ده‌روازه‌ى حه‌وته‌م له باره‌ى بریكاریه‌وه «الْوَِكَالَة»
دوو پرسی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای بریكاری، وحوكمه‌كه‌ى، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- پێناسه‌كه‌ی:
بریكاری: ئه‌وه‌یه كه‌سێك جگه له خۆی ڕا بسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ى بگرێته‌وه له‌و شتانه‌ى بریكاری ده‌یگرێته‌وه.
2- حوكمه‌كه‌ی وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
بریكاری شه‌رعیه، خوا جلّ جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿فَابْعَثُوا أَحَدَكُمْ بِوَرِقِكُمْ هَذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ﴾ [الكهف:19] «جا یه‌كێكتان بنێرن ودراوه زیویه‌كه‌تانی پێ بده‌ن با بڕوا بۆ شار بزانێت كامه‌یان خواردنه‌كه‌ى حه‌ڵاڵ تر وپاكتره تا بۆمان بهێنێت برسیمانه» ﴿إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا﴾ [التوبة:60]. جا خوا له بر كاركردنی ڕێ پێدا، چونكه له جیاتی ئه‌وانه‌ى شایسته‌ن زه‌كات كۆ ده‌كه‌نه‌وه. له جابری كوڕی عه‌بدوڵاوه ئه‌ڵێ: ویستم بچم بۆ خه‌یبه‌ر، په‌یامبه‌ری خوا فه‌رموی: «إِذَا أَتَيْتَ وَكِيلِي فَخُذْ مِنْهُ خَمْسَةَ عَشَرَ وسْقًا» «كه چوی بۆ لای بریكاره‌كه‌م ئه‌وا پانزه ویسقی لێ بسێنه»(١). له عه‌مری كوڕی جه‌عده‌وه ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «عَرَضَ لِلنَّبِيِّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ جَلَبٌ فَأَعْطَانِي دِينَارًا، وَقَالَ: أَيْ عُرْوَةُ، ائْتِ الْجَلَبَ فَاشْتَرِ لَنَا شَاةً...» «ئاژه‌ڵ وشتومه‌ك هێنرابو بۆ فرۆشتن په‌یامبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ بینی، فه‌رموی: ئه‌ى عوروه بڕۆ شه‌كێكمان بۆ بكڕه...»(٢).
موسڵمانانیش كۆكن له سه‌ر دروستێتی بریكاری به گشتی، چونكه پێویستی ئه‌یخوازێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌مو كه‌سێك پێی ناكرێت به خۆی ئه‌وه بكات كه پێویستی پێیه‌تی، جا پێویستی، خواستی كه شه‌رعی بێت.
پرسى دووه‌م: مه‌رجه‌كانی بریكاری، وئه‌و حوكمانه‌ى پێوه‌ى په‌یوه‌سته:
1- مه‌رجه بریكار وبریكارگرته‌كه‌ش هه‌ڵس وكه‌وت دروست وباڵغ وژیر وسه‌ر ڕاست بن.
2- بریكاری دروست ئه‌بێت له هه‌ر شتێك كه بریكاری بیگرێته‌وه، وه‌ك كڕین وفرۆشتن وسه‌رجه‌م گرێ به‌سته‌كانی تر، وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كان وه‌ك ته‌ڵاق وخولع. هه‌روه‌ها دروست ئه‌بێت له هه‌ر شتێك بریكاری بیگرێته‌وه له په‌رستنه‌كان وه‌ك زه‌كات وسه‌ر فتره‌دان، ونه‌زر وحه‌ج كردن وهاوشێوه‌كانیان.
3- دروست نابێت له‌و شتانه‌ى كه بریكاری نایگرێته‌وه له مافه‌كانی خوا وه‌ك ده‌ست نوێژ ونوێژ.
4- بریكار ئه‌توانێت ئه‌و هه‌ڵس وكه‌وتانه بكات كه ئیزنی وه‌كیل گرته ئه‌یخوازێت، یا به گوێره‌ى نه‌ریتی خه‌ڵك، به مه‌رجێك ئیزنه‌كه زیانی بۆ وه‌كیل گرته نه‌بێت.
5- بۆ بریكار نییه كه‌سی تر بكاته وه‌كیل مه‌گه‌ر بریكارگرته خۆی بهێڵێت، یا بریكار خۆی ته‌توانێت كاره‌كه بكات، یا لێی نه‌زانێت ئه‌و كاته ده‌ست پاكێك ئه‌خاته جێی خۆی له‌وه‌ى ئه‌م تێیدا كراوه‌ته بریكار.
6- بریكار ده‌ستپاكه له‌وه‌ى پێی سپێردراوه، زه‌مانه‌تی له سه‌ر نییه مه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می یا ده‌ست درێژی بكات.
7- بریكاری گرێ به‌ستێكی ناچاری نییه «جَائزٌ»، بۆ هه‌ر دو لا هه‌یه هه‌ڵیب وه‌شێنێته‌وه.
8- وه‌كاله‌ته‌كه به‌م شتانه هه‌ڵ ده‌وه‌شێته‌وه:
مردن یا شێت بونی یه‌كێك له دو لاكه، یان یه‌كێكیان هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، یان له لایه‌ن وه‌كیل گرته‌وه بریكاریه‌كه هه‌ڵ بوه‌شێته‌وه، یان حه‌جری بخرێته سه‌ر به هۆی گه‌مژه‌ییه‌وه.
(١) أخرجه أبو داود (3632)، والدارقطني (4/155).
(٢) أخرجه البخاري (3642).