه، ئه‌بو ڕافع گه‌ڕایه‌وه خزمه‌تی وتی: وشتری له‌و ته‌مه‌نه‌م نه‌بینیوه ته‌نها وشتری پێنج ساڵه نه‌بێت، فه‌رموی ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «أَعْطِهِ إِيَّاهُ، إِنَّ خِيَارَ النَّاسِ أَحْسَنُهُمْ قَضَاءً» «پێی بده، به ڕاستی باشترینی خه‌ڵك ئه‌وانه‌ن باشترینن له قه‌زاكردنه‌وه‌دا»(١). هه‌ر له‌و به‌ڵگانه‌ی تر له سه‌ر فه‌زڵه‌كه‌ى: فه‌رموده‌كه‌ى په‌یامبه‌ری خوایه ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ: «مَا مِنْ مُسْلِمٍ يُقْرِضُ مُسْلِمًا قَرْضًا مَرَّتَيْنِ إِلَّا كَانَ كَصَدَقَتِهَا مَرَّةً» «هیچ موسڵمانێك نیه دو جار قه‌رز بدات به موسڵمانێكی تر مه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه وایه یه‌ك جار كردبێتیه خێر»(٢).
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی قه‌رز وهه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست پێوه‌ى:
1- دروست نیه موسڵمان قه‌رزێك بدات به براكه‌ى خۆی به مه‌رجێك دوای گێڕانه‌وه‌ى، قه‌رز به‌م بداته‌وه، چونكه قه‌رزده‌ر سود گه‌یاندنی به مه‌رج گرتوه، هه‌رچی قه‌رزێكیش سودێكی [مه‌رج داری] لێ بكه‌وێته‌وه ئه‌وا سوه، وه‌ك: به مه‌رجی ئه‌وه‌ى به به‌لاش، یا هه‌رزان بڕواته خانوه‌كه‌ى، یا ئاژه‌ڵه‌كه‌ى خۆی بخاته لای، یا هه‌ر شتێكی تر، یا هه‌ر سودێكی تر. كومه‌ڵێك له هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌توایان له سه‌ر ئه‌مه داوه، وزانایانیش كۆكن له سه‌ر ڕێگری لێ كردنی.
2- ئه‌بێت قه‌رزده‌ر هه‌ڵس وكه‌وت دروستێكی، باڵغی ژیری سه‌ر ڕاست بێت، به‌خشینی دروست بێت.
3- بۆ قه‌رزده‌ر نیه زیاده دانه‌وه له ماڵه‌كه بكاته مه‌رج، چونكه ئه‌وه سوه، دروستیش نیه وه‌ری بگرێت، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌نده وه‌رده‌گرێت كه یه‌كه‌مجار پێیداوه.
4- ئه‌گه‌ر قه‌رزار باشتر له قه‌رزه‌كه یان زیاتری بۆ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه گێڕایه‌وه به بێ مه‌رج ومه‌به‌ست، ئه‌وه دروست ئه‌بێت، چونكه به‌خشین وجوان قه‌زاكردنه‌وه‌یه له قه‌رزاره‌وه، فه‌رموده‌كه‌ى ئه‌بو ڕافعیش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌مه.
5- ئه‌بێت قه‌رزده‌ر خاوه‌نی ئه‌وه بێت ده‌یدات به قه‌رز، بۆشی دروست نیه شتێك بدات به قه‌رز كه هی خۆی نیه.
6- هه‌روه‌ها مامه‌ڵه ڕیباییه حه‌رامه‌كان: ئه‌وه‌یه كه بانكه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا پێی هه‌ڵده‌ستن، وه‌ك قه‌رزدان به كه‌سێكی پێویستدار، ئه‌ڕوا بڕێك پاره‌ی پێ ده‌دات به‌رامبه‌ر سودێكی دیاری كرا‌و، لێی وه‌ری ده‌گرێت جگه له قه‌رزه‌كه، یان بانكه‌كه له‌گه‌ڵ قه‌رزكه‌ره‌كه ڕێكده‌كه‌وێت له سه‌ر نرخی قه‌رزه‌كه، پاشان بانكه‌كه ئه‌ڕوا كه‌متر له‌وه‌ى ڕێككه‌وتبون پێی ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ى قه‌رزكه‌ره‌كه به ته‌واوه‌تی بیداته‌وه، بۆ نمونه: قه‌رزكه‌ره‌كه داوای سه‌د هه‌زار له بانك ده‌كات، بانكیش هه‌شتا هه‌زاری پێ ده‌دات وبه مه‌رجی ده‌گرێت دواجار سه‌د هه‌زاری بۆ بگێڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش سوه وحه‌رامه.
وەرگیراوە لە کتێبی (فیقهی ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
(١) أخرجه البخاري (2393)، ومسلم (1601) واللفظ لمسلم.
(٢) أخرجه ابن ماجه (2430) وهو حديث حسن. انظر إرواء الغليل (5/226).