ده‌روازه‌ى شه‌شه‌م له باره‌ى حه‌واڵه كردنه‌وه «الْحَوَالَة»
ئه‌میش دو پرسی له خۆ گرتوه(١):
پرسى یه‌كه‌م: واتای حه‌واڵه، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
حه‌واڵه: بریتیه له گواستنه‌وه‌ى قه‌رز له ئه‌ستۆی هه‌واڵه كه‌ره‌كه‌وه بۆ ئه‌ستۆی هه‌واڵه بۆ كرا‌و.
قه‌رز گواستنه‌وه‌ش شه‌رعیه له‌به‌ر ئه‌و نه‌رمیه، وه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ى كه تێیدایه له گۆڕینه‌وه‌ى نێوان تاكه‌كانی ئوممه‌ت، له‌گه‌ڵ ئاسان كردنی مامه‌ڵه‌كان. له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ـ رضي الله عنه ـ كه په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: «إِذَا أُتْبِعَ أَحَدُكم عَلَى مَلِيءٍ فَلْيَتْبَعْ»(٢)، یانی: ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان قه‌رزێكی هه‌بو، هه‌واڵه‌ى دارایه‌ك كرا با هه‌واڵه‌كه كردنه‌كه قه‌بولأ بكات. جا ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌ى مایه پوچێكی كرد ئه‌وا هه‌قه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه لای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌ى كردوه، چونكه موفلیس بون عه‌یبه‌یه وئه‌میش پێی ڕازی نه‌بوه، بۆیه مافی په‌شیمان بونه‌وه‌ى هه‌یه.
پرسى دوه‌م: مه‌رجه‌كانی حه‌واڵه بۆ ئه‌وه‌ى دروست بێت:
بۆ ئه‌وه‌ى دروست بێت ئه‌مانه‌ى خواره‌وه مه‌رجن:
1- ڕه‌زامه‌ندی حه‌واڵه‌كه‌ر، چونكه سه‌ر پشكه له‌و دیوه‌ی قه‌رزه‌كه‌ى پێدا ده‌داته‌وه، جا ناچار ناكرێت له سه‌ر لایه‌ك.
2- ئه‌بێت هه‌ردو ماڵه «هه‌واڵه له سه‌ر كرا‌و» و«هه‌واڵه بۆ كرا‌و»ه‌كه له ڕوی ئه‌ندازه وجۆر وسیفه‌ت وه‌ك یه‌ك بن.
3- ئه‌بێت ماڵه له سه‌ر هه‌واڵه‌كراوه‌كه قه‌رزێكی جێگیر بێت له ئه‌ستۆی هه‌واڵه بۆ كراوه‌كه.
ئه‌گه‌ریش حه‌واڵه دروسته‌كه دامه‌زرا به‌و شێوازه‌ى باس كرا ئه‌وا ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی: مافه‌كه له ئه‌ستۆی هه‌واڵكه‌ره‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌ستۆی حه‌واڵه بۆ كرا‌و.
هه‌روه‌ها له شێوه سه‌رده‌میه‌كانی حه‌واڵه:
- حه‌واڵه‌ى بانكی (الحَوَالةُ المَصْرِفيَّة): هۆكارێكه بۆ ته‌سلیمكردنی بڕه پاره‌یه‌كی نه‌خت، له به‌رامبه‌ر دانه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى له شوێنێكی تر.
ئه‌مه‌ش شێوه‌كه‌یه‌تی: كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێت بڕێك پاره‌ى نه‌خت ده‌داته یه‌كێك له بانكه‌كان، داوای لێ ده‌كات نرخی ئه‌و بڕه ته‌سلیمی كه‌سێكی تر بكات له شارێكی تر، له به‌رامبه‌ر كرێ وعموله‌یه‌ك له بانكه‌كه وه‌ری ده‌گرێت.
- سفته‌چی (السُّفْتَجَة): ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌خرێته پاڵ حه‌واڵه‌وه، كه بریتیه له نوسراوێك یا ته‌خته‌یه‌ك قه‌رزاره‌كه یان جێگره‌كه‌ى ده‌ینوسێت بۆ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه یان جێگره‌كه‌ى له شارێكی تر بیداته‌وه به قه‌رزده‌ر. یا قه‌رزێك بداته كه‌سێك له شارێك بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزار یان جێگره‌كه‌ى بیداته‌وه به قه‌رزده‌ره‌كه یان جێگره‌كه‌ى له شارێكی تر. جا ئه‌و كاغه‌زه‌ى قه‌رزار ده‌ینوسێت پێی ده‌وترێت سفته‌چی -كه وشه‌یه‌كی فارسی به عه‌ره‌بی كراوه-(٣). هه‌ندێك له زانایانیش ڕێگه‌یان پێنه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕاسته: دروسته، چونكه به‌رژوه‌ندی هه‌ر دو لای تێدایه به بێ ئه‌وه‌ى زیانی بۆ كه‌سیان یا ناشه‌رعیه‌كی تێدا بێت.
(١) بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م باسه‌ت لا ڕون بێت، ئه‌م زاراوانه بزانه:
هه‌واڵه‌كه‌ر «المحيل»: قه‌رزاره‌كه‌یه، كه دێت خاوه‌ن قه‌رز، هه‌واڵه‌ى كه‌سی سێیه‌م ده‌كات.
هه‌واڵه‌كراو «المحال»: خاوه‌ن قه‌رزره‌كه‌یه، كه قه‌رزاره‌كه، هه‌واڵه‌ى كه‌سێكی تری ده‌كات.
هه‌واڵه بۆ كرا‌و «المحال عليه»: ئه‌و كه‌سی سێیه‌مه‌یه كه خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ى بۆ لا حه‌واڵه ده‌كرێت.
هه‌واڵه له سه‌ر كرا‌و «المحال به»: خودی قه‌رزه‌كه‌یه. وه‌رگێڕ.
(٢) متفق عليه: أخرجه البخاري (2287)، ومسلم (1564).
(٣) ئه‌م وشه خۆی له ئه‌سڵدا -والله أعلم- له وشه‌ى سفتی كوردیه‌وه وه‌رگیراوه، واته موحكه‌م وپته‌و، به‌مه‌ش ناونراوه چونكه كاره‌كه پته‌و وسفته. «چی»یه‌كه‌ش توركیه واته: خاوه‌ن، وه‌ك پینه‌چی. وه‌رگێڕ.