ده‌روازه‌ى نۆیه‌م له باره‌ى حه‌جر وڕێگری كردنه‌وه «الحَجْر»
چه‌ند پرسێكی له خۆ گرتوه:
پرسى یه‌كه‌م: واتای حه‌جر، وبه‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی، وجۆره‌كانی:
1- پێناسه‌كه‌ی: حه‌جر له زماندا: ڕێگریكردنه. له شه‌رعیشدا بریتیه له: ڕێگریكردن له كه‌سێك له‌وه‌ى هه‌ڵوسوكه‌وت بكات له ماڵ وسامانه‌كه‌ى خۆیدا.
2- به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی بونی: بنه‌مای ئه‌م بابه‌ته ئه‌م فه‌رمایشته‌ى خوایه جلّ جلاله : ﴿وَلَا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ﴾ [النساء: 5] «ئه‌ى به‌خێوكه‌ران ماڵ وسامانه‌كانتان مه‌ده‌ن به‌وانه‌ى زه‌ره‌ر وقازانجی خۆیان نازانن دواجار زایه‌ی ده‌كه‌ن» یانی: ماڵه‌كانیان، به‌ڵام دایه پاڵ به‌خێوكه‌رانه‌وه چونكه ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ر وسه‌رپه‌رستیاری ئه‌و ماڵ وسامانه‌ن. هه‌روه‌ها فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه جلّ جلاله: ﴿وَابْتَلُوا الْيَتَامَى حَتَّى إِذَا بَلَغُوا النِّكَاحَ فَإِنْ آَنَسْتُمْ مِنْهُمْ رُشْدًا فَادْفَعُوا إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ﴾ [النساء: 6] «وهه‌تیوه‌كانی ژێر ده‌ستان تاقی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانن تا چه‌ند به ڕێكی هه‌ڵس وكه‌وت به پاره وماڵه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن، تا ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، وده‌زانن له ڕوی دین داریه‌ه‌وه چاكن، وتوانای پاراستنی ماڵه‌كانی خۆیانیان هه‌یه، ئه‌و كاته ته‌سلیمیان بكه‌ن»، هه‌روه‌ها فه‌رمایشته‌كه‌ى خوایه جلّ جلاله: ﴿فَإِنْ كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ﴾ [البقرة: 282] «جا ئه‌گه‌ر قه‌رزار حه‌جری له سه‌ر بو به هۆی ده‌ست بادی وده‌ست بڵاویه‌وه، یان منداڵ بو، یان شێت بو، یان ناتوانێت قسه بكات به هۆی لاڵیه‌وه ویان نه‌یتوانی قسه بكات به ته‌واوه‌تی، با له بری ئه‌و، به‌خێوكه‌ره‌كه‌ى هه‌قه‌كه به ده‌می خۆی بڵێت به ڕێكی وڕاستی ودادگه‌ری، وبڕۆن دو شایه‌تی موسڵمانی باڵغی ژیری دادگه‌ر بهێنن». جا ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى حه‌جر وڕێگریكردن دروسته له ماڵ وسامانی گه‌مژه وهه‌تیو وهاو واتاكانیان وه‌ك شێت ومنداڵ، بۆ ئه‌وه‌ى توشی فه‌وتان وخراپ بون نه‌یه‌ت، پێشیان نادرێت هه‌تا سه‌ر ڕاستیان به‌دی دێت، به‌خێوكه‌ره‌كه‌ش بۆی هه‌یه هه‌ڵس وكه‌وت له ماڵه‌كه‌یان بكات ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خواستی.
3- جۆره‌كانی: حه‌جر وڕێگریكردن دو جۆره:
جۆری یه‌كه‌م: حه‌جر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕێگری لێكراو، وه‌ك ڕێگری كردن له منداڵ وگه‌مژه وشێت، خوا جلّ جلاله ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَلَا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ﴾ [النساء:5].
جۆری دووه‌م: ڕێگریكردن له كه‌سێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی غه‌یره خۆی، وه‌ك ڕێگری كردن له مایه پوچ، جا ڕێگری له هه‌ڵس وكه‌وت كردن له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا لێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى زیان به خاوه‌ن قه‌رزه‌كان نه‌گات. هه‌روه‌ها وه‌ك حه‌جر خستنه سه‌ر نه‌خۆش نه‌خۆشی مردن له زیاتر له سێ یه‌كی ماڵه‌كه‌ى، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر مافی میراتگران. هه‌روه‌ها كۆیله ڕێگری لێده‌كرێت له‌به‌ر مافی خاوه‌نه‌كه‌ى، بۆیه به بێ هێڵانی خاوه‌نه‌كه‌ى ڕێكه‌ى هه‌ڵس وكه‌وتی پێ نادرێت.
پرسى دوه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌سته به جۆری یه‌كه‌مه‌وه:
كه بریتیه له حه‌جر خستنه سه‌ر كه‌سه‌كه له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆی:
1- ئه‌گه‌ر ڕێگری لێ كرا‌و -به هۆی منداڵی وهاو وشێوه‌كانی- ده‌ست درێژی كرده سه‌ر نه‌فس یا ماڵێك به تاوان، ئه‌و كاته زه‌مانه‌تی له سه‌ره وچی له‌و ده‌ست درێژیه بكه‌وێته‌وه بژاردنی له سه‌ر ئه‌مه، چونكه ده‌ست درێژی له سه‌ر كرا‌و كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردوه وئیزنیشی له سه‌ر نه‌بوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی ماڵه‌كه‌ى بداته ده‌ست منداڵێك یان گه‌مژه‌یه‌ك یان شێتێك ئه‌ویش له ناوی بدات، ئه‌وه زه‌مانه‌تی له سه‌ر نیه، چونكه خۆی ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى پێداوه به ڕه‌زامه‌ندی خۆی، بۆیه كه‌مته‌رخه‌مه.
2- حه‌جریش له سه‌ر منداڵ هه‌ڵ ده‌گیرێت به دو شت:
یه‌كه‌م شت: باڵغ بون: ئه‌مه‌ش ده‌زانرێت به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك؛ كه بریتیه له: ئاو هاتنه‌وه، یا موی به‌ری زبر بێت، یان بگاته پانزه ساڵ [زۆر جار]، یان سوڕی مانگانه ده‌رهه‌ق ئافره‌تان.
دوه‌م شت: سه‌ر ڕاستی (الرُّشد): ئه‌مه‌ش بریتیه هه‌ڵس وكه‌وتی دروست له ماڵ وسامان، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه خوا جلّ جلاله : ﴿وَابْتَلُوا الْيَتَامَى حَتَّى إِذَا بَلَغُوا النِّكَاحَ فَإِنْ آَنَسْتُمْ مِنْهُمْ رُشْدًا فَادْفَعُوا إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ﴾ [النساء:6] وسه‌ر ڕاستیه‌كه‌شى به تاقیكردنه‌وه ده‌زانرێت، چه‌ند جارێك هه‌ندێك هه‌ڵس وكه‌وتكردنی له ماڵ وسامان پێده‌درێت جا ئه‌گه‌ر زه‌ره‌رێكی زۆری نه‌كرد وماڵه‌كه‌ى له حه‌رام یا له شتی بێ كه‌ڵك خه‌رج نه‌كرد ئه‌وا به‌ڵگه‌ى سه‌ر ڕاستیه‌تی.
3- حه‌جر له سه‌ر شێتیش لا ده‌برێت به دو شت:
یه‌كه‌م شت: نه‌مانی شێتیه‌كه وژیری بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
دووه‌م شت: سه‌ر ڕاستی.
4- ] گه‌مژه‌ش له سه‌ری لا ده‌برێت: ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌یی وهه‌ڵه‌شه‌ییه‌كه‌ى نه‌ما، وه‌سف كرا به چاكی هه‌ڵس وكه‌وت له ماڵ وساماندا(1).
5- باوك ئه‌گه‌ر دادگه‌ر وسه‌ر ڕاست بو كار وباری «ڕێگری لێ كرا‌و» ده‌باته ڕێوه، ئینجا وسیه‌ت بۆ كرا‌و -له لایه‌ن باوكه‌وه-. پێویستیشه له سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری كاروباریان به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵس وكه‌وت بكات كه سود وكه‌ڵكی بۆ ئه‌وان تێدا بێت، له‌به‌ر فه‌رمایشته‌كه‌ى خوا جلّ جلاله: ﴿وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ﴾ [الأنعام:152] «ئه‌ى به‌ڕێوبه‌رانی كاروباری هه‌تیوان نزیكی ماڵی هه‌تیوان مه‌بنه‌وه مه‌گه‌ر له كاتێكدا بۆ سودی ماڵه‌كه‌ى ئه‌و بێت وقازانجی ئه‌وی تێدا بێت»، ئایه‌ته‌كه‌ش به ده‌ق باسی هه‌تیو ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێكی هاو واتای ئه‌م قیاس ده‌كرێته سه‌ری.
6- له سه‌ر به‌خێوكه‌ری هه‌تیوه كه پارێزگاری له ماڵه‌كه‌ی بكات، وبه سته‌م وبوهتان ده‌ست بۆ ماڵه‌كه‌ى نه‌بات ولێ‌ی نه‌خوات، له‌به‌ر فه‌رمایشتی خوا جلّ جلاله: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا﴾ [النساء:10] «ئه‌وانه‌ى ده‌ست درێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی هه‌تیوان وبه ناهه‌ق ده‌یبه‌ن، له ڕۆژی دواییدا ئه‌وانه ئاگر ده‌خۆن كه له سنگیان بڵێسه‌ى دێت، بێگومان ده‌شڕۆنه دۆزه‌خه‌وه وله گه‌رمیه‌كه‌شی دێت به سه‌ریاندا».
پرسى سێیه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ى په‌یوه‌سته به جۆری دوه‌می حه‌جره‌وه:
كه بریتیه له حه‌جر خستنه سه‌ر كه‌سه‌كه له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی تر:
1- حه‌جر ناخرێته سه‌ر قه‌رزارێك كه جارێ كاتی قه‌رزه‌كه نه‌هاتوه، چونكه پێش هاتنی كاته‌كه‌ى له سه‌ری نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستی سه‌فه‌رێكی درێژ خایه‌ن بكات وكاتی قه‌رزه‌كه‌ى دێت پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى، بۆ خاوه‌ن قه‌رز هه‌یه ڕێگری سه‌فه‌ری لێ بكات تا بارمته‌یه‌كی لێ وه‌رده‌گرێت یان كه‌فیلێكی دارای لێده‌گرێت.
2- ئه‌گه‌ر ماڵی ڕێگری لێكراو زیاتر بو له‌و قه‌رزه‌ى له سه‌ری بو، ئه‌وه حه‌جر ناخرێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى، به‌ڵام له كاتی داواكردنه‌وه‌ى فه‌رمانی پێده‌كرێت بیداته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌یدایه‌وه به‌ند ده‌كرێت وته‌مبێ ده‌كرێت تا قه‌رزه‌كه بداته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌هاته ژێر بار ئه‌وسا ده‌ست بۆ ماڵه‌كه‌ى ده‌برێت بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ى كه‌متر بو له‌و قه‌رزانه‌ى ها به سه‌ریه‌وه، وئێستاش كاتی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌یه، ئه‌وا له كاتی داواكردنه‌وه‌ى حه‌جر ده‌خرێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى، بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن قه‌رزه‌كان زیانیان پێ نه‌گات. هه‌روه‌ها ڕێگه به قه‌رزار نادرێت هه‌ڵس وكه‌وت بكات له ماڵه‌كه‌ى به به‌خشینه‌وه وجگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌مه زیانی به خاوه‌ن قه‌رزه‌كان ده‌بو.
3- هه‌ر كه‌س شت بفرۆشێت یان قه‌رز بدات به ڕێگری لێكراو دوای حه‌جر خستنه سه‌ر، ئه‌وا بۆی نییه داوای مافه‌كه‌ى بكات، مه‌گه‌ر دوای هه‌ڵگرتنی حه‌جر له سه‌ری.
4- بۆ دادوه‌ر هه‌یه ماڵه‌كه‌ى بفرۆشێت ونرخه‌كه‌ى دابه‌ش بكات به گوێره‌ى قه‌رزی خاوه‌ن قه‌رزه‌كان كه كاتی هاتوه، چونكه ئه‌مه مه‌به‌سته له ڕێگری لێكردنی، دواخستنیشی ماته‌ڵ كردن وسته‌مه له‌وان، ئه‌وه‌شی پێویستی پێیه‌تی له بژێوی وشوێنی نیشته‌جێبون دادوه‌ر بۆی ده‌هێڵێته‌وه.
(1) زه‌مانه‌ت یا كه‌فاله‌تی «الدَّرَك»یشی پێ ئه‌ڵێن؛ واته: كه‌سێك به‌ڵێن بدات وزه‌مانه‌ت بدات به كڕیار به گێڕانه‌وه‌ى نرخی فرۆشراوه‌كه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت عه‌یبێك یا نوقسانیه‌ك له فرۆشراوه‌كه‌دا هه‌یه. وه‌رگێڕ
(2) چونكه جیایه كردمه ژماره چوار. وه‌رگێڕ.