ده‌روازه‌ى پێنجه‌م له باره‌ى كڕین وفرۆشتنی «السَّلَم»ـه‌وه
ئه‌میش دو پرسی تێدایه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای سه‌له‌م وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی، ودانایی لێی؟
1. پێناسه‌كه‌ى: «السَّلَف» و«السَّلَم» یه‌ك واتایان هه‌یه، بریتیه له فرۆشتنی نائاماده‌یه‌كی وه‌سفكراو له ئه‌ستۆ به نرخێكی حازری وپێشوه‌خته.
2. به‌ڵگه‌ى شه‌رعی بونی: شه‌رعیه وه‌ك ئیبن عه‌بباس ئه‌ڵێ: «قَدِمَ النَّبِيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ الْمَدِينَةَ وَهُمْ يُسْلِفُونَ فِي الثِّمَارِ السَّنَةَ وَالسَّنَتَيْنِ، فَقَالَ: مَنْ أَسْلَفَ [...] فَلْيُسْلِفْ فِي كَيْلٍ مَعْلُومٍ، وزْنٍ مَعْلُومٍ، إِلَى أَجَلٍ مَعْلُومٍ» «په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ كه هات بۆ مه‌دینه مامه‌ڵه‌ی سه‌له‌میان له به‌ر وبومدا ده‌كرد بۆ ساڵ ودوان یا سیان، فه‌رموی: كێ سه‌له‌می كرد با بیكات به پێوانه‌یه‌كی زانراو، وبه كێشانه‌یه‌كی زانراو، بۆ ماوه‌یه‌كی زانراو»( متفق عليه: أخرجه البخاري (2240)، ومسلم (1604).).
3. حیكمه‌ت له شه‌رعی بونی: وشه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێگه‌ى پێداوه بۆ فراوانی كردن ده‌رهه‌ق موسڵمانان، بۆ نمونه: جوتیار له‌وانه‌یه پاره‌ى نه‌ختی نه‌بێت بۆ چاككردنی زه‌وی وكشتوكاڵه‌كه‌ى، كه‌سیشی ده‌ست ناكه‌وێت قه‌رزی پێ بدات، بۆیه سه‌له‌می بۆ حه‌ڵاڵ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندی وه‌به‌رهێنانكردن له زه‌ویه‌كه‌ى له‌ده‌ست نه‌چێت.
پرسى دوه‌م: له باره‌ى مه‌رجه‌كانیه‌وه:
سه‌له‌م جۆرێكه له جۆره‌كانی كڕین وفرۆشتن، جا بۆ ئه‌وه‌ى دروست ببێت مه‌رجه‌كانی پێشتری كڕین وفرۆشتنی پێویسته، ئه‌مانه‌شی بۆ زیاد ده‌كرێت:
1- ئه‌بێت «سه‌له‌م له باره‌وه كرا‌و» بكرێت سیفه‌ته‌كانی زه‌بت بكرێت، وبه وردی دیاری بكرێت به پێوانه یان كێشانه یا گه‌ز، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر نه‌كێشێت بۆ كێشه وناكۆكی.
2- زانینی ئه‌ندازه‌ى «سه‌له‌م له باره‌وه كرا‌و» به پێوه‌ره شه‌رعیه‌كه‌ى، جا دروست نابێت نه له پێوراوێك به كێشراوێك، ونه له كێشراوێك به پێورواێك.
3- ئه‌بێت ڕه‌گه‌ز وجۆری سه‌له‌م له‌باره‌وه كرا‌و باس بكات، به سیفاتانێك كه جیای بكاته‌وه.
4- ئه‌بێت قه‌رز بێت له ئه‌ستۆدا.
5- ئه‌بێت حازری نه‌بێت.
6- ئه‌بێت ماوه‌كه زانراو ودیاری كرا‌و بێت له لایه‌ن هه‌ر دو لاوه.
7- ئه‌بێت نرخه‌كه به ته‌واوه‌تی به زانراوی له نیشتگه‌كه‌دا وه‌ر بگرێت پێش ئه‌وه‌ى هه‌ر دوكیان بڵاوه لێ بكه‌ن.
8- ئه‌بێت سه‌له‌م له‌باره‌وه كرا‌و له‌وانه بێت زۆرجار بكرێت له ماوه‌كه‌دا بێته دی، بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى دیاری كراودا ته‌سلیمی بكات، جا ئه‌گه‌ر بونی نه‌ده‌بو -وه‌ك خورمای ته‌ڕ له زستاندا- ئه‌وه دروست نابێت، چونكه فریودان وغه‌ڕه‌ری تێدایه.