ده‌روازه‌ى چواره‌م له باره‌ى بارمته‌وه (الرَّهْن)
دوو پرسی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای بارمته، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی؟
بارمته: دانانی زاتێكی ماڵیه، وه‌كو به‌ڵگه نامه‌یه‌ك بۆ قه‌رزه‌كه، تا له كاتی نه‌دانه‌وه‌ی، قه‌رزه‌كه یا نرخه‌كه‌ى لێ ببات.
به‌ڵگه‌ش له سه‌ر شه‌رعی بونی بارمته، فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه: ﴿وَإِنْ كُنْتُمْ عَلَى سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُوا كَاتِبًا فَرِهَانٌ مَقْبُوضَةٌ﴾ [البقرة: 283] «ئه‌گه‌ریش له سه‌فه‌ر بون وكه‌ستان ده‌ست نه‌كه‌وت قه‌رزه‌كه‌تان بۆ بنوسێت ئه‌وسا شتێك بده‌ن به خاوه‌ن هه‌قه‌كه تا وه‌كو زه‌مانه‌تی هه‌قه‌كه‌ى خۆی له لای بێت تا قه‌رزاره‌كه قه‌رزه‌كه ده‌داته‌وه»، باسی سه‌فه‌ریش له ئایه‌ته‌كه‌دا بۆ زۆر جار هاتوه، بۆیه عیبره‌ت به مه‌فهومه‌كه‌ى نیه، چونكه سوننه‌ت به‌ڵگه‌یه له سه‌ر شه‌رعی بونی له نیشته‌جێدا، له عائیشه‌وه رضی الله عنها [پێشتر باس كرا]: «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ خواردنی له یه‌هودیه‌ك كڕی به قه‌رز، وقه‌ڵغانه‌كه‌شی به بارمته لا دانا».
پرسى دوه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌ستن به بارمته‌وه:
1- هه‌ر شتێك دروست نه‌بێت بفرۆشرێت دروست نیه بكرێته بارمته، وه‌ك وه‌قف وسه‌گ، چونكه ناكرێت قه‌رزه‌كه‌ى لێ ببڕدرێت، شتێكیش نه‌كرێت خاوه‌ندارێتی بكرێت ناكرێته بارمته.
2- مه‌رجیشه ئه‌ندازه وجۆر وشێوازى بارمته‌كه بزانرێت.
3- ئه‌بێت بارمته‌دانه‌ر هه‌ڵس وكه‌وت دروست بێت، خاوه‌نی بارمته‌كه بێت یان ڕێگه‌ى پێدرا بێت.
4- بۆ بارمته‌دانه‌ر نیه هیچ بكات به بارمته‌كه به بێ ڕه‌زامه‌ندی بارمته لادانراو، ئه‌میش ئه‌وه‌ى بۆ نیه به بێ ڕه‌زامه‌ندی بارمته‌دانه‌ر.
5- دروست نیه «بارمته لا دانراو» كه‌ڵك وه‌ر بگرێت له بارمته‌كه مه‌گه‌ر بارمته‌كه سوار یان شیردارێك بكات، ئه‌وا دروسته بۆی سواری ببێت، وشیرداره‌كه‌ش بدۆشێت ئه‌گه‌ر خه‌رجی ده‌كێشا.
6- بارمته ئه‌مانه‌ته له ده‌ست بارمته لا دانراو، جا زه‌مانه‌تی له سه‌ر نیه مه‌گه‌ر ده‌ست درێژی بكاته سه‌ری، جا ئه‌گه‌ر كاتی ئه‌و قه‌رزه هات كه بارمته‌ى له‌گه‌ڵدایه، پێویسته له سه‌ر قه‌رزار قه‌رزه‌كه بداته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یكرد دادوه‌ر ناچاری ده‌كات، هه‌ر نه‌یكرد به‌ندی ده‌كات وته‌مبێی ده‌كات تا قه‌رزه‌كه بداته‌وه، یا بارمته‌كه ده‌فرۆشێت وله نرخه‌كه‌ى ده‌یبژێرێت.