ده‌روازه‌ى هه‌شته‌م له باره‌ى كه‌فاله‌ت وزه‌مانه‌ته‌وه «الْكَفَالَة وَالضَّمَان»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتاكه‌ی كه‌فاله‌ت وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی:
1- پێناسه‌كه‌ی: كه‌فاله‌ت بریتیه له پابه‌ندبون به ئاماده‌كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه مافێكی دارایی له سه‌ره بیهێنیت بۆ مه‌جلسی حوكمدان.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: كه‌فاله‌ت شه‌رعیه به به‌ڵگه‌ى قورئان وفه‌رموده وكۆ ده‌نگی. له قورئاندا ئه‌م ئایه‌ته‌یه: ﴿قَالُوا نَفْقِدُ صُوَاعَ الْمَلِكِ وَلِمَنْ جَاءَ بِهِ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَا بِهِ زَعِيمٌ﴾ [يوسف:72] «وتیان: كاسه (جامولكه)كه‌ى پادشامان لێ بزربوه كه شتی پێ ده‌پێوێت، پاداشتی ئه‌وه‌شی بیدۆزێته‌وه یه‌ك باره وشتر خواردنه، منیش كه‌فیلی وزامنی ئه‌و باره وشتره ده‌كه‌م. جا زعیم» یانی: كه‌فیل وزه‌مانه‌تكه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: ﴿سَلْهُمْ أَيُّهُمْ بِذَلِكَ زَعِيمٌ﴾ [القلم:40] «ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا پرسیار له هاوبه‌شدانه‌ران بكه: كێ له ئێوه ئه‌بێته كه‌فیل وزامنی ئه‌و حوكمه. جا زعیم لێره‌ش» یانی: كه‌فیل. له فه‌رموده‌شدا: په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ئه‌فه‌رموێ(١): «الْعَارِيَةُ مُؤَدَّاةٌ، وَالزَّعِيمُ غَارِمٌ، وَالدَّيْنُ مَقْضِيٌّ» «ده‌ستیار ده‌درێته‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ى، كه‌فیلیش پابه‌نده به بژاردنه‌وه، قه‌رزیش پێویسته بدرێته‌وه».
زانایانیش كۆكن له سه‌ر دروستێتی كه‌فاله‌ت، چونكه خه‌ڵك پێویستیان پێ ده‌بێ وزیان له قه‌رزده‌ر دور ده‌خاته‌وه.
پرسى دووه‌م: پایه‌كانی كه‌فاله‌ت ومه‌رجه‌كانی:
پایه‌كانی كه‌فاله‌ت پێنجه:
شێواز (صيغة)كه‌ى، وكه‌فیل، وكه‌فاله‌ت بۆ كرا‌و (المَكْفُولُ لَه)، كه‌فاله‌ت له بر كرا‌و (الْمَكْفُولُ عَنْهُ)، مافه كه‌فاله‌ت بۆ كراوه‌كه (الْمَكْفُولُ بِه) ( ).
صیغه‌كه‌شی به ئیجابی كه‌فیله‌كه به ته‌نها ته‌واو ده‌بێت وڕاناوه‌ستێت له سه‌ر قه‌بوڵكردنی كه‌فاله‌ت بۆ كراوه.
سه‌باره‌ت به كه‌فیل: مه‌رجه له‌وانه بێت، شیاو بێت ته‌به‌ڕوع بكات وببه‌خشێت، ئیتر پیاو بێت یان ژن، چونكه كه‌فاله‌ت له ته‌به‌ڕوعاته‌كانه.
كه‌واته كه‌فاله‌تی شێت وتێك چو (الْمَعْتُوه) ومنداڵ دروست نابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى حه‌جری له سه‌ره به هۆی گه‌مژییه‌كه‌یه‌وه، نه كه‌فاله‌تی ونه زه‌مانه‌تی دروست نابێت.
كه‌فاله‌ت له بر كراویش: ڕازی بونی مه‌رج نیه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌فاله‌ته‌كه دروست بێت، به پێچه‌وانه‌ى كه‌فیله‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی مه‌رجه بۆ دروستێتی كه‌فاله‌ت.
جێگای كه‌فاله‌ت كردنه‌كه‌ش: ئه‌كرێ به ماڵ وسامان بێ، وپێی ده‌وترێ: زه‌مانه‌ت، ئه‌شكرێ به خۆ (النفس) بێت، پێشی ده‌وترێت: كه‌فاله‌تی لاشه وڕومه‌ت.
پرسى سێیه‌م: هه‌ندێك له حوكمه‌كانی كه‌فاله‌تكردن:
1- كه‌فاله‌ت كردن دروست ئه‌بێت به لاشه‌ی هه‌مو كه‌سێك كه هه‌قێكی ماڵی به سه‌ره‌وه بێت.
2- كه‌فاله‌ت كردن دروست نابێت به لاشه‌ی كه‌سێك حه‌ددی له سه‌ره.
3- كه‌فاله‌ت كردن دروست نابێت به لاشه‌ی كه‌سێك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ى له سه‌ره.
4- كه‌فیل ئه‌ستۆ پاك ئه‌بێ به مردنی كه‌فاله‌ت بۆ كراوه‌كه كه ناكرێت بهێنرێت.
5- ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خاوه-خاوی ده‌كرد ونه‌یده‌دایه‌وه، یا مایه‌پوچ بو، ئه‌وا ئه‌و كه‌فیله‌ى مافدانه‌وه‌ى له ئه‌ستۆ گرتوه زه‌مانه‌تی له سه‌ره.
6- ئه‌و كه‌فیله‌ى مافدانه‌وه‌ى له ئه‌ستۆ نه‌گرتوه -كه‌فیلی هێنان- زه‌مانه‌تی له سه‌ر نیه، چونكه كه‌فاله‌ته‌كه‌ى كه‌فاله‌تی ناساندن وهێنانی كه‌فاله‌ت له بر كراوه.
7- كه‌فاله‌تكردن به لاشه دروسته، كه بریتیه له پابه‌ندبونی كه‌فیل به هێنانی «له بر كرا‌و» بۆ «كه‌فاله‌ت بۆ كرا‌و» یا بۆ نشتگه‌ى حوكمه‌كه وهاوشێوه‌كانی.
پرسى چواره‌م: له باره‌ى زه‌مانه‌ته‌وه:
زه‌مانه‌تكرن: بریتیه له پابه‌ند بون به‌وه‌ى له سه‌ر كه‌سێكی تر پێویست بوه. ئه‌مه‌ش دروسته، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى [پێشتری] خوا جلّ جلاله: ﴿ئه‌وه‌ی بیدۆزێته‌وه پاداشته‌كه‌ى یه‌ك باره وشتر خواردنه، منیش كه‌فیلی وزامنی ئه‌و باره وشتره ده‌كه‌م﴾ [يوسف:72]، جا زعیم یانی: زامنكه‌ر، هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ى [پێشوی] په‌یامبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ : «زامن كه‌ریش له سه‌ریه‌تی پابه‌ند بێت به بژاردنی مافه‌كه». زانایانیش كۆن له سه‌ر ئه‌وه‌ى دروسته، چونكه پێویستی ئه‌یخوازێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ڕواته ژێر ئه‌و پێداویستی پڕكردنه‌وه وهاوكاریه‌ی كه شه‌رع فه‌رمانی پێكردوه.
حوكم ومه‌رجه‌كانی زه‌مانه‌ت:
1- دروست نیه قه‌ره‌بوی له سه‌ر وه‌ر بگیرێت.
2- دروسته چه‌ند زامنكه‌رێك هه‌بن؛ دو زامنكه‌ر وزیاتریش هه‌بن.
3- مه‌رج نیه زامنكه‌ر زه‌مانه‌ت بۆ كرا‌و بناسێت.
4- دروسته زه‌مانه‌تی زانراو ونه‌زانراو بكرێت ئه‌گه‌ر سه‌ری ده‌كێشا بۆ زانین، هه‌روه‌ها زه‌مانه‌تی به‌رپرسیارێتی فرۆشراو (ضَمَانُ عُهْدَةِ المَبِيع) دروسته(٢).
5- زه‌مانه‌ت دروسته به هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌ك واته‌كه‌ى بگه‌یه‌نێت، وه‌ك بڵێت: من زامنی ده‌كه‌م، یا زه‌مانه‌تی ده‌كه‌م، یا هاوشێوه‌كانی.
6- زامنكه‌ر ئه‌ستۆی پاك نابێته‌وه تا ئه‌ستۆی زه‌مانه‌ت له‌بر كرا‌و له قه‌رز پاك نه‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به گه‌ردن ئازایی ئه‌بێت، یا دانه‌وه‌ى.
7- بۆ ئه‌وه‌ى دروست بێت مه‌رجه: زامنكه‌ره‌كه ڕازی بێت، جا كه زۆری لێ كرا له سه‌ر زه‌مانه‌ت كردن ئه‌وا دروست نابێت.
[8-] مه‌رجیش نیه زه‌مانه‌ت له بر كرا‌و وزه‌مانه‌ت ویست ڕازی بن.
[9-] وه‌كو چۆن بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مانه‌ت كردنه‌كه دروست بێت، مه‌رجه: زامن كه‌ر هه‌ڵس وكه‌وت دروست بێت، به‌وه‌ى باڵغ وژیر وسه‌ر ڕاست بێت.
(١) أخرجه أبو داود (3565)، والترمذي (1265) وقال: «حديث حسن». «السلسلة الصحيحة» (610). زه‌عیمیش كه‌فیله، زه‌عامه‌تیش كه‌فاله‌ته. «معالم السنن» (3/177). [له ئه‌سڵدا له سه‌ره‌وه دانراوه].
(٢) كه‌فیل: ئه‌و كه‌سه‌یه كه پابه‌ند ئه‌بێت به ئاماده‌كردنی كه‌سه‌كه.
كه‌فاله‌ت بۆ كرا‌و (المَكْفُولُ لَه): ئه‌و كه‌سه‌یه كه خاوه‌ن مافه وداوای كه‌فیلی كردوه.
كه‌فاله‌ت له بر كرا‌و (الْمَكْفُولُ عَنْهُ): ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌بێت ئاماده بێت ومافه‌كه بدات.
مافه كه‌فاله‌ت بۆ كراوه‌كه (الْمَكْفُولُ بِه): ئه‌و ماف وماڵه‌یه كه پێویسته له سه‌ر «الْمَكْفُولُ عَنْهُ». وه‌رگێڕ.